سۆران یوسفی، هاوڵاتییەکی خەڵکی شاری بۆکان، لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی ئەم شارەوە دەستبەسەر کرا و بۆ شوێنێکی نادیار گواسترایەوە. بە پێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، ڕۆژی چوارشەممە ١٤ی سەرماوەزی ساڵی ١٤٠٣ی هەتاوی، هاوڵاتییەک لە شاری بۆکان لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کرا. ناسنامەی ئەم هاوڵاتییە “سۆران یوسفی”، خەڵکی گوندی «سڵامەت»ی سەر بە شاری بۆکان، […]

عیزەتوڵڵا فەرەجوڵڵاهی، هاوڵاتیی خەڵکی شاری سنە، بە دانانی بارمتە تا کۆتایی پرۆسەی یاسایی، بە شێوەی کاتی لە زیندانی ناوەندیی ئەم شارە ئازاد کرا. بە پێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، ڕۆژی پێنجشەممە ٨ی سەرماوەزی ساڵی ١٤٠٣، عیزەتوڵڵا فەرەجوڵڵاهی، خەڵکی شاری سنە، بە دانانی بارمتەی سێ میلیارد تمەنی بە شێوەی کاتی لە گرتووخانەی ناوەندیی […]

وێڕای تێپەڕینی ٩ ڕۆژ لە دەستگیری ئازاد خادم، مامۆستای شاری سەقز لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە هێشتا زانیارییەک لە شوێنی مانەوەی ناوبراو لەبەردەستدا نییە. بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، ڕۆژی دووشەممە ٥ی سەرماوەزی ١٤٠٣، ئازاد خادم، مامۆستای شاری سەقز لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی سەقزەوە دەستگیر کرا و بۆ شوێنێکی نادیار گواسترایەوە. سەرەڕای تێپەڕ بوونی ٩ […]

هێزە ئەمنیەکانی ڕژیم لە شاری سەقز، ئەم ٢ هاوڵاتیەیان دەستگیرکردووە. بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز ڕۆژی دووشەمە ١٢ی سەرماوەزی ١٤٠٣ هێزە ئەمنیەکانی ڕژیم لە شاری سەقز هێرشیان کردە گوندی مۆلاناوا لە شاری سەقز، بەبێ بڕیاری دادوەر ئەم ٢ هاوڵاتیە بە ناسنامەی حسێن فیروزی، هیوا فەیزە دەستگیرکردووە. بەپێی ئەم ڕاپۆرتە هێزە ئەمنیەکانی ڕژیم […]

ئیدریس کارساز، هاوڵاتییەکی خەڵکی شاری شنۆ بۆ جێبەجێکردنی حوکمەکەی بۆ زیندانی شنۆ گوازرایەوە. بەگوێرەی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، ڕۆژی یەکشەممە ١١ی سەرماوەزی ١٤٠٣، ئیدریس کارساز، هاوڵاتییەکی تەمەن ٥٥ ساڵ، خەڵکی شاری شنۆ و ئەندامی کۆمەڵەی خێرخوازیی شنۆ، بە مەبەستی جێبەجێکردنی حوکمەکەی بۆ زیندانی ئەم شارە گوازراوەتەوە.لە سەرەتای مانگی ڕەزبەری ئەمساڵدا دادگای شۆڕشی […]

عەبدوڵڵا قولیزادە و هێمن قولیزادە لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی شاری بۆکانەوە دەستگیر کران و بۆ شوێنێکی نادیار گواسترانەوە. بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، ڕۆژی شەممە ١٠ی سەرماوەزی ١٤٠٣ عەبدوڵڵا قولیزادە، لەگەڵ کوڕەکەی هێمن قولیزادە، لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی شاری بۆکانەوە دەستگیر کران و بۆ شوێنێکی نادیار گواسترانەوە. هێزە ئەمنییەکان بەبێ بڕیاری دادوەر هێرشیان کردۆتە […]

ئەمیر محەممەدخانی، هاوڵاتی شاری دیواندەرە لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی دیواندەرەوە دەستگیر کرا و بۆ شوێنێکی نادیار گواسترایەوە. بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، ڕۆژی چوارشەممە ٧ی سەرماوەزی ١٤٠٣ ئەمیر محەممەدخانی، هاوڵاتی شاری دیواندەرە لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستگیر کرا و بۆ شوێنێکی نادیار گواسترایەوە. بەپێی ئەم ڕاپۆرتە هێزە ئەمنییەکان بەبێ بڕیاری دادوەر ناوبراویان لە شوێنی […]

ڕەشید ڕەحیمی، هاوڵاتی شاری بۆکان لەلایەن دەزگای دادوەری کۆماری ئیسلامی ئێران بە ساڵێک بەندی تەعزیری سزا درا. بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، لە ڕۆژانی ڕابردوودا ڕەشید ڕەحیمی، هاوڵاتی شاری بۆکان لەلایەن لقی ١٠١ی دادگای ٢ی بۆکان بە تۆمەتی «بانگەشە لە دژی ڕژیم» بە ساڵێک بەندی تەعزیری سزا دراوە. بەپێی ئەم ڕاپۆرتە ئەم […]

بە تێپەڕبوونی ٤ ڕۆژ لە دەستگیری بێهزاد دادخواه، هاوڵاتی شاری سەقز لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە هێشتا زانیارییەک لە چارەنووسی ناوبراو لە بەردەستدا نییە. بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز ڕۆژی دووشەممە ٥ی سەرماوەزی ١٤٠٣ هێزە ئەمنییەکانی شاری سەقز هێرشیان کردە سەر شوێنی کاری بێهزاد دادخواه و دوای دەستبەسەرکردنی بۆ شوێنێکی نادیار گواسترایەوە. بەپێی ئەم […]

بە تێپەڕبوونی ٤ ڕۆژ لە دەستبەسەرکردنی هیوا بەهین، هاوڵاتی خەڵکی شاری بۆکان هێشتا زانیاریەک لە چارەنووسی ناوبراو لەبەردەستدا نییە. بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز ڕۆژی یەکشەمە ٤ی سەرماوەزی ١٤٠٣ هیوا بەهین، هاوڵاتی شاری خەڵکی بۆکان پاش بانگهێشت و ڕۆشتن بۆ ئیدارەی ئیتلاعاتی بۆکان دەستگیرکرا و بۆ شوێنێکی نادیار گواسترایەوە. بە تێپەڕبوونی ٤ […]