دوابەدوای مانگرتنی گشتی شکۆدار و بەربڵاوی خەڵکی کوردستان لە ڕۆژی ٣ی ڕێبەندانی ١٤٠٣، ڕیژیمی کۆماری ئیسلامی دەستیکرد بە دەستبەسەرکردنی ژمارەیەک لە هەڵسووڕاوانی کرێکاری، کۆمەڵایەتی، ژینگەپارێز و کاسبکار لە شارە جۆربەجۆرەکانی کوردستان و گواستویاننەوە بۆ شوێنێکی نادیار. هەر لەو پێوەندییەدا ژمارەیەکیشیان بۆ لێپرسینەوە بانگهێشتی دەزگا ئەمنییەکان کردووە. ناو و شوێنی نیشتەجێبوونی […]

کاتژمێر ١٠ی سەرلەبەیانی ڕۆژی شەممە ٢٩ی بەفرانبار، هەواڵێک سەبارەت بە کوژرانی دوو دادوەری بەدناو و جینایەتکاری کۆماری ئیسلامی بە ناوەکانی عەلی ڕازینی و محەممەد موقیسە و برینداربوونی دادوەرێکی دیکە لە دەزگای قەزایی تاران بڵاو بووەوە. عەلی ڕازینی ساڵی ١٣٣٢ لە شاری ڕەزەنی سەر بە هەمەدان لە بنەماڵەیەکی کۆنەپەرستی دژ بە […]

 ئاژانسەکانی هەواڵ، ڕۆژی چوارشەممە ١٥ی ژانویەی ٢٠٢٥ بەرامبەر بە ٢٦ی بەفرانباری ١٤٠٣، ڕایانگەیاند کە نوێنەرانی ئیسرائیل و حەماس بە بەشداری نوێنەرانی ئەمریکا، میسر و قەتەر، لەسەر ئاگربەستێکی شەش هەفتەیی لە غەززە ڕێککەوتوون کە ئۆمێد بە درێژکردنەوەی هەیە. بڕیاروایە ڕێککەوتنەکە ڕۆژی هەینی ١٧ی ژانویه بە فەرمی واژۆ بکرێ و ڕۆژی یەکشەممە […]

وەزیری فەرهەنگ و ئیرشادی ئیسلامی ڕۆژی دووشەممە ٢٤ی بەفرانبار، کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانی لەگەڵ ڕۆژنامەنووسانی دەستەبژێر بەڕێوەبرد. لەم کۆبوونەوەیەدا پەیامنێرێک سەبارەت بە یاسای حیجابی زۆرەملێ پرسیارێکی ئاراستە کرد. ناوبراو جەختی کردەوە کە شۆڕای فەرهەنگی گشتی، بەگوێرەی هەمان پەسەندکراوەکانی پێشوو بەردەوام دەبێت تا ڕێگایەکی نوێ دەستنیشان دەکرێت، جا پڕۆژە یاسا بێت یان یاسایەکی […]

بەگوێرەی میدیاکانی ڕۆژئاوا، ئەرتەشی تورکیە و جیهادییەکانی ژێر فەرماندەیی و پشتیوانی، ڕۆژی دووشەممە ٢٤ی بەفرانبار، هێرشە شکستخواردووەکانی لە مێحوەرەکانی کۆبانی و مەنبەج و لە ڕێگەی زەوی و ئاسمانەوە بە مەبەستی گرتنی بەنداوی تشرین دەستپێکردەوە. بەگوێرەی ئەم ڕاپۆرتانە، ئەو هێرشە لەلایەن هێزەکانی سوریای دێموکرات،(قەسەدە)، یەکینەکانی پاراستنی گەل (یەپەگە) و یەکینەکانی پاراستنی […]

مەسعوود پزیشکیان و کۆمەڵێک لە ئەندامانی کابینەی دەوڵەت پاش نیوەڕۆی ڕۆژی پێنجشەممە ٢٠ی بەفرانباری ١٤٠٣، بە سەردانێکی دوو ڕۆژە گەیشتنە پارێزگای سیستان و بەلوچستان و ڕۆژی شەممە ٢٢ی بەفرانبار گەڕانەوە بۆ تاران. پزیشکیان لە بەندەری چابەهار کە ناوەندی سەرەکی سەردانەکەی بوو، چووە ناو خەڵک و بەڵێنی پێدان کە لە ڕێگەی […]

ڕۆژی چوارشەممە ١٢ی بەفرانبار، کۆنفرانسێکی دوو ڕۆژە، لەژێر ناوی: کۆچی نوخبە زانستییەکان لە ئێرانی ئەمڕۆدا، ئاڵەنگاری و ڕێکارەکان، لە تاران دەستی پێکرد. کۆنفرانسەکە لەلایەن ئەکادیمی “ئەخلاق لە زانست و تەکنەلۆژیا”وە بەڕێوە چوو. بەشداربووان دوای کۆتایی کۆنفرانسەکە، بەیاننامەیەکیان بڵاوکردەوە و تێیدا ئاماژەیان بە بەشێک لە ئاڵەنگاریەکانی کۆچی نوخبە ئەکادیمییەکانی سەرچاوەگرتوو لە […]

ماڵپەڕی هەواڵی- سیاسی پەیام ڕۆژی پێنجی بەفرانبار بڵاوی کردەوە کە شۆڕای باڵای کار، دیاریکردنی لانیکەمی حەقدەستی، بە ئامانجی سەپاندنی حەقدەستی کەم بەسەر کرێکاراندا، بۆ کۆتا هەفتەکانی ساڵ دواخستووە. وەزیری تەعاون و کار و چاودێری کۆمەڵایەتی، ڕۆژێک بەر لە کۆتایی مانگی خه‌زه‌ڵوه‌ر بەڵێنی دابوو کە کۆبونەوەی شۆڕای باڵای کار بە مەبەستی […]

بە پێی ڕاپۆرتەکان، سەرکوتگەرانی کۆماری ئیسلامی لە ماوەی یەک مانگی ڕابردوودا زیاتر لە ٧٠ کەسیان لە جوگرافیای کوردستاندا دەستبەسەر کردووە. دەستبەسەرکردنەکان لە باکوور و باشووری کوردستان و لە شوێنەکانی وەک کرماشان، ئیلام و سەرپولی زەهاب، هاوکات لەگەڵ توندوتیژی و شکاندنی دەرگا و پەنجەرە و تاڵانکردنی موڵک و ماڵی کەسیی بەڕێوە […]

بەپێی ڕاپۆرتی ڕێکخراوی داتاکانی “شوێن و زانیاری ڕووداوەکانی شەڕی چەکداری”، ژمارەی کوژراوەکانی ساڵی ٢٠٢٤ بە هۆی شەڕ و تێکهەڵچوونەکان لە سەرانسەری جیهان گەیشتووەتە زیاتر لە ٢٣٣ هەزار کەس. ئەو ژمارەیە لە قوربانیان ئاکامی ئەم شەڕانەی خوارەوەن: هێرشی ڕووسیە بۆ سەر ئۆکراین، جینۆسایدی ئیسرائیل لە غەززە، هێرشی ئیسرائیل بۆ سەر لوبنان، […]