شلێر مام‌قادری، زیندانیی سیاسیی زیندانیی ورمێ کە تووشی شێرپەنجەی مەمک بووە، بەهۆی بەردەوامیی بێبەشکردنی لە خزمەتگوزارییە تەندروستییەکان، دەرمان و چاودێریی پزیشکی، لە مانگەکانی ڕابردوودا نزیکەی ٢٧ کیلۆگرام لە کێشی خۆی لەدەستداوە و ڕاپۆرتەکان باس لە خراپتربوونی ڕۆژ بە ڕۆژی دۆخی جەستەیی ناوبراو دەکەن. بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، شلێر مام قادری، زیندانیی […]

«کازیوە پەرویزنیا»، ژنێکی گەنجی خەڵکی مەهاباد، دوای تێپەڕبوونی بیست ڕۆژ لە دەستبەسەرکرانی، بە دانانی بارمتە بەشێوەیەکی کاتی لە زیندانی ناوەندیی ورمێ ئازاد کرا. بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، ڕۆژی چوارشەممە ١٠ی پووشپەڕی ١٤٠٥، کازیوە پەرویزنیا، هاووڵاتیی خەڵکی شاری مەهاباد، دوای نزیکەی بیست ڕۆژ دەستبەسەرکران، بە دانانی بارمتە و تا کاتی کۆتاییهاتنی دادگاییکردنی، […]

زەهرا محەمەدوەلی، هاووڵاتیی تەمەن ٢٧ ساڵی کوردی خەڵکی ئاودانان و دانیشتووی دێهلۆران، پاش ٣٩ ڕۆژ بەسەر دەستبەسەرکردنیدا، هێشتا لە زیندانی ئیلام ماوەتەوە و ڕەوتی لێکۆڵینەوە لێی بەردەوامە. بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، زەهرا محەمەدوەلی کە ڕۆژی ٢ی جۆزەردانی ١٤٠٥ لەلایەن هێزەکانی ڕژێم و بەبێ بڕیاری دادوەری دەستبەسەرکرابوو، دوای گواستنەوەی بۆ زیندانی ئیلام […]

کازیوە پەرویزنیا، ژنە گەنجی خەڵکی مەھاباد، دوای تێپەڕبوونی زیاتر لە دوو هەفتە بەسەر دەستبەسەرکردنیدا و گواستنەوەی بۆ زیندانیی ناوەندیی ورمێ، هێشتا لە دۆخێکی نادیاردایە و بێ دیاریکردنی چارەنووسی یاسایی لەلایەن دەزگای دادوەری ماوەتەوە. بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز لە ٢٢ی جۆزەردانی ١٤٠٥، کازیوە پەرویزنیا، هاووڵاتیی خەڵکی مەهاباد، لەلایەن هێزەکانی ڕژێم دەستبەسەر کراوە […]

سوەیلا حیجاب بیدسورخی، چالاکوانی سیاسیی کورد و یەکێک لە دەسبەسەرکراوانی خۆپێشاندانەکانی بەفرانباری ١٤٠٤، دوای زیاتر لە پێنج مانگ دەسبەسەرکران لە زیندانیی کچوویی فەردیسی کەرەج، لە دانیشتنێکی دادگایی ئۆنلایندا لە یەکێک لە لقەکانی دادگای فەردیس دادگایی کرا. ئەم بەندکراوە سیاسییە بە تۆمەتگەلێکی وەک (کارکردن دژی ئاسایشی نەتەوەیی)، «پێکهێنان و ڕێکخستنی کۆمەڵە […]

مەنیژە خۆشنوود، هاووڵاتیی تەمەن ۵۸ ساڵی خەڵکی بۆکان کە سەرەتای جۆزەردانی ئەمساڵ لەلایەن هێزەکانی ڕژێم دەستبەسەر کرابوو، بە دانانی بارمتە و تا کۆتایی هاتنی دادگایی کردنەکەی، بە کاتی لە زیندان ئازاد کرا. بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، مەنیژە خۆشنوود، هاووڵاتیی خەڵکی بۆکان، لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا بە دانانی بارمتەی دوو ملیار تمەنی […]

گوڵاڵە وەتەندۆست و سوەیلا موتاعی، دوو چالاکوانی مافی ژنان و لە دەستبەسەرکراوانی بزووتنەوەی شۆڕشگێڕانی ژینا، بە چاودێریی پابەندی ئەلیکترۆنی لە زیندانیی ناوەندیی سنە ئازاد کران. بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، ڕۆژی یەکشەممە ٣١ی جۆزەردانی ١٤٠٥، سوەیلا موتاعی، چالاکوانی مافی ژنانی خەڵکی دێولان، دوای تێپەڕاندنی ٩ ڕۆژ زیندانیکردن لە بەشی ژنانی زیندانیی ناوەندیی […]

گوڵاڵە وەتەندۆست، پارێزەری دادگا و چالاکوانی مافەکانی مرۆڤی خەڵکی مەریوان، بەمەبەستی جێبەجێکردنی سزای زیندانیی تەعزیری، بۆ زیندانیی ناوەندیی سنە گوازرایەوە. بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، ڕۆژی شەممە ١٢ی گوڵانی ١٤٠٥، گوڵاڵە وەتەندۆست بۆ تێپەڕاندنی ماوەی سزادانەکەی بۆ زیندانیی ناوەندیی سنە گواستراوەتەوە و جێبەجێکردنی سزای زیندانییەکەی دەستی پێکردووە. دۆسیەی دادوەریی ئەم پارێزەرە دوای […]

سوەیلا موتاعی، چالاکوانیی مافەکانی ژنان و یەکێک لە دەستبەسەرکراوانی ڕێوڕەسمی ڕۆژی جیهانیی ژن و بزووتنەوەی «شۆڕشگێڕانی ژینا»، بۆ جێبەجێکردنی سزای زیندانییەکەی گوازرایەوە بۆ زیندانیی سنە. بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، ڕۆژی شەممە ٢٣ی جۆزەردانی ١٤٠٥، سوەیلا موتاعی دوای بانگهێشتکردنی بۆ بەشی جێبەجێکردنی سزاکان، بۆ جێبەجێکردنی سزاکەی بۆ کانوونی چاکسازی و پەروەردەی سنە […]

کەژاڵ ڕەحمانی و دانیال ڕەحمانی، دوو هاوڵاتیی خەڵکی کامێران، دوای هێرشی هێزەکانی ڕژێم بۆ شوێنی نیشتەجێبوونیان دەستبەسەر کران و بۆ شوێنێکی نادیار گوازرانەوە. بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، بەیانیی ڕۆژی شەممە ١٦ی جۆزەردانی ١٤٠٥، کەژاڵ ڕەحمانی و دانیال ڕەحمانی، خوشک و برای خەڵکی کامێران، لەلایەن هێزەکانی ڕژێم و بەبێ بەڵگەی یاسایی و […]