Sample Page

ئومید حامێدی، مامۆستای ئامادەیی «شاهد» لە شاری کامیاران، لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی ئەو شارە دەستبەسەر کرا و گواسترایەوە بۆ شوێنێکی نادیار. بە پێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، ڕۆژی شەممە ١٧ی سەرماوەزی ساڵی ١٤٠٣، ئومید حامێدی، مامۆستای ئامادەیی «شاهد» لە شاری کامیاران، لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی ئەو شارەوە دەستبەسەر کرا. بە پێی ئەم ڕاپۆرتە، هێزە […]

سبەی دووشەممە، ١٩ی سەرماوەز، بەرامبەر بە ٩ی دێسامبری ٢٠٢٤، لە ساڵنامەی نەتەوە یەکگرتووەکاندا، ڕۆژی “پەیماننامەی قەدەغەکردن و سزادانی جینۆساید”ە. ئەمساڵ یادی ئەم ڕۆژە لە دۆخێکدایە کە کابینە و ئەرتەشی ئیسرائیل بە بڕیاری دەسەڵاتدارانی ئەو وڵاتە و بە هاوکاری ڕاستەوخۆی ئیمپریالیزمی ئەمریکا، بەردەوام خەریکی کۆمەڵکوژین لە غەززە. دەوڵەتەکانی ئینگلیس و فەڕانسە […]

سلێمان چوپانی، هاوڵاتی شاری پیرانشار لەلایەن دادگای ڕژیمەوە بە ٢ ساڵ و ٧ مانگ بەندکردن سزادرا. بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز لقی ١٠٢ی دادگای ڕژیم لە پیرانشار سلێمان چوپانی، هاوڵاتی شاری پیرانشار بە تۆمەتی ئەندامێتی لە پارتێکی کوردی دژبەری ڕژیم، بە ٢ ساڵ و ٧ مانگ بەندکردن سزادا. ئەم هاوڵاتیە لە ١٥ی […]

ئەحمەد حەسەنزادە، باوکی گیانبەختکردووی ڕێگەی ئازادی محەممەد حەسەنزادە، بە ٣ مانگ زیندان سزا درا. بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، دادگای شۆڕشی ڕژیم لە بۆکان ئەحمەد حەسەنزادە، باوکی گیانبەختکردووی ڕێگەی ئازادی محەممەد حەسەنزادەی بەتۆمەتی «بانگەشە لە دژی ڕژیم»، بە ٣ مانگ بەندکردن سزا درا.هەروەها لەم ماوەیەدا سۆلماز حەسەنزادە، خوشکی محەممەد حەسەنزادە، لە بۆکان […]

بزووتنەوەی ژنان، کە خەباتی ژنانی ئازادپۆش مەشخەڵی گەشاوەیەتی، هەروا لێبڕاوانە بەرەوپێش هەنگاو دەنێت. ناڕەزایەتی دژی یاسای حیجابی ئیجباریی کە بڕیارە ڕۆژی هەینی ٢٣ی سەرماوەز، بەمەبەستی جێبەجێکردن، بە ئاگاداری کابینەی پزیشکیان بگات، ڕۆژ لە دوای ڕۆژ بەربڵاوتر دەبێت. ئەڵبەتە هێزە سەرکوتگەرەکان لە مێژە کار بەم یاسایە دەکەن و بەکردەوەیان دەرهێناوە، تەنانەت […]

ئەمڕۆ هەینی ۱۶ی سەرماوەز ڕۆژی خوێندکارە. بزووتنه‌وه‌ی خوێندکاریی له‌ ئێران، له‌ ماوه‌ی ۴۶ساڵی ڕابردوودا، گه‌لێك هه‌وراز و نشێوی بڕیوه‌ و سه‌ره‌ڕای زه‌ربه‌گه‌لێك كه‌ خواردوویه‌تی و خه‌ساره‌ت گه‌لێك كه‌ دیتویه‌تی، ئه‌مڕۆكه‌ بۆته‌ یه‌كێك له‌ كۆڵه‌كه‌‌كانی بزووتنه‌وه‌ ئازادیخوازە جه‌ماوه‌رییەکان له‌ ئێران و به‌ره‌و ئه‌وە ده‌چێ كه‌‌ له‌ ڕه‌وتی گه‌شه‌كردن و به‌ره‌وپێشچوونی ئه‌و […]

حەمید عەزیزی هاوڵاتییەکی خەڵکی شاری کامێران و مامۆستای گوندەکانی گازرخانی و پاڵنگانی سەر بەم شارە، لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کرا و بۆ شوێنێکی نادیار گوازرایەوە. بە پێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، ڕۆژی سێشەممە ١٣ی سەرماوەزی ساڵی ١٤٠٣، حەمید عەزیزی، مامۆستا لە گوندەکانی “گازرخانی” و “پاڵنگان”ی سەر بە شاری کامێران، دوای بانگهێشتکرانی بۆ […]

حاجی بەرزە، دانیشتووی پیرانشار، سزای ٥ مانگ زیندان و دانی غەرامەی ١٥ ملیۆن تمەنی بەسەردا سەپێندرا. بە پێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، حاجی بەرزە بە تۆمەتی “بانگەشە لە دژی نیزام” بە پێنج مانگ زیندان و بە تۆمەتی “بڵاوکردنەوەی درۆ” بە دانی بڕە پارەی ١٥ میلیۆن تمەن مەحکووم کرا.ناوبراو لە ۱۹ی گوڵانی ١٤٠٣ی […]

سوسەن حەسەنزادە، هاوڵاتی دانیشتووی بۆکان بۆ بەسەربردنی سزای بەندکردنی خۆی دەستگیر کرا و بۆ گرتووخانەی ورمێ گواسترایەوە. بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، ڕۆژی سێشەمە ١٣ی سەرماوەزی ١٤٠٣ سوسەن حەسەنزادە، هاوڵاتی شاری بۆکان بۆ بەسەربردنی سزای بەندکردنی دەستگیر کرا و بۆ گرتووخانەی ورمێ گواسترایەوە. ئەم هاوڵاتییە پێشتر لەلایەن لقی ١٠١ی دادگای ٢ی بۆکان […]

عەبدوڵڵا کەریم گوڵان، هاوڵاتی دانیشتووی سەقز بە تێپەڕینی ١١ ڕۆژ لە دەستگیرکردنی هێشتا دەستبەسەرە و چارەنووسی نادیارە. ناڕوونیی دۆخی ئەم هاوڵاتییە بووەتە هۆی نیگەرانی خێزان و نزیکانی ئەو. بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، ڕۆژی دووشەممە ٥ی سەرماوەزی ١٤٠٣ عەبدوڵڵا کەریم گوڵان، مامۆستای ئامادەیی و دانیشتووی سەقز، بە بێ بڕیاری دادگا لەلایەن هێزە […]