کۆمەڵێک لە ژنان و پیاوانی ئازادیخواز و یەکسانیخواز لە شاری بۆکان، بە بۆنەی ٨ی مارس، ڕۆژی جیهانیی ژن، ڕێوڕەسمێکیان لە دەرەوەی شار بەڕێوە برد.

بەپێی ڕاپۆرتی کوڵبەرنیوز، ڕۆژی هەینی ١٧ی ڕەشەمەی ١٤٠٣، کۆمەڵێک لە ژنان و پیاوانی ئازادیخواز و یەکسانیخواز لە شاری بۆکان، بە بۆنەی ٨ی مارس، ڕۆژی جیهانیی ژن، ڕێوڕەسمێکیان لە دەرەوەی شار بەڕێوە برد. بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، مەراسمەکە بە پێشکەشکردنی سروودی “ئەنتەرناسیۆناڵ”، سروودی هاوپشتیی جیهانیی چینی کرێکار، دەستی پێکرد و پاشان ئامادەبووان بە یادی گیانبەختکردووانی ڕێگای ئازادی و یەکسانی خولەکێک بێدەنگییان ڕاگرت.
لە درێژەدا، یەکێک لە چالاکوانانی ئامادەبوو دەربارەی مێژووی ٨ی مارس و گرنگی ئەم ڕۆژە وتاری پێشکەش کرد، پاشان بەشداربووان باس و ئاڵوگۆڕی بیروڕایان دەربارەی مافەکانی ژنان و ئاستەنگەکانی ئێستا ئەنجام دا.
شوێنی بەڕێوەچوونی ڕێوڕەسمەکە بە پلاکاردگەلێک ڕازێنرابووەوە کە لەسەریان دروشمی پشتگیری لە مافەکانی ژنان، بەرگری لە زیندانیانی سیاسی و دژایەتی سزای لەسێدارەدان نووسرابوو.