بێنیامین ڕەحیمپوور، هاوڵاتیی خەڵکی گوندی ئەوێهەنگی سەر بە شاری سنە بە هێرشی هێزە ئەمنییەکان بۆ سەر دووکانەکەی دەستبەسەر کرا و بۆ دەستبەسەرگەی ئیتلاعاتی سوپا گواسترایەوە. بە پێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، ڕۆژی سێشەممە دووی ڕێبەندانی ١٤٠٣ بێنیامین ڕەحیمپوور، هاوڵاتیی تەمەن ٣٣ ساڵی خەڵکی گوندی ئەوێهەنگی سەر بە شاری سنە لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە […]
بزووتنەوە کۆمەڵایەتییەکان
ڕامیار کاوە، هاوڵاتیی خەڵکی شاری مەریوان پاش بانگهێشتکران و ڕۆیشتنی بۆ ئیدارەی ئیتلاعاتی مەریوان دەستبەسەر کرا. بە پێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، ڕۆژی دووشەممە یەکی ڕێبەندانی ١٤٠٣ ڕامیار کاوە، تەمەن ٢١ ساڵ کوڕی عەزیز و خەڵکی گوندی نەی سەر بە شاری مەریوان پاش بانگهێشتکران و ڕۆیشتنی بۆ ئیدارەی ئیتلاعاتی مەریوان دەستبەسەر کرا. […]
بە ڕاگەیاندنی ناسنامەی دوو هاوڵاتیی دیکە بە ناوەکانی هیوا شوجاعی و ئەنوەر ئیبراهیمی، ژمارەی دەستبەسەر کراوانی ڕۆژی دووشەممە یەکی ڕێبەندانی ١٤٠٣ لە پیرانشار بووە ٦ هاوڵاتیی. پێشتریش هەواڵی دەستبەسەرکرانی محەممەد سۆهرابی، موراد ئوستوار، نیعمەت ئەحمەدنەژاد و فەردین مەحموودی ڕاگەیەندرا بوو. بە پێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، ڕۆژی دووشەممە یەکی ڕێبەندانی ١٤٠٣ شەش […]
لەگەڵ دەستبەسەرکرانی “محەممەد سۆهرابی”، ژمارەی دەستبەسەرکراوانی شاری پیرانشار بۆ ٤ کەس زیادی کرد. پێشتر کۆڵبەرنیوز دەستبەسەرکرانی “فەردین مەحموودی، موراد ئۆستوار و نیعمەت ئەحمەدنژادی بڵاوکردبۆوە. بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، ڕۆژی دووشەممە یەکی ڕێبەندانی ١٤٠٣ محەممەد سۆهرابی، یەکێک لە دەستبەسەرکراوانی بزووتنەوەی شۆڕشگێڕانەی ژینا لە شاری پیرانشار لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی پیرانشارەوە دەستبەسەر و بۆ […]
“غەیاس نیعمەتی”، چالاکی سەندیکای مامۆستایان بانگهێشتی پۆلیسی ئەمنییەتی شاری سنە کرا. بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، بە وەرگرتن لە شۆرای هەماهەنگی ڕێکخراوانی سەندیکای فەرهەنگیانی ئێران، ڕۆژی دووشەممە یەکی ڕێبەندانی ١٤٠٣، غەیاس نیعمەتی بۆ پۆلیسی ئەمنییەتی شاری سنە بانگهێشت کرا.بەپێی ئەم ڕاپۆرتە پاش ڕۆشتنی ئەم چالاکە بۆ پۆلیسی ئەمنییەت، داوایان لێکردووە لە ئەگەری […]
موراد ئەستوار و نیعمەت ئەحمەدنەژاد، هاوڵاتییانی خەڵکی شاری پیرانشار لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی پیرانشارەوە دەستبەسەر کران و بۆ شوێنێکی نادیار گواسترانەوە. بە پێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، ڕۆژی دووشەممە یەکی ڕێبەندانی ١٤٠٣، دوو هاوڵاتیی بە ناوەکانی موراد ئەستوار، تەمەن ٤٥ ساڵ و کوڕی ساڵح، خێزاندارە و باوکی دوو منداڵە و خەڵکی گوندی پەسوەیە […]
حامید ڕەزایی، هاوڵاتی تەمەن ٢٥ ساڵ خەڵکی شاری سەلاسی باوەجانی پاش بڵاوکردنەوەی ستۆرییەک لەبارەی ڕووداوی کوژرانی دیوانی باڵای وڵات لە ڵاپەڕەی ئینستاگرامەکەی کە ئەدمینی بووە، لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر و ئەشکەنجە دراوە. بە پێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، ڕۆژی شەممە ٢٩ی بەفرانباری ١٤٠٣ حامید ڕەزایی، هاوڵاتی تەمەن ٢٥ ساڵ خەڵکی گوندی بانی […]
ئەسعەد غەفوری، هاوڵاتی خەڵکی شاری سنە لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کرا و بۆ شوێنێکی نادیار گواسترایەوە. بە پێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، ڕۆژی یەکشەممە ٣٠ی بەفرانباری ١٤٠٣ ئەسعەد غەفوری، هاوڵاتی خەڵکی شاری سنە و لە ئەندامانی کەمپەینی ڕێگری لە سێدارەدانی پەخشان عەزیزی، لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی سنەوە دەستبەسەر کرا و بۆ شوێنێکی نادیار […]
ئەرسەلان یووسفی، هاوڵاتیی تەمەن ٣٠ ساڵی خەڵکی گوندی سڵامەتی سەر بە شاری بۆکان بۆ جێبەجێکردنی سزای پێنج ساڵ زیندانی تەعزیری دەستبەسەر کرا و بۆ گرتووخانەی بۆکان گواسترایەوە. بە پێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، ڕۆژی سێشەممە ٢٥ی بەفرانباری ١٤٠٣ ئەرسەلان یووسفی، هاوڵاتیی تەمەن ٣٠ ساڵی خەڵکی گوندی سڵامەتی سەر بە شاری بۆکان بە […]
هیوا بەهین، هاوڵاتیی خەڵکی شاری بۆکان لەلایەن دەزگای دادوەری کۆماری ئیسلامی ئێران بە ٦ مانگ بەندی تەعزیری سزا درا. بە پێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، هیوا بەهین، هاوڵاتیی خەڵکی شاری بۆکان لەلایەن لقی ١٠١ی دادگای دووی بۆکانەوە بە سەرۆکایەتی دادوەر فەخری، بە تۆمەتی بانگەشە دژی ڕژیمی کۆماری ئیسلامی ئێران، بە ٦ مانگ […]