لە خۆپیشاندانەکانی ڕۆژی هەینی ڕابردوو لە شاری ڕاسک منداڵێک بریندار بوو

لە کاتی ناڕەزایەتییەکانی ڕۆژی هەینی ڕابردوودا لە شاری ڕاسکی بەلوچستان، منداڵێکی بەلووچ بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی سوپای پاسداران بە سەختی بریندار بوو.

بەپێی ڕاپۆرتی کۆلبارنیوز، بە ئاماژەدان بە بارودۆخی هەینی ڕابردوو، ٣ی خەرمانانی ١٤٠٢، منداڵێکی تەمەن سێ ساڵان بەهۆی تەقەکردنی ڕاستەوخۆی هێزەکانی سوپای پاسداران بۆ ئۆتۆمبێلی خێزانێکی بەلووچ بەهۆی گوللەیەک لە قۆڵی چەپیدا بە سەختی بریندار بووە. ناسنامەی ئەم منداڵە بەلوچە بە “عبدالمنان درستاران” ە، ٣ ساڵ و نیو و کۆڕی عەبدولڕەحمان خەڵکی گوندی چراخان لە شاری ڕاسک ڕاگەیەندراوە.
بەپێی ئه م ڕاپۆرته هەینی ڕابردوو، عەبدولمانان لەگەڵ دایک و باوکی لە گوندی چراخان بەرەو ماڵی دایەگەورەی له گوندی گریکان دەرۆشتن، کە بە گەیشتن بۆ گوندی فیروزاوا و له کاتی خۆپیشاندانی هاووڵاتیاندا دایکی گرتەیەکی ڤیدیۆیی لە ناڕەزایەتی هاوڵاتیان گرتووە، کە هێزەکانی سپای پاسداران بە بینینی ئەم ڕووداوە بە ئۆتۆمبێلە سەربازییەکەیانەوە بەرەو ئۆتۆمبێلەکەیان دەڕۆن، کە باوکی عەبدولمانان کاتێک هەست بە نزیکبوونەوەی سەربازەکان دەکات و دەجوڵێت کە هێزەکانی سوپا بەشوێنیان دەکەون و لە گوندی فیروزاوا سەر بە پارێزگای سەرباز، تەقە لە ئۆتۆمبێلەکەیان دەکەن، کە بەهۆیەوە عەبدولمنان لە قۆڵی چەپی برینداربووە و چەند گوللەیەکیش بەر جەستە و لاستیکی ماشینەکە کەوتووە و بووەتە هۆی تەقینی لاستیکی ماشینەکە.
هەروەها باس لەوەش کراوە، کە دوای ڕاگرتنی ئۆتۆمبێلەکەی عەبدولڕەحمان باوکی منداڵە بریندارەکە، هێزەکانی سوپای پاسداران لەبەردەم هاوسەرەکەی و منداڵە بریندارەکەیدا لێی دەدەن و مۆبایلی خۆی و هاوسەرەکەی بە زۆرەملێ لێیان دەستێنن و هەڕەشەیان لێکردوون کە ئەگەر ئەم ڕووداوە بڵاوبکرێتەوە ئەوا دایکی منداڵەکە دەستگیر دەکرێت بەهۆی تاوانی دروستکردنی ڤیدیۆی خۆپیشاندەران. هێزەکانی سوپای پاسداران ڕێگریان لە گواستنەوەی ئەم منداڵە کرد بۆ چارەسەرکردن بۆ ئەوەی ئەم هەواڵە دزە نەکات و لە هەمان ڕۆژدا گواسترایەوە بۆ نەخۆشخانەی ڕازی ڕاسک و لەلایەن پزیشکێکی دیاریکراوی سوپای پاسداران پشکنینی بۆ کرا.

کۆڵبەرنیوز

Next Post

گواستنه‌وه‌ی هێزی سه‌ركوت بۆ شاری سه‌قز

ش سپتامبر 2 , 2023
له‌ چه‌ند ڕۆژی ڕابردووداکۆماری ئیسلامی هێزی سه‌ركوتی له‌ شاره‌كانی دیكه‌وه‌ بۆ سه‌قز گواستۆته‌وه‌ و خۆی بۆ ساڵڕۆژی شۆڕشی “ژینا” ئاماده‌ كردووه‌. له‌گه‌ڵ نزیكبوونه‌وه‌ به‌ ساڵوه‌گه‌ڕی گیانبه‌ختكردنی “ژینا ئه‌مینی” و ده‌ستپێكی شۆڕشی “ژن،ژیان،ئازادی”، ڕژیمی جه‌نایه‌تكاری ئیسلامی ده‌ستی داوه‌ته‌ بانگهێشت و به‌ندكردنی ئه‌ندامانی بنه‌ماڵه‌ی دادخوازان و هه‌روه‌ها ده‌یان چالاكی مه‌ده‌نی له‌ شاره‌ […]

You May Like