زیاتر لە هەفتەیەک بەسەر دەسبەسەرکرانی ئاکۆ محەممەدنیا هاوڵاتی شاری سنە تێپەڕیوە و تا ئێستاش هیچ زانیارییەک لەسەر دۆخی ئەو هاووڵاتییە لەبەردەستدا نییە.
بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، ڕۆژی چوارشەممە ٢٦ی ڕێبەندانی ١٤٠٢، ئاکۆ محەممەدنیا، هاووڵاتییەکی تەمەن ٣٥ ساڵی خەڵکی شاری سنە، لە بازگەی “فەیزاوا” لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزرا.
بەپێی ئەم ڕاپۆرته هەوڵەکانی بنەماڵەکەی
بۆ زانینی چارەنووسی ناوبراو سەرکەوتوو نەبووه و دەزگا ئەمنییەکان هیچ وەڵامێکیان نەداوەتەوه.
تا کاتی نووسینی ئەم هەواڵە هیچ زانیارییەک لەبارەی هۆکاری دەستبەسەرکردن و شوێنی دەستبەسەرکردن و تۆمەتەکانی ئەم هاوڵاتییە لەبەردەستدا نییە.