بەهۆی نەبوونی ئەمنییەتی شوێن و دۆخی ناجێگیری کارەوە، کرێکارێکی نانەوا لە شاری سنە تووشی ڕووداو بووە و بریندار بوو.

بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، کرێکارێک لە شاری سنە لە کاتی ئەنجامدانی کاردا تووشی ڕووداو بوو. بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، دەستی ئەم کرێکارەی نانەوا تەمەن ٤٧ ساڵ لە کاتی ئەنجامدانی کاردا لە دەزگای تێکەڵکەری هەویر گیری خواردووە و برینداربوو.
هێزەکانی فریاکەوتن پاش ئەنجامدانی کردارە سەرەتاییەکان لە شوێنی ڕووداودا، کرێکارە بریندارەکە بۆ چارەسەر بۆ دەرمانگە گواسترایەوە.
ئێران لە بواری ئەمنییەتی شوێنی کاردا لە نێو وڵاتانی جیهاندا لە ڕیزبەندی ١٠٢دایە کە ڕیزبەندیەکی زۆر لە خوارەوەیە.