بانە: برینداربوونی کۆڵبەرێک بەهۆی تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی هەنگی مەرزی

کۆڵبەرێکی دیکە بەهۆی تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی هەنگی مەرزی لە هێڵی سنووری “هەنگەژاڵ”ی بانە برینداربوو.

بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، چوارشەمەمە ٢٣ی ڕەشەممەی ١٤٠٢، بەهۆی تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی هەنگی مەرزی لە هێڵی سنووری “هەنگەژاڵ”ی بانە کۆڵبەرێک بە ناوی «سەعدی حوسێنی» خەڵکی شاری بانە بە سەختی برینداربوو. بەپێی هەواڵەکە ناوبراو بۆ چارەسەر بۆ نەخۆشخانە گواسترایەوە.

بەپێی ئەو ئامارانەی ٢٠٢٣ لە کۆڵبەرنیوز تۆمارکراون، ٢٩٩ کۆڵبەر لە سنورەکان و ڕێگای نێوان ئازەربایجانی ڕۆژئاوا، کوردستان و کرماشان بە هۆکاری وەک تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی ڕژێم، هەرەسی ڕەنوو، بەستەڵەک، کەوتنە سەر مین، کەوتنە خوار لە شاخ، بەرزایی و حاڵەتی دیکە کوژران و بریندار بوون. لەم ژمارەیە ٣٢ کۆڵبەر (١١%) کوژران و ٢٦٧ کۆڵبەر (٨٩%) بریندار بوون. بە گشتی ٢٩٩ کۆڵبەر کە کوژران و بریندار بوون، ٢٦١ حاڵەت (٨٧%) بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکان بووە. بە گشتی ٢٩٩ کۆڵبەر کە کوژران و بریندار بوون، ٣٠ لەوانە منداڵی خوار ١٨ ساڵن.

کۆڵبەرنیوز

Next Post

بانە: لێدانی کۆڵبەرێکی گەنج لە لایەن هێزەکانی هەنگی مەرزی

ش مارس 16 , 2024
کۆڵبەرێکی گەنج بە لێدانی هێزەکانی هەنگی مەرزی لە سنووری هەنگەژاڵ بریندار بوو. بەپێی زانیارییەکانی کۆڵبەرنیوز، شەوی ڕابردوو هەینی ٢٥ی ڕەشەمەی ١٤٠٢، هێزەکانی هەنگی مەرزی لە سنووری هەنگەژاڵی بانە دوای دەست گرتن بەسەر کۆڵەکەیدا، بە قۆناخە تفەنگ لە کۆڵبەرێکی گەنجیان دا و دەست و دەموچاوی ئەم کۆڵبەرەیان بریندار کردووە.بە پێی هەواڵەکە، […]

You May Like