شنۆ؛ ئازادی هادی جامعی لە زیندانی ناوەندی شاری شنۆ بە دانانی بارمتە بە شێوەی کاتی

هادی جامعی، بە دانانی بارمتە لە زیندانی ناوەندی شاری شنۆ بە شێوەی کاتی ئازادکرا.

بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، ڕۆژی سێشەمە ٢٦ی خاکەلێوەی ١٤٠٤، هادی جامعی، هاوڵاتی شاری شنۆ، بە دانانی بارمتە بە شێوەی کاتی لە زیندانی ناوەندی ئەم شارە ئازادکرا.

ئەم هاوڵاتییە پێشتر لە ڕۆژی یەکشەمە ٢٥ی ڕەشەمەی ١٤٠٣، بەبێ بڕیاری دادوەر و بە شێوەی توندوتیژانە لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە لە شوێنی کارەکەیدا لە پاساژی زەرزا دەستبەسەر کرابوو. ناوبراو پاش دەستبەسەرکرانی بۆ گرتووخانەیەکی ئەمنی لە شاری ورمێ گواسترایەوە و لێپرسینەوەی لەگەڵدا کرابوو.

تا کاتی نووسینی ئەم هەواڵە، زانیارییەک لە تۆمەتەکانی دژی ئەم هاوڵاتییە و وەڵامی دادوەر بۆ دۆسیەکەی بڵاو نەکراوەتەوە.

کۆڵبەرنیوز

Next Post

ئاوازی ژنان، نەغمەی ئازادی، بەرزتر و بەهێزتر بووە

پ آوریل 17 , 2025
بەپێی هەواڵی ماڵپەڕی سیاسی- هەواڵی پەیام، ڕۆژی چوارشەممە ٢٧ی خاکەلێوە ٧ ژنی گۆرانیبێژ لە بێهبەهان لەلایەن ئیتلاعاتی سپا و بەسیجی ئەو شارەوە بانگهێشت و لێپێچینەوەیان لەگەڵ کرا. مەئموورانی بێ ئاگا لە دنیای مۆسیقا، پاش پرسیار و وەڵامێکی زۆر، داوایان لە هونەرمەندان کرد کە واز لە چالاکی مۆسیقایی بهێنن. هەروەها داوا […]

You May Like