گەنجێکی کۆڵبەری خەڵکی جوانڕۆ بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی هەنگی مەرزی، بە سەختی بریندار بوو. بە پێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، ڕۆژی سێشەممە ٢٠ی پووشپەڕی ساڵی ١٤٠٢، هێزەکانی هەنگی مەرزی لە ناوچەی سنووریی نوسوود تەقەیان لە کۆمەڵێک کۆڵبەر کردووە کە لە ئەنجامدا گەنجێکی کۆڵبەری خەڵکی شاری جوانڕۆ بە ناسنامەی “ڕامین کەریمی” لاقی پێکراوە […]

یوسف بەکری هاوڵاتیی شاری مەهاباد و محەمەد ڕۆستەمی هاوڵاتیی خەڵکی شاری سنە، لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزران. بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، ڕۆژی چوارشەممە ٢١ی پووشپەڕی ساڵی ١٤٠٢، یوسف بەکری تەمەن ٣٨ ساڵ و خەڵکی شاری مەهاباد، لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار گوازراوەتەوە. بەپێی […]

دانا قوربانی هاوڵاتی کامێران دوای دانانی کەفالەت لە زیندانی ئەم شارە ئازاد کرا. بە پێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، ئەمڕۆ پێنجشەممە ٢٢ی پووشپەڕی ساڵی ١٤٠٢، دانا قوربانی لە زیندانی کامیاران ئازاد کرا. بە پێی ئەم ڕاپۆرتە، دانا قوربانی بە دانانی بارمتە ئازاد کراوە. لە ٢١ی جۆزەردانی ساڵی ١٤٠٢، دانا قوربانی بە بێ […]

مامەند قوڕەیشی دانیشتووی شاری مەهاباد لە لایەن هێزە ئەمنییەکانی ئەم شارە دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار گوازراوەتەوە. بە پێی ڕاپۆرتی کۆلبەر نیوز، ڕۆژی سێشەممە ٢٠ی پووشپەڕی ١٤٠٢، مامەند قوڕەشی خەڵکی شاری مەهاباد لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەسبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار گوازراوەتەوە. بە پێی ئەم ڕاپۆرتە، مامەند قوڕەشی بە بێ […]

ئەمڕۆ چوارشەممە ٢١ی خاکەلێوەی ساڵی ١٤٠٢ ئەندامێکی دیکەی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە ناوچەی کوردستانی عێراق تیرۆر کرا. بە پێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، بەرەبەیانی ئەمڕۆ چوارشەممە ٢١ی پووشپەڕی ساڵی ١٤٠٢، سیامەند شابۆیی، ئەندامی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، لە ناوچەی “بەحرەکە”ی شاری هەولێری پایتەختی هەرێمی کوردستان، تیرۆر کرا. ئەمە لە حاڵێکدایە کە […]

شەوی چوارشەممە ٢١ی پووشپەڕ،کۆڵبەرێک لە سنووری نەوسوود بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی کۆماری ئیسلامی بریندار کرا. بە پێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە کۆڵبەر نیوز،شەوی چوارشەممە ٢١ی پووشپەڕی ١٤٠٢،کۆڵبەرێک بە ناوی موحەممەد موحەممەدی خەڵکی ئاوایی ساتیاری سەر بە شارستانی پاوە،بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە سەربازیەکانی کۆماری ئیسلامی بریندار کرا و گوازراوەتەوە بۆ نەخۆشخانە.بە پشتبەستن […]

ڕۆژی چوارشەممە ٢١ی پووشپەڕ،هاووڵاتیەکی خەڵکی “نێ” سەر بە مەریوان لە لایەن ڕژیمەوە دەستبەسەر کرا. بە پێی هەواڵەکان ،ڕۆژی چوارشەممە٢١ی پووشپەڕی ١٤٠٢،ئارمان نیکپەی خەڵکی “نێ”سەر بە شاری مەریوان لە لایەن هێزەکانی ڕژیمەوە دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزرا.شایانی باسە پێشتریش لە ڕۆژی پێنجشەممە ٤ جۆزەردان،ئاروین نیکپەی برای ئارمان بە دانانی بارمتەی […]

ئارمان حەبیبی و عەبدوڕەحمان ناسری، دوو ئەندامی بنەماڵەی قوربانیانی شۆڕشی ژینا، لەلایەن دادگای تاوانەکانی بۆکانەوە، هەریەکەیان بە شەش مانگ زیندان و ٤٠ قامچی سزایان بەسەردا سەپێندرا. بەگوێرەی زانیارییەکانی کۆڵبەرنیوز، ئارمان حەبیبی و عەبدولڕەحمان ناسری سزای زیندانیکردن و قامچی لێدانیان بەسەردا سەپێنراوە. بە پشتبەستن بەو بڕیارەی کە لەلایەن لقی ١٠١ی دادگای […]

شەوی دووشەممە،١٩ی پووشپەڕ،کۆڵبەرێک لە سنووری تەتە بریندار بوو. بە پێی ڕاپۆرتی کۆڵبەر نیوز،شەوی دووشەممە ١٩ی پووشپەڕ،کۆڵبەرێکی ٥٠ ساڵ تەمەن و خەڵکی مەریوان بە ناوی جەماڵ (ناسناو نادیار) بە هۆی تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە سەربازیەکانی کۆماری ئیسلامی،لە سنووری تەتە بە سەختی بریندار بوو.شایانی باسە تا ئێستا لە دۆخی سڵامەتی ئەو هاوڵاتیە هیچ […]

سەدیق ڕێیحانی، کرێکاری وەرزی خەڵکی گوندی ئەوێهەنگ و دانیشتووی شاری سنە، لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی ئەم شارەوە دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار گوازرایەوە. بە پێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، ڕۆژی سێشەممە ١٣ی پووشپەڕی ساڵی ١٤٠٢، سەدیق ڕێیحانی کرێکاری وەرزی خەڵکی گوندی ئەوێهەنگی شاری سنە لە لایەن هێزە ئەمنییەکانی ئەو شارە دەستبەسەر و بۆ […]