هێزە ئەمنییەکانی ڕژیم لە مهاباد ٤ هاوڵاتی دیکەیان دەستگیر کرد. بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، ڕۆژی یەکشەممە ٢٥ی سەرماوەزی ١٤٠٣ هێزە ئەمنییەکانی ڕژیم لە مهاباد ٤ هاوڵاتی دیکەیان بە ناوەکانی «سیامەند سەیدئەحمەدی»، «کەماڵ مەسعوودی»، «جەلال سەدەفی» و «قادر خەرامانفەر»، دەستگیر کردووە. پێشتر کۆڵبەرنیوز لە ڕاپۆرتێکی دیکەدا دەستگیرکردنی ٣ هاوڵاتی دیکەی شاری مهابادی […]
بزووتنەوە کۆمەڵایەتییەکان
سوهەیب ئەحمەدی، گەنجێکی تەمەن ٢٠ ساڵی خەڵکی شاری جوانڕۆ بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە ئەمنییەکان گیانی لەدەست دا. بە پێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، سەرلەبەیانی ڕۆژی یەکشەممە ٢٥ی سەرماوەزی ١٤٠٣، سوهەیب ئەحمەدی، گەنجێکی تەمەن ٢٠ ساڵانی خەڵکی شاری جوانڕۆ، لە گەڕەکی باباجانی ئەم شارە بە تەقەی هێزە ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران گیانی لەدەست […]
بە تێپەڕینی ١٧ ڕۆژ لە دەستگیرکردنی ئەمیر محەممەدخانی، چالاکی مەدەنی شاری دیواندەرە هێشتا زانیارییەک لە چارەنووسی ئەم چالاکە لەبەردەستدا نییە. ناڕوونی دۆخی ئەم هاوڵاتییە نیگەرانی خێزانەکەی زیاتر کردووە. بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، ڕۆژی چوارشەممە ٧ی سەرماوەزی ١٤٠٣ ئەمیر محەممەدخانی، چالاکی مەدەنی شاری دیواندەرە لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستگیر کرا و بۆ شوێنێکی […]
بەهمەن نادری، هاوڵاتی شاری کرماشان لەلایەن لقی ١ی دادگای شۆڕشی کرماشانەوە بە ساڵێک بەندی هەڵپەسێردراو و دانی پارە سزا درا. بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، بەپێی سزایەک کە لەلایەن لقی ١ی دادگای شۆڕشی کرماشان دەرکراوە و ڕۆژی چوارشەممە ٢١ی سەرماوەزی ١٤٠٣ بە بەهمەن نادری ڕاگەیەندراوە، ئەم هاوڵاتییە بە تۆمەتی «بانگەشە لە دژی […]
دیاکۆ عەزیزی، هاوڵاتی شاری شنۆ بۆ بەسەربردنی سزای بەندکردنی ڕەوانەی گرتووخانەی شنۆ کرا. بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، ڕۆژی پێنجشەممە ٢٢ی سەرماوەزی ١٤٠٣ دیاکۆ عەزیزی، هاوڵاتی گوندی «باب خالیدئاوا» لە شاری شنۆ بۆ بەسەر بردنی سزای ١٦ مانگ بەندی تەعزیری ڕەوانەی گرتووخانەی شنۆ. کرا. ئەم هاوڵاتییە پێشتر بە تۆمەتی «پێوەندی و هاوکاری […]
هەژار سوڵتانی ئازەر، هاوڵاتی شاری بۆکان لەلایەن دادگای شۆڕشی بۆکانەوە بە ٦ مانگ بەندی تەعزیری سزا درا. بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، هەژار سوڵتانی ئازەر، هاوڵاتی شاری بۆکان لەلایەن لقی ١٠٤ی دادگای شۆڕشی بۆکانەوە بە تۆمەتی «بانگەشە لە دژی ڕژیم»، بە ٦ مانگ بەندی تەعزیری سزا درا. ئەم هاوڵاتییە لە ١٥ی ڕەزبەری […]
ئیدریس مینبەری، مامۆستای زمانی کوردی لەلایەن دادگای پێداچوونەوەوە بە ساڵێک بەندی تەعزیری و ساڵێک زیندانی هەڵپەسێردراو بۆ ماوەی ٣ ساڵ سزا درا. بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، دادگای پێداچوونەوەی ڕژیم پاش کەمکردنەوەی سزای ١٠ ساڵ بەندکردنی ئیدریس مینبەری، چالاکی مەدەنی و مامۆستای زمانی کوردی و ئەندامی دەستەی بەڕێوەبەری ڕێکخراوی نۆژین، بە ساڵێک […]
ئومید شاه محەممەدی، پەرویز ئەحسەنی، کاوە محەممەدزادە، و هیوو قوڕەیشی، چالاکانی پیشەیی مامۆستایانی دیواندەرە، لەلایەن لێژنەی سەرەتایی بەدواداچوون بۆ پێشێلکارییە ئیدارییەکانی فەرمانبەرانی پەروەردەی کوردستان، بە دەرکران لە شوێنی کار و دوورخرانەوە سزا دران. بە پێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، بە وتەی شۆرای هەماهەنگیی ڕێکخراوە پیشەییە فەرهەنگییەکانی ئێران، ئومید شاه محەممەدی، پەرویز ئەحسەنی، […]
حەیدەر فەتاحی، هاوڵاتی شاری مەریوان لەلایەن دادگای شۆڕشی مەریوانەوە بە ٣٧ مانگ بەندی تەعزیری سزا درا. بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، دادگای شۆڕشی مەریوان حەیدەر فەتاحی، هاوڵاتی خەڵکی مەریوانی بە تۆمەتی «هاوکاری لەگەڵ حیزبە کوردیەکانی دژبەری ڕژیم» بە ٣٧ مانگ بەندی تەعزیری سزا درا. ڕۆژی شەممە ١٩ی جۆزەردانی ١٤٠٣ هێزە تایبەتییەکانی ئیدارەی […]
ڕەحمان قادری، هاوڵاتی شاری پیرانشار لەلایەن لقی ١٠٢ی دادگای ٢ی پیرانشار بە ٨ مانگ بەندی تەعزیری سزا درا. بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، ڕەحمان قادری، هاوڵاتی گوندی «ئەندێزێ»ی سەر بە شاری پیرانشار لەلایەن لقی ١٠٢ی دادگای ٢ی پیرانشار بە تۆمەتی «بانگەشە لە دژی ڕژیم»، بە ٨ مانگ بەندی تەعزیری سزا درا. بەپێی […]