مووسا یادیار و حەمزە یادیار، دوو هاووڵاتی خەڵکی شاری بۆکان بە دانانی بارمتە ئازادکران.

بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، ڕۆژی سێشەمە شازدەی گوڵانی ١٤٠٤، مووسا یادیار و حەمزە یادیار، دوو هاووڵاتی خەڵکی گوندی «گۆگ تەپە» لە شاری بۆکان، بە دانانی بارمتە بە شێوەی کاتی تا تەواوبوونی لێپرسینەوەیان لە زیندان ئازادکران. بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، ئەم دوو هاووڵاتییە لە کاتی دەستبەسەرییاندا لە هەبوونی پارێزەر و بینینی بنەماڵەیان بێبەش بوون.
ڕۆژی یەکشەمە چواردەی گوڵانی ١٤٠٤، مووسا یادیار و حەمزە یادیار، دوو برای خەڵکی شاری بۆکان، لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار گواسترابوونەوە. هێزە ئەمنییەکان بەبێ بڕیاری دادوەر هێرشیان کردە سەر ماڵ و شوێنی کاری ئەم دوو هاووڵاتییە و دەستبەسەریان کردبوون.
شایانی باسە، کە هێزە ئەمنییەکان پاش دەستبەسەرکرانی ئەم دوو هاووڵاتییە، هێرشیان کردە سەر ماڵی بنەماڵەکەیان و ماڵەکەیان پشکنیووە.
تا کاتی نووسینی ئەم ڕاپۆرتە، زانیارییەک لە هۆکارەکانی دەستبەسەری و تۆمەتەکانی دژی ئەم هاووڵاتییانە بەردەست نییە.