محەمەد ساڵحی، هاوڵاتی شاری بانە بەهۆی تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی هەنگی مەرزی لە سنووری ئەم شارەدا بە سەختی برینداربوو.

بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، ئێوارەی شەمە ٢٣ی خاکەلێوەی ١٤٠٤، هاوڵاتییەک بەهۆی تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی هەنگی مەرزی لە سنووری زەڵە لە شاری بانە بە سەختی برینداربوو. ناسنامەی ئەم هاوڵاتییە «محەمەد ساڵحی» خەڵکی گوندی «بیکەش» لە شاری بانە بۆ کۆڵبەرنیوز ڕاگەیەندراوە.
بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، ئەم هاوڵاتییە لە سەر و پشتی بە گوللەی جەنگی تەقەی لێکراوە. بەڕێز ساڵحی، بەهۆی سەختی برینەکانیەوە بۆ نەخۆشخانەیەکی شاری سنە گواسترایەوە و لە بەشی چاودێرییە تایبەتەکانی پزیشکی خەوێندراوە.
محەمەد ساڵحی، خێزاندارە و منداڵی هەیە.