دایکانی شۆڕشی بزووتنەوەی شۆڕشگێڕانەی کوردستان لە شارەکانی سنە و مەریوان لە ڕێوڕەسمی ڕۆژی جیهانی ژن بەشداریان کرد و دەنگی شۆڕشگێڕی و یەکسانیخوازی خۆیان بەرز کردەوە.

بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، ئەمڕۆ هەینی حەڤدەی ڕەشەمەی ١٤٠٣، دایکانی شۆڕشی بزووتنەوەی شۆڕشگێڕانەی کوردستان لەگەڵ چالاکانی مەدەنی بزووتنەوەی ژنان لە شارەکانی سنە و مەریوان لە ڕێوڕەسمی ڕۆژی جیهانی ژن بەشداریان کرد و دەنگی شۆڕشگێڕی و یەکسانیخوازی خۆیان بەرز کردەوە.
بەپێی ڕاپۆرتەکانی گەیشتوو بۆ کۆڵبەرنیوز، لەمبارەیەوە ئەمڕۆ بە بۆنەی هەشتی مارس ڕۆژی جیهانی ژن، چەندین ڕێوڕەسم لە شارەکانی بۆکان، مەریوان، بانە و سنە بەڕێوەچوون.