Sample Page

١٦ی مانگی گه‌لاوێژ، ساڵیادی ڕۆژێکی مێژوویی له ‌بزووتنه‌وه‌ی شۆڕشگیڕانه‌ی خه‌ڵكی كوردستانه‌. ڕۆژێك كه‌ خه‌ڵكی كوردستان له‌ ناڕه‌زایه‌تی به‌ جه‌نایه‌ته‌كانی كۆماری ئیسلامی یه‌كپارچه‌ و یه‌كگرتووانه‌ له‌سه‌ر بانگه‌وازی كۆمه‌ڵه‌ ده‌ستیاندایه‌ مانگرتنێكی گشتی، هێزنواندنێكی شكۆدار كه‌ به‌ هه‌موانی نیشان دا سه‌ره‌ڕای دامركانی خه‌باتی چه‌كداری، بزووتنه‌وه‌ی شۆڕشگێڕانه‌ی خه‌ڵكی كوردستان زیندووە و له‌پێناو مافه‌ ڕه‌واكانی خۆیدا […]

حیکمەت ئەمیری، هاووڵاتی خەڵکی شاری دێولان، لەلایەن دادگای ئینقلابی ئەم شارەوە بە ٤٢ مانگ زیندانیکردن مەحکووم کرا. بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز و بەپێی حوکمێک لەلایەن لقی ١ی دادگای ئینقلابی دێولان بە سەرۆکایەتی دادوەر ڕۆستەمی ئەحقەر، بڕیاردرا و لە سەرەتای گەلاوێژی ١٤٠٣ بە ناوبراو ڕاگەیەندراوە، ناوبراو بە تۆمەتی “تەبلیغ دژی ڕژیم و […]

بەرەبەیانی ڕۆژی سێشەممە ١٦ی گەلاوێژ، ڕەزا ڕەسایی، زیندانیی سیاسی و یەکێک لە دەستبەسەرکراوانی بزووتنەوەی شۆڕشگێڕانەی “ژینا“، لە زیندانی دیزڵ ئابادی کرماشان لە سێدارە درا. حوکمی ئێعدامی ڕەزا ڕەسایی بەبێ ئاگادارکردنەوەی پێشوەختەی بنەماڵەکەی و دوایین دیدار لەگەڵیان، بەڕێوەچوو. ڕەزا ڕەسایی تەمەن ٣٤ ساڵ، خەڵکی شاری سەحنە، ڕۆژی ٣ی سەرماوەزی ساڵی ١٤٠١ دەستبەسەر و لە […]

لە ڕووداوێکی هەژێنەردا، ٣ منداڵی کرێکار لە شاری مەریوان بە شێوەی قێزەون لەلایەن خاوەنکارەوە ئازار و ئەشکەنجە دراون. بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، ئەم منداڵانە لە کارگەیەکی بەرگدروو سەرقاڵی کارکردن بوون، چەند بەشێکی جەستەیان بە ئوتوی گەرم لەلایەن خاوەنکارەوە ئەشکەنجەدرا و سووتێنراوە. نەهرۆ خالیدی ١٢ ساڵ تەمەن، ڕێبین قادری و مانی دانش، […]

“ڕەزا ڕەسایی” دەستبەسەرکراوی ناڕازی لە ماوەی ناڕەزایەتیە سەرتاسەریەکانی ١٤٠١ لە شاری سەحنەی کرماشان، لە زیندانی دیزڵاوای کرماشان لەسێدارەدرا. بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز سەرلەبەیانی ئەمڕۆ سێشەمە ١٦ی گەلاوێژی ١٤٠٣، “ڕەزا ڕەسایی” دەستبەسەرکراوی ناڕازی لە ماوەی بزووتنەوەی شۆڕشگێڕانەی ژینا لە ١٤٠١ لە زیندانی دیزڵاوای کرماشان لەسێدارەدرا.بە گوتەی فاتمە حەیدەری، لە ئەندامانی بنەماڵەکانی دادخواز […]

مانگەکانی گەلاوێژ و خەرمانان، وەبیر هێنەرەوەی یەکێک لەو جەنایەتە مەترسیدارانەیە کە لە دەورانی حاکمییەتی کۆماری ئیسلامیدا، بەڕێوەچوون. ٣٦  ساڵ لەوەپێش لە مانگەکانی گەلاوێژ و خەرمانانی ساڵی ١٣٦٧ ڕژیمی ئیسلامی دەستیدایە جەنایەتێک کە ئاسەوارەکەی و بەڵگەکانی نیشانەی بێ ڕەحمی و دڕندەخویی بێ سنووری کاربەدەستانی ڕژیمی ئیسلامییە. خومەینی و ڕاوێژکارەکانی کە نیگەرانی پەرەسەندنی ناڕەزایەتی جەماوەری […]

ڕۆژی یەکشەمە ١٤ی گەلاوێژی ١٤٠٣ لە ڕێگای ئەسەداوا بۆ هەمەدان، کاسبکارێکی کورد تووشی ڕووداوی هاتووچۆ بوو و بەهۆیەوە گیانی لەدەستدا. بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز ڕۆژی یەکشەمە ١٤ی گەلاوێژی ١٤٠٣، لە ڕێگای ئەسەداوا بۆ هەمەدان، کاسبکارێکی کورد بە ناسنامەی “سەباح سادقی” خەڵکی کامێران، خێزاندار و خاوەنی ٢ منداڵ بەهۆی ڕووداوی هاتووچۆ گیانی […]

“ئیدریس مورادی” چالاک و زیندانیکراوی پێشووی سیاسی و خەڵکی ڕوانسەر پاش ئامادەبوونی لە ئیدارەی ئیتلاعاتی ڕوانسەر دەستبەسەرکرا. بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز ڕۆژی یەکشەمە ١٤ی گەلاوێژی ١٤٠٣، “ئیدریس مورادی” ٤٠ ساڵ تەمەن، چالاکی سیاسی و لە زیندانیانی پێشووی سیاسی خەڵکی ڕوانسەر، پاش ئەوەی لەلایەن ئیدارەی ئیتلاعاتی ئەم شارەوە بانگهێشتکرا، دەستبەسەرکرا و بۆ […]

رۆژنامەی شەهروەند لە ژمارەی رۆژی شەممە ١٣ ی مانگی گەلاوێژیدا ڕاپۆرتێکی سوکایەتی ئامێزی لەژێر ناونیشانی” سێ ملیۆن ئاس و پاس، واتە بێکارە و بەتاڵ” بڵاو کردەوە. لەو راپۆرتەدا هاتوە:” لەهەر ٥ لاوی ١٥ تا ٢٤ ساڵەی ئێرانی، کەسێکیان نە کار دەکەن و نە پیشەیەک فێر دەبن. لە ڕاستیدا ٣ ملیۆن […]

ڕۆژی شەمە ١٣ی گەلاوێژی ١٤٠٣، کرێکارێک لە شاری سەقز، لە کاتی کارکردندا تووشی ڕووداوی کارەبا بوو و گیانی لەدەستدا. بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز ڕۆژی شەمە ١٣ی گەلاوێژی ١٤٠٣ کرێکارێک بە ناسنامەی “ڕەسوڵ فروزش” لە شاری سەقز، لە کاتی کارکردندا تووشی ڕووداوی کارەبا بوو و بەهۆی سەختی برینەکانیەوە گیانی لەدەستدا. ناوبراو خێزاندار […]