مەنیژە خۆشنود، هاووڵاتی بۆکان لەلایەن لقی ١٠١ی دادگای ٢ی بۆکان بە ١٠ مانگ بەندی تەعزیری سزادرا. بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز بەپێی بڕیارێک لەلایەن لقی ١٠١ی دادگای ٢ی بۆکان دراوە و لە شەمە ٢١ی ڕەزبەری ١٤٠٣ بۆ مەنیژە خۆشنود ڕاگەیەندرا، ناوبراو بەتۆمەتی تەبلیغ دژی ڕژیم، بە ١٠ مانگ بەندکردن سزادرا. مەنیژە خۆشنود، […]

بۆ هەمووان ڕادەگەیەنین کە سزای لەسێدارەدانی شەریفە محەمەدی لە دیوانی باڵای وڵات هەڵوەشایەوە. ئێمە بەناوی کەمپینی بەرگری لە شەریفە محەمەدی بۆ پێشوازی لە بڕیاری دیوانی باڵای وڵات، ڕایدەگەیەنین کە داواکارین شەریفە محەمەدی لە تۆمەتەکانی بێتاوان بکرێت و بە مەرج ئازاد بکرێت. ئێمە دڵنیایی دەدەین کە هەڵوەشانەوەی سزای لەسێدارەدانی شەریفە محەمەدی […]

سوسەن حەسەنزادە، چالاکی مەدەنی و مامۆستای زمانی کوردی خەڵکی بۆکان بە ٣ مانگ بەندی تەعزیری سزادرا. بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز لە بڕیارێکدا کە پێنجشەمە ١٩ی ڕەزبەری ١٤٠٣ لەلایەن لقی ١٠١ی دادگای ٢ی شاری بۆکان دراوە، سوسەن حەسەنزادە، چالاکی مەدەنی و مامۆستای زمانی کوردی خەڵکی بۆکان بەتۆمەتی تەبلیغ دژی ڕژیم، بە ٣ […]

“سروەناز ئەحمەدی”، چالاکی مافی منداڵان بەندکراو لە زیندانی ئێڤین، بە پێدانی بەڵێنی بەرپرسان بۆ پێڕاگەیشتن داواکاریەکانی، کۆتایی بە مانگرتنەکەی هێنا. بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز بە وەرگرتنی لە هێرانا، ڕۆژی یەکشەممە ١٥ی ڕەزبەری ١٤٠٣ سروەناز ئەحمەدی، کۆتایی بە مانگرتنەکەی هێنا. سودابە بیلالی، دایکی ئەم زیندانییە سیاسییە بە بڵاوکردنەوەی بابەتێک ڕایگەیاند سروەناز ئەحمەدی […]

دەزگای یاسایی ڕژیم، سەرەڕای تێکچوونی دۆخی تەندروستی ڕێحانە ئەنساری نەژاد، دادگایی ناوبراوی ڕەتکردەوە. بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز دەزگای یاسایی ڕژیم دادگایی ڕێحانە ئەنساری نەژاد، چالاکی کرێکاری بەندکراو لە زیندانی ئێڤینی ڕەتکردەوە. ئەمە لەکاتێکدایە ناوبراو لە ١ی پووشپەڕی ١٤٠٣ تائێستا لە بینینی بنەماڵەکەی بێبەشە. هەروەها ڕاقزرتەکان باسی تێکچوونی دۆخی تەندروستی ڕێحانە ئەنساری […]

سزای بەندکردنی ژینا مودەڕسی گورجی، چالاکی مەدەنی شاری سنە لە ٢١ ساڵ بەندکردن و دوورخستنەوە بۆ گرتوخانەی هەمەدان بۆ ١٦ مانگ بەندی تەعزیری کەمکرایەوە. بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز سزای ٢١ ساڵ بەندکردن و دوورخستنەوە بۆ گرتوخانەی هەمەدان ژینا مودەڕسی گورجی، ڕۆژنامەنووس و چالاکی مەدەنی سنە لەلایەن دادگای پێداچوونی پارێزگای کوردستان بە […]

سومەیە ئەختەرشناس، مامۆستا و چالاکی سنفی مەریوان لەلایەن لیژنەی پێداچوونی وەزارەتی پەروەردە و فێربوون لەکار دەرکرا. بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز بە وەرگرتنی لە شۆرای هاوکاری ڕێکخراوانی سنفی فەرهەنگیانی ئێران، سومەیە ئەختەرشناس، مامۆستای شاری مەریوان و لە چالاکانی سنفی مامۆستایان لە دەستپێکی ساڵی نوێی خوێندن بە بڕیاری لیژنەی پێداچوونی وەزارەتی پەروەردە و […]

مینا سوڵتانی، لە دایکانی شۆڕشی شاری بۆکان بەبارمتەی کاتی و تا کۆتایی لێکۆڵینەوە لە گرتوخانە ئازاد کرا. بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز سێشەمە ١٠ی ڕەزبەری ١٤٠٣ مینا سوڵتانی، دایکی شەهریار محەمەدی لە گیانبەختکردوانی ناڕەزایەتیەکانی سەرتاسەری ١٤٠١ لە بۆکان بەبارمتەی کاتی و تا کۆتایی لێکۆڵینەوە لە گرتوخانە ئازاد کرا. میلاد محەمەدی، کوڕی ناوبراو […]

سروناز ئەحمەدی، چالاکی مافی منداڵان بەندکراو لە زیندانی ئێڤین کە کێشەی مێشک و دەروونی هەیە، لە ناڕەزایەتی بە داواکاری مۆڵەتی چارەسەری لە ١٧مین ڕۆژی مانگرتندایە. بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز بە وەرگرتنی لە هێرانا، سروناز ئەحمەدی، چالاکی مافی منداڵان بەندکراوی زیندانی ئێڤین کە کێشەی مێشک و دەروونی هەیە، لە ناڕەزایەتی بە داواکاری […]

مینا سوڵتانی، دایکی گیانبەختکردووی شۆڕشی ژینا شەهریار محەمەدی، لەلایەن هێزە ئەمنیەکانی بۆکان دەستبەسەرکرا. بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز چوارشەمە ٢١ی خەرمانانی ١٤٠٣ مینا سوڵتانی، دایکی گیانبەختکردووی شۆڕشی ژینا شەهریار محەمەدی، لەلایەن هێزە ئەمنیەکانی ڕژیم دەستبەسەرکرا و بۆ شوێنێکی نادیار گوازرایەوە. بەپێی ئەم ڕاپۆرتە هێزە ئەمنیەکان هێرشیان کردە ماڵی گیانبەختکردوو شەهریار محەمەدی و […]