سنە؛ سزادانی حەسەن ئەمینی بە زیندانی‌کردن و لێدانی چل قامچی

حەسەن ئەمینی برای محەممەد ئەمینی، یەکێک لە گیانبەختکردوانی شۆڕشی ژینا، لەلایەن دادگای تاوانەکانی بۆکانەوە بە شەش مانگ و پانزە ڕۆژ زیندان و لێدانی چل قامچی سزا درا.

بە پێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، بە پشتبەستن بەو حوکمەی کە ڕۆژی چوارشەممە ١٤ی پووشپەڕی ١٤٠٢ لە لایەن لقی ١٠١ی دادگای تاوانەکانی بۆکانەوە دەرچووە، حەسەن ئەمینی برای محەمەد ئەمینی، یەکێک لە گیانبەختکردوانی شۆڕشی ژینا، بە شەش مانگ و پازدە ڕۆژ سزای زیندانیکردن و لێدانی چل قامچی سزا درا.

حەسەن ئەمینی لە ١٩ ی جۆزەردان، دوای کۆبوونەوەی ناڕەزایی ژمارەیەک لە بنەماڵەی دادخوازان لەسەر گۆڕی دانیال پایبەندی لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستگیر کرا. دواجار لە ٢٣ی جۆزەردان، بە دانانی کەفالەت لە زیندانی بۆکان ئازادکرا.
بە پێی ڕاپۆرتە بڵاوکراوەکان، محەممەد ئەمینی لە ١٦ی ڕەزبەری ١٤٠١ لە سەردەمی شۆڕشی ژینا لە شاری سنە ڕاستەوخۆ لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە تەقەی لێ کراو و گیانی لەدەستدا.

کۆڵبەرنیوز

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *

Next Post

نەغەدە؛ دەستگیرکردنی هاوڵاتییەک لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە

ج جولای 7 , 2023
فەرید چودار، هاوڵاتییەکی خەڵکی شاری نەغەدە، لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی ئەم شارە دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار گوازراوەتەوە. بە پێی ڕاپۆرتی کۆلبەرنیوز، ڕۆژی سێشەممە ڕێکەوتی ١٣ی پووشپەڕی ساڵی ١٤٠٢، فەرید چودار کوڕی یوسف و دانیشتووی گوندی گوڵێ سەر بە شاری نەغەدە لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی ئەو شارە دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار […]

You May Like