کۆمەڵێک لە چالاکانی مافی ژنان و چالاکانی مەدەنی شاری سنە، بە بۆنەی هەشتی مارس ڕۆژی جیهانی ژن لەگەڵ دایکانی شۆڕشی ئەم شارە دیداریان کرد.

بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، ڕۆژی هەینی حەڤدەی ڕەشەمەی ١٤٠٣، کۆمەڵێک لە چالاکانی مەدەنی و بزووتنەوەی ژنانی شاری سنە بە بۆنەی ڕۆژی جیهانی ژن بۆ دیداری دایکانی شۆڕشی ئەم شارەوە ڕۆیشتن و بە پێدانی دەستەگوڵ بە دایکانی شۆڕش و خەباتی دایکانی شۆڕش ڕێزیان نواند و هەوڵەکانی ئەوانیان بەرز ڕاگرت.
بەپێی ڕاپۆرتەکانی گەیشتوو بۆ کۆڵبەرنیوز، لەم بارەیەوە ئەمڕۆ بە بۆنەی هەشتی مارس ڕۆژی جیهانی ژن، چەندین ڕێوڕەسم لە شارەکانی بۆکان، مەریوان، بانە و سنە بەڕێوەچوون.