هاتنی ڕۆژانی ماتەمینی شیعەکان لە مانگی موحەڕەمدا، باس لە ئایینداری یان دوورکەوتنەوە لە ئایینی لە کۆمەڵگای ئێراندا گەیاندۆتە لاپەڕەی ڕۆژنامەکان و تەنانەت بەرنامەکانی ڕادیۆ و تەلەویزیۆنی کۆماری ئیسلامیش. هەموو ئەو باسانەی کە لەم بوارەدا هاتوونە ئاراوە، لەلایەن ئەو کەسانەوەیە کە خۆیان باوەڕی ئایینییان هەیە و زۆر بە بەداخەوە باسی ئەم […]
لێکدانەوەی ڕۆژ
ڕەهەندەکانی گەندەڵی لە کۆماری ئیسلامیدا ئەوەندە بەربڵاو و شێوازەکانی هێندە فرەچەشنن کە هاوشێوەکەی لە کەمتر شوێنێکی جیهان دەبینرێت. ڕژیمی کۆماری ئیسلامی لە ڕووی گەندەڵی ناوخۆییەوە، لە زومرەی گەندەڵترین وڵاتەکانی جیهانە. گەندەڵی لە کۆماری ئیسلامیدا گەیشتووەتە ئاستێکی بێوێنە و بووەتە هۆی پەرەسەندنی نادادپەروەری و هەژاری و دیاردە نائاساییە کۆمەڵایەتییەکان. دزییە ملیارد […]
ڕۆژی سێشەممە ١٩ی پووشپەڕ، ١٦ زیندانیی سیاسی ژن، لە نامەیەکی کراوەدا، حوکمی لەسێدارەدانی شەریفە محەممەدی، چالاکی کرێکاریی خۆشناو و ئازادیخوازیان مەحکووم کرد و جەختیان لەوە کردەوە کە لە پەنای سەرجەم ئەو کەسانەدا ڕاوەستاون کە مەترسی حوکمی لەسێدارەدانیان لەسەرە و خوازیاری هەڵوەشاندنەوەی سزای لەسێدارەدانن و نووسییان: ئەمە نە تەنیا حوکمی لەسێدارەدانی […]
هێشتا سێ ڕۆژ بەسەر بەڕێوەچوونی هەڵبژاردن و هێنانەدەرەوەی مەسعوود پزیشکیان لە سندووقەکانی دەنگدان تێپەڕ نەبووە کە کۆبوونەوەی کرێکارانی ناڕازی، لە شارە جۆراوجۆرەکان هاوشێوەی هەفتەکانی ڕابردوو، هەروا بەردەوامە. بۆ نموونە: کرێکارانی پەیمانکاری ئابفای ڕوودبار، لە ناڕەزایەتی بەرامبەر بە وەدواکەوتنی حەقدەستەکانیان بۆ ماوەی ٨ مانگ و نەبوونی ئەمنییەتی پیشەیی، ماوەی ١٣ ڕۆژی […]
ڕۆژی ١٨ی پووشپەڕ، وتووێژێکی حسێن حەبیبی، ئەندامی دەستەی بەڕێوەبەری کانوونی باڵای شۆڕا ئیسلامییەکانی کاری وڵات، لەگەڵ پەیامنێری ئیلنا لە ژێر ناوی “کرێکاران چییان لە پزیشکیان دەوێت؟” بڵاو کرایەوە. ئەم بەناو نوێنەرەی کرێکاران لەم وتووێژەدا هەوڵ دەدات بە هەندێک گشتاندن و دانی وادەی سەر خەرمان، گوشارەکانی خەباتی کرێکاران لەسەر سەرۆک کۆمارە […]
ئەوەی لە دوو خولی شانۆی هەڵبژاردنی سەرۆک کۆماریدا شاهیدی بووین، دەتوانرێت لە لایەنی جۆراوجۆرەوە شیکاری بۆ بکرێت. بایکۆتی لێبڕاوانەی ئەم گاڵتەجاڕە لەلایەن خەڵکەوە، بەبێ گرنگیدان بە حزووری فریوکارانەی ڕیفۆرمخوازانی حکوومەتی، بێگومان خۆی لە خۆیدا، سەرکەوتنێک بوو. تەنانەت ئەو دەنگانەش کە بە قازانجی کاندیدی ڕیفۆرمخوازانی حکوومەتی خرایە ناو سندووقەکانی دەنگدانەوە، هەرچەندە […]
بەرەو پەرەپێدان بە بزووتنەوەیەکی شێلگیر و هەموولایەنەی داواکاری تەوەر ڕژیمی ئیسلامی، ڕۆژی هەینی ١٥ی پووشپەڕ، لە خولی دووهەمی شانۆی هەڵبژاردنەکەیدا، یەکێک لە بێ ڕەونەقترین بەناو هەڵبژاردنی لە ژیانی ٤٥ ساڵەی سیاسی خۆیدا بەڕێوە برد. لەم پرۆسەیەدا بە پێی ئەنجامە فەرمییە ڕاگەیەندراوەکان، “مەسعوود پزیشکیان” وەک جێنشینی ڕەئیسی و سەرۆک کۆماری داهاتووی […]
سەعید جەلیلی کاندیدی “بەرەی کۆنەپەرستیی موتڵەق” و مەسعوود پزیشکیان کاندیدی “بەرەی کۆنەپەرستیی ڕێژەیی” بۆ پۆستی سەرۆک کۆماریی، لەسەر بابەتەکانی پەیوەست بە ژنان، هەڵوێستی خۆیان دەربڕیوە. ئەوەی ڕوونە ئەوەیە کە هەردووکیان لە ترسی ئەوەی نەوەک ئەو ژمارە کەمە لە دەنگدەرانیش لەدەست بدەن، لەو بابەتەوە بە شێوەیەکی ڕیاکارانە قسە دەکەن، بەڵام بەم […]
بزووتنەوەی کرێکاریی، لە ناو جەرگەی هەراوهوریای مەرگی ڕەئیسی جەلاد و شانۆی گاڵتەجاڕی هەڵبژاردندا درێژەی بە خەبات و ناڕەزایەتی خۆی داوە و ئاسۆی خۆی گوم نەکردووە. ئەم خەبات و ناڕەزایەتیانە لە زۆر بواردا بەردەوام بووە، کە لێرەدا وەک نموونە ئاماژە بە هەندێکیان دەکەین: بەگوێرەی ڕاپۆرتی شۆڕای ڕێکخستنی ناڕەزایەتییەکان، ژمارەیەک لە کرێکارانی پەیمانی نەوت […]
گاڵتەجاڕی بەناو هەڵبژاردن، لەگەڵ بایکۆت و بێبایەخییەکی جددی و بێ وێنەی زۆربەی هەرەزۆری خەڵک لە سەرتاسەری ئێران و بە تایبەتی لە کوردستان بەرەوڕوو بووەتەوە. ئەم ڕاستییە نەک هەر لە ڕاپۆرتە مەیدانییەکاندا، بەڵکوو لە ئامارە دەستکاریکراوەکانی سەرچاوە هەواڵییەکانی کۆماری ئیسلامی ئێرانیشدا دەردەکەوێت. خودی کۆماری ئیسلامی ڕێژەی بەشداریکردنی خەڵکی، ئەگەر دەنگە پووچەکانی […]