دێلوڕان؛ دەستبەسەرکرانی فەرزاد عەبدی لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە

فەرزاد عەبدی، هاوڵاتی خەڵکی شاری دێلوڕان، لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار گواسترایەوە.

بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، ڕۆژی چوارشەمە ١٣ی خاکەلێوەی ١٤٠٤، فەرزاد عەبدی، لە شاری دێلوڕان دەستبەسەرکرا. بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، هێزە ئەمنییەکان بەبێ بڕیاری دادوەر و بە لێدان و ئەشکەنجەدان، ئەم هاوڵاتییەی خەڵکی شاری پەهلەی سەربە شاری دێلوڕان دەستبەسەر کردووە.

لەم ڕاپۆرتەدا کە لە سەرچاوەیەکی ئاگادارەوە هاتووە؛ دەستبەسەرکرانی ئەم هاوڵاتییە پاش بەڕێوەچوونی ڕێوڕەسمی نەورۆزی لە شاری پەهلە ئەنجامدراوە.

تا کاتی نووسینی ئەم ڕاپۆرتە، زانیارییەک لە شوێنی مانەوە و تۆمەتەکانی دژی ئەم هاوڵاتییە بەردەست نییە.

کۆڵبەرنیوز

Next Post

ڕۆژی جیهانیی مین و ڕێکارەکانی دژی ئەو

ش آوریل 5 , 2025
ڕۆژی هەینی چواری ئاوریلی ٢٠٢٥، بەرامبەر بە چواردەی خاکەلێوەی ١٤٠٤، لە ڕۆژمێری نەتەوە یەکگرتووەکان دا بە ڕۆژی جیھانیی هۆشیاری لەبارەی مین و هەوڵی دژ بە ئەو ناونراوە. ڕێوڕەسمەکانی تایبەت بەم ڕۆژە بەدروشمی “داهاتوویەکی ئەمن لێرەوە دەست پێدەکات” بەڕێوە دەچن. بەپێی ئاماری خودی ئەو ڕێکخراوە، مینەکان لە هەر کاتژمێرێکدا دەبنە هۆی […]

You May Like