بەهۆی تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە ئەمنییەکانی ڕژیمەوە بە ئاڕاستەی کۆڵبەران لە سنووری بەستام، کۆڵبەرێکی خەڵکی شاری بۆکان بە سەختی برینداربوو. بە پێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، ڕۆژی یەکشەممە ١٦ی بەفرانباری ١٤٠٣ هێزە ئەمنییەکانی ڕژیم لە سنووری بەستامی سەر بە شاری سەقز تەقەیان لە کۆمەڵێک لە کۆڵبەران کرد و بەهۆیەوە کۆڵبەرێک بە ناسنامەی «ئومید […]
دانیشتنی دادگا بۆ لێکۆڵینەوە لە تۆمەتەکانی کامران ساختمانگەر چالاکی کرێکاری لە لقی ١٠٩ی دادگای تاوانەکانی سنە بەڕێوەچوو. بە پێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، ڕۆژی یەکشەممە ١٦ی بەفرانباری ساڵی ١٤٠٣، دانیشتنی دادگا بۆ لێکۆڵینەوە لە تۆمەتەکانی کامران ساختمانگەر لە لقی ١٠٩ی دادگای تاوانەکانی سنە بەڕێوەچوو. ئەم چالاکییە کرێکارییە سەبارەت بە «تاوانی تۆمەتلێدان و […]
دادگای لێپرسینەوەی فەرشید عەبدوڵڵاهی، باوکی هوومەن عەبدوڵڵاهی، یەکێک لە گیانبەختکردووانی ناڕەزایەتییە سەرتاسەرییەکانی ساڵی ١٤٠١، لە لقی دووی دادگای گشتی و شۆڕشی سنە بەڕێوەچوو. بە پێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، ڕۆژی یەکشەممە ١٦ی بەفرانباری ساڵی ١٤٠٣، فەرشید عەبدوڵڵاهی لە دادگای سنە تۆمەتەکانی پێ ڕاگەیەندرا. لەم دانیشتنەدا کە لە لقی دووی دادگای گشتی و […]
دادگای لێپرسینەوە لە ئێقباڵ شەبانی، فەردین میرەکی، سەیدخالد حوسێنی، شەیس ئەمانی، سووسەن ڕازانی و جەماڵ ئەسعەدی، چالاکانی کرێکاری و ژینگەپارێزی، لە لقی دووی لێپرسینەوەی دادگای گشتی و شۆڕشی سنە بەڕێوەچوو. ئەم چالاکانە پاش ڕوونبوونەوەی تۆمەتەکانیان، بە دانانی بارمتە ئازاد کران. بە پێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، ڕۆژی یەکشەممە ١٦ی بەفرانباری ١٤٠٣، دادگای […]
ڕۆژی چوارشەممە ١٢ی بەفرانبار، کۆنفرانسێکی دوو ڕۆژە، لەژێر ناوی: کۆچی نوخبە زانستییەکان لە ئێرانی ئەمڕۆدا، ئاڵەنگاری و ڕێکارەکان، لە تاران دەستی پێکرد. کۆنفرانسەکە لەلایەن ئەکادیمی “ئەخلاق لە زانست و تەکنەلۆژیا”وە بەڕێوە چوو. بەشداربووان دوای کۆتایی کۆنفرانسەکە، بەیاننامەیەکیان بڵاوکردەوە و تێیدا ئاماژەیان بە بەشێک لە ئاڵەنگاریەکانی کۆچی نوخبە ئەکادیمییەکانی سەرچاوەگرتوو لە […]
بە تێپەڕینی دوو حەوتوو لە دەستبەسەرکرانی حەسەن ئەهار، هێشتا زانیارییەک لە چارەنووسی ئەم هاوڵاتییە بەردەست نییە. بە پێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز ڕۆژی یەکشەممە دووی بەفرانباری ١٤٠٣ حەسەن ئاهار، هاوڵاتی شاری بۆکان لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی بۆکانەوە لە شوێنی کارەکەی دەستبەسەرکرا و بۆ شوێنێکی نادیار گواسترایەوە. هێزە ئەمنییەکان بەبێ بڕیاری دادگا ئەم هاوڵاتییەیان […]
پویا جەواهێری، هاوڵاتییەکی خەڵکی کامێران و یەکێک لە دەستبەسەرکراوەکانی ناڕەزایەتییە سەرتاسەرییەکانی ساڵی ١٤٠١، سەرەڕای تێپەڕبوونی زیاتر لە ٢٥ مانگ بەسەر دەستبەسەرکرانیدا، هێشتا لە زیندانی سنەدایە. ئەم هاوڵاتییە بۆ ناڕەزایەتی دەربڕین بەرامبەر بە ناڕوونی دۆخی خۆی مانی لە خواردن گرتووە. بە پێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، پویا جەواهێری، هاوڵاتییەکی خەڵکی شاری کامێران و […]
ماڵپەڕی هەواڵی- سیاسی پەیام ڕۆژی پێنجی بەفرانبار بڵاوی کردەوە کە شۆڕای باڵای کار، دیاریکردنی لانیکەمی حەقدەستی، بە ئامانجی سەپاندنی حەقدەستی کەم بەسەر کرێکاراندا، بۆ کۆتا هەفتەکانی ساڵ دواخستووە. وەزیری تەعاون و کار و چاودێری کۆمەڵایەتی، ڕۆژێک بەر لە کۆتایی مانگی خهزهڵوهر بەڵێنی دابوو کە کۆبونەوەی شۆڕای باڵای کار بە مەبەستی […]
سەلام ئازەری، هاوڵاتی شاری نەغەدە لەلایەن لقی یەکی دادگای شۆڕشی مهابادەوە بە ساڵێک و شەش مانگ بەندکردن سزا درا. بە پێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، بە پێی بڕیارێک لەم دواییە لەلایەن لقی یەکی دادگای شۆڕشی مهاباد بە سەرۆکایەتی دادوەر دۆستی دەرکراوە و بەم هاوڵاتییە ڕاگەیەندراوە، ئەم هاوڵاتییە بە تۆمەتی «ئەندامێتی لە حیزبێکی […]
ئەمیر ڕەحمانی، هاوڵاتی شاری شنۆ بۆ بەسەربردنی سزای بەندکردنی دەستبەسەرکرا و بۆ گرتووخانەی شنۆ گواسترایەوە. بە پێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز ڕۆژی شەممە ١٥ی بەفرانباری ١٤٠٣ ئەمیر ڕەحمانی، هاوڵاتی شاری شنۆ بۆ بەسەربردنی سزای بەندکردنی دەستبەسەرکرا و بۆ گرتووخانەی شنۆ گواسترایەوە. ئەمیر ڕەحمانی، لە ٢٨ی ڕەشەمەی ١٤٠٢ لە شنۆ لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە […]