شنۆ؛ دەستبەسەرکرانی هاوڵاتییەک لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە

سەیدکەمال تەهایی کانی سورخ، هاوڵاتی شاری شنۆ لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار گواسترایەوە.

بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، ڕۆژی هەینی ٢٤ی ڕەشەمەی ١٤٠٣، سەیدکەمال تەهایی کانی سورخ، هاوڵاتی گەڕەکی «تاچیناوی» لە شاری شنۆ لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی ئەم شارەوە دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار گواسترایەوە. بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، هێزە ئەمنییەکان بەبێ بڕیاری دادوەر ئەم هاوڵاتییەیان دەستبەسەر کردووە.

تا کاتی نووسینی ئەم ڕاپۆرتە، لە هۆکارەکانی دەستبەسەری، شوێنی مانەوە و تۆمەتەکانی دژی ئەم هاوڵاتییە زانیارییەک لەبەردەستدا نییە.

کۆڵبەرنیوز

Next Post

ئیلام؛ محەمەد دانیاڵی بۆ تێپەڕاندنی سزای زیندانییەکەی بۆ زیندان گواسترایەوە

ی مارس 16 , 2025
محەمەد دانیاڵی، هاوڵاتی شاری ئاودانان، بۆ تێپەڕاندنی ماوەی سزاکەی بۆ زیندانی شاری ئیلام گواسترایەوە. بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، ڕۆژی شەمە ٢٥ی ڕەشەمەی ١٤٠٣، محەمەد دانیاڵی، هاوڵاتی شاری ئاودانان بۆ تێپەڕاندنی سزای ٢ ساڵ زیندانیکردنی خۆی بۆ زیندانی شاری ئیلام گواسترایەوە. ناوبراو پێشتر بە تۆمەتەکانی وەکو «گردبوونەوە و پشتگیری دژی ئاسایشی نەتەوەیی» […]

You May Like