هەورامان؛ داڕمانی شاخ و گیرخواردنی زیاتر لە ٥٠ ئۆتۆمبێل لە بەرزایەکانی ژاڵانە

بەهۆی داڕمانی شاخ و گیرانی ڕێگا لە بەرزاییەکانی ژاڵانە، زیاتر لە ٥٠ ئۆتۆمبێل گیریان خوارد.

بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، ڕۆژی یەکشەممە ٥ی خاکەلێوەی ١٤٠٣، ڕووخانی شاخ لەسەر ڕێگای بەرزاییەکانی ژاڵانە، لەسەر میحوەری سەوڵاوا-هەورامان-پاوە بووەهۆی گیرخواردنی زیاتر لە ٥٠ ئۆتۆمبێل.

بەشێک لە سەرچاوە هەواڵییەکانی ڕژیم لە کردنەوەی ڕێگاکە و دەستپێکردنەوەی هاتوچۆیان لە دوای ڕووداوەکە ڕاگەیاند، بەڵام سەبارەت بە بڕی زیانەکان و ئەگەری زیانی گیانی ئەم ڕووداوە تا ئێستا هیچ ڕاپۆرتێک بڵاو نەکراوەتەوە.

هەروەها لەم ماوەی دواییدا چەند ڕاپۆرتێک سەبارەت بە داڕمانی چەندین جارەی ڕنوو لەم ڕێگایە بڵاوکرابۆوە.

کۆڵبەرنیوز

Next Post

بانە ؛ کوژرانی کۆڵبەرێک بەهۆی تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی هەنگی مەرزی

د مارس 25 , 2024
گەنجێکی کۆڵبەر بەهۆی تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی هەنگی مەرزی لە سنووری بانە، کوژرا. بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، ئەمڕۆ یەکشەممە ٥ی خاکەلێوەی ١٤٠٣، گەنجێکی کۆڵبەری خەڵکی شاری بانە بەهۆی تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی هەنگی مەرزی لە هێڵی سنووری “هەنگەژاڵ”ی ئەم شارە کوژرا. ناسنامەی ئەم کۆڵبەرە کوژراوە “سۆران عەبدی”، تەمەن ٢٢ ساڵ، خێزاندار و خاوەن […]

You May Like