سنە؛ هەڕەشەکردن لە بەشێکی چالاکانی کرێکاری لە نزیکبوونەوەی ڕۆژی جیهانی ژن

هێزە ئەمنییەکان لەم ڕۆژانەی دواییدا و لەگەڵ نزیکبوونەوەی ڕۆژی جیهانی ژن لە ڕێگەی پێوەندی تەلەفۆنیەوە هەڕەشەیان لە بەشێکی چالاکانی کرێکاری شاری سنە کردووە. هەڕەشەکانی هێزە ئەمنییەکان لە پەیوەست بە بەڕێوەچوونی ڕێوڕەسمی ڕۆژی جیهانی ژن بووە.

بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، لە ڕۆژانی ڕابردوودا، هێزە ئەمنییەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی شاری سنە لە ڕێگەی پێوەندیە تەلەفۆنیەکان و هەڕەشەوە، کۆمەڵێک لە چالاکانی کرێکارییان ئاگادار کردووەتەوە کە هەر جۆرێک لە هەوڵدان بۆ بەڕێوەچوونی گردبوونەوە یان بەشداری لە ڕێوڕەسمی هەشتی مارس ڕۆژی جیهانی ژن، ڕێکاری یاسایی دەگرنەبەر. «تەیب چەتانی، لوتفوڵڵا ئەحمەدی، ئێقباڵ شەبانی، خەبات دێهدار و جەمال ئەسەدی» پێنچ کەس لە چالاکانی کرێکارین کە لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە هەڕەشەیان لێکراوە.

ئەم هەڕەشانە لە کاتێکدایە کە ئەم چالاکە مەدەنییانە، بزووتنەوەی ژنان و بزووتنەوەی کرێکاری کوردستان هەموو ساڵێک بە بۆنەی ڕۆژی جیهانی ژن چەندین ڕێوڕەسمی جیاواز لە شارە جیاوازەکان بەڕێوەدەبەن.

کۆڵبەرنیوز

Next Post

سنە؛ بانگهێشت و هەڕەشەکردن لە چالاکانی مەدەنی لە سەروبەندی ڕۆژی جیهانی ژن

ج مارس 7 , 2025
چەندین کەس لە چالاکانی مەدەنی و مافی ژنانی شاری سنە، وەکو سورەیا خدری، سیمین چایچی و بەهار زەنگی بەند، پاش بانگهێشتیان بۆ ناوەندە ئەمنییەکان بە وەرگرتنی بەڵێننامەی نووسراو، هەڕەشەیان لێکراوە کە بەشداری لە گردبوونەوە و ڕێوڕەسم بە بۆنەی هەشتی مارس ڕۆژی جیهان ژن، خۆ بەدوور بگرن. بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، ڕۆژی […]

You May Like