موحسین قادرڕەش و ئومید قادرنژاد بە دانانی بارمتە و بە شێوەی کاتی و تا کۆتایی هاتنی لێکۆڵینەوە لە زیندانی میاندواو ئازاد کران. بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، موحسین قادرڕەش و ئومید قادرنژاد لە زیندانی میاندواو ئازاد کران. بەپێی ئەم ڕاپۆرتە ئازادی ئەو هاوڵاتیانە ڕۆژی دووشەمە ٢٥ی گوڵانی ١٤٠٣، هەردووکیان بە دانانی بارمتەی […]
بزووتنەوە کۆمەڵایەتییەکان
ئومێد ڕۆستەمی و فەرزین ڕۆستەمی ٢ هاوڵاتی خەڵکی شاری میاندواو بە تێپەڕینی ٢٧ ڕۆژ لە کاتی دەستبەسەری هێشتا دەستبەسەرن و نادیارن. بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، ئومید ڕۆستەمی ٣٠ ساڵ تەمەن و فەرزین ڕۆستەمی ٢٢ ساڵ تەمەن، ٢ هاوڵاتی خەڵکی گوندی «عەسگەراوا» سەربە شاری میاندواو سەرەڕای تێپەڕینی زیاتر لە ٢٧ ڕۆژ لە […]
«سوسەن حەسەنزادە» چالاکی مەدەنی و مامۆستای زمانی کوردی، لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی بۆکان لە ماڵەکەی دەستبەسەر و بۆ شوێنی نادیار گوازرایەوە. بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، کاتژمێر ١٠ی بەیانی ڕۆژی چوارشەممە ٢٦ی گوڵانی ١٤٠٣، ٨ ئۆتۆمبێلی هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی بۆکان هێرشیان بۆ ماڵی «سوسەن حەسەنزادە» کرد و بە توندوتیژی ناوبراویان دەستبەسەرکرد و […]
«خالید مەحمودی» هاوڵاتی خەڵکی شاری ڕوانسەر و لە دەستبەسەرکراوانی ناڕەزایەتی جەماوەری ١٤٠١، جارێکی دیکە لەلایەن هێزەکانی ئەمنی شاری جوانڕۆ دەستبەسەر و بۆ شوێنی نادیار گوازرایەوە. بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز ڕۆژی هەینی ٢٨ی گوڵانی ١٤٠٣، «خالید مەحمودی» هاوڵاتی ٢٠ ساڵ تەمەنی خەڵکی گوندی «شانڕەش» سەربە شاری ڕوانسەر و دانیشتووی شاری جوانڕۆ لەلایەن […]
دانیشتنی دادگا بۆ لێکۆڵینەوە لە تۆمەتەکانی مەتین حەسەنی، هاوڵاتی خەڵکی شاری بۆکان لە لقی ١٠١ی دادگای دووی ئەم شارە بەڕێوەچوو. بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، ڕۆژی پێنجشەمە ٢٧ی گوڵانی ١٤٠٣، دانیشتنی دادگا بۆ لێکۆڵینەوە لە تۆمەتەکانی مەتین حەسەنی، هاوڵاتی شاری بۆکان و لە بریندارانی ناڕەزایەتیەکانی خەزەڵوەری ٩٨ لە لقی ١٠١ی دادگای دووی […]
کەمال لوتفی، باوکی ڕەزا لوتفی یەکێک لە گیانبەختکردووانی ناڕەزایی جەماوەری١٤٠١ هێشتا دەستبەسەرە، بە کۆتایی هاتنی لێکۆڵینەوە بۆ زیندانی کامێران گواسترایەوە. بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز کەمال لوتفی، باوکی ڕەزا لوتفی یەکێک لە گیانبەختکردووانی ناڕەزایی جەماوەری ١٤٠١ی شاری دێولان هێشتا دەستبەسەرە، بە کۆتایی هاتنی لێکۆڵینەوە بۆ زیندانی کامێران گواسترایەوە. بەپێی ئەم ڕاپۆرتە ناوبراو […]
ئاروین ئیقباڵی و سۆهەیب ئیقباڵی دوو هاوڵاتی خەڵکی شاری پاوە، سەرەڕای تێپەڕینی ٩ ڕۆژ لە کاتی دەستبەسەر بونیان، هێشتا بە بێئاگایی لە یەکێک لە زیندانەکانی ئەمنی کرماشان بەسەر دەبەن. بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز ئاروین ئیقباڵی و سۆهەیب ئیقباڵی هێشتا لە دەستبەسەری بەسەر دەبەن.بەپێی ئەم ڕاپۆرتە ئاروین ئیقباڵی لە ١٨ی گوڵانی ١٤٠٣، […]
کاسبکارێکی گەنج خەڵکی شاری بانە بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی هەنگی مەرزی لە هێڵی سنووری چۆمانی ئەم شارە کوژرا. بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز ڕۆژی سێشەممە ٢٥ی گوڵانی ١٤٠٣، هێزەکانی هەنگی مەرزی لە هێڵی سنووری چۆمان-بانە ئۆتۆمبێلی کاسبکارێکیان دایە بەر دەسڕێژی گوللە و بەهۆیەوە شۆفێری ئۆتۆمبێلەکە کوژرا.ناسنامەی ئەم کاسبکارە «موعین تۆفیقپوور» ٢٤ ساڵە، […]
محەمەد مورادی،هاوڵاتی خەڵکی پیرانشار بە دانانی بارمتەی ملیارێک تمەن، بە شێوەی کاتی و تا کۆتایی هاتنی لێکۆڵینەوە ئازاد کرا. بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، ڕۆژی دووشەمە ٢٤ی گوڵانی ١٤٠٢، «محەمەد مورادی» خەڵکی گوندی ”بێکۆس”سەر بە پیرانشار پاش ٨ ڕۆژ دەستبەسەری، بە دانانی بارمتەی ملیارێک تمەن و بە شێوەی کاتی تا کۆتایی لێکۆڵینەوە […]
بەڕێوەبەری گشتی چاکسازی هەرێمی قەزوین، لە دەستنیشانکردن و پێشوازی لە ٢٩٩ منداڵی کار لە ناوەندەکانی پاراستن لە سەرەتای ١٤٠٢ تا نێوەندی گوڵانی ساڵی پار ڕاگەیاند. بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز بە وەرگرتن لە هێرانا، بەڕێوەبەری گشتی چاکسازی هەرێمی قەزوین لە دیاریکران و پێشوازی ٢٩٩ منداڵی کار لە ناوەندەکانی پاراستن ڕاگەیاند. عەلی دەهباشی […]