بانە؛ برینداربوونی کۆڵبەرێکی خەڵکی شاری سەقز لەلایەن هێزەکانی هەنگی مەرزییەوە

لە ئەنجامی تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی هەنگی مەرزی لە هێڵی سنووری “هەنگەژاڵی بانە”، کۆڵبەرێک بریندار بوو.

بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، ڕۆژی هەینی ١ی بەفرانباری ١٤٠٢، هێزەکانی هەنگی مەرزی لە هێڵی سنووریی “هەنگەژاڵ-بانە” گرووپێک لە کۆڵبەرانیان کردە ئامانجی تەقەی ڕاستەوخۆ کە لە ئەنجامدا کۆڵبەرێک بە ناوی “ئەیوب محەمەدزادە”، تەمەن ٣٠ ساڵ، خەڵکی شاری سەقز، بە سەختی بریندار بوو.

بەپشتبەستن بەو ئامارەی لە ماوەی دوو مانگی ڕابردوودا لە کۆڵبەرنیوز تۆمارکراوە، لە ١ی ڕەزبەر تا ١ ی سەرماوەزی ١٤٠٢، بەگشتی ١٥٤ کۆڵبەر لە ناوچە سنوورییەکانی کوردستان بەهۆی هۆکارەکانی وەک تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی هەنگی مەرزی، لێدان و ئازاردان لەلایەن هێزە سەربازییەکانی ڕژێم و کەوتنە سەر مین. کوژراو و بریندار بوون.

لەم ژمارەیە بەگشتی ٩ کۆڵبەر کوژراون و ١٤٥ کۆڵبەر برینداربوون. لە کۆی گشتی ١٥٤ کۆڵبەر کە کوژراون و برینداربوون، ١٤١ حاڵەت (٩٢%) بەهۆی تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە سەربازییەکان بووە.

کۆڵبەرنیوز

Next Post

بانە: دوو کۆڵبەر لەلایەن هێزەکانی سنوور بریندارکران

ی دسامبر 24 , 2023
دوو کۆڵبەری شارەکانی دیواندەرە و سەقز بە هێرشی ڕاستەوخۆی هێزەکانی سنوور لە سنووری هەنگەژاڵ بانە بریندارکران. بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، پێنجشەممە ٣٠ سەرماوەزی ١٤٠٢, هێزەکانی سنوور لە سنووری هەنگەژاڵ بانە بە ئاڕاستەی کۆڵبەران هێرشیان کرد لە ئەنجامدا کۆڵبەرێکی دیواندەرە بە ناوی بورهان ڕەحمانی بە سەختی بریندارکرا. بەپێی راپۆرتێکی دیکە، شەممە ٢ی […]

You May Like