ئەمیر محەممەدخانی، هاوڵاتی شاری دیواندەرە لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی دیواندەرەوە دەستگیر کرا و بۆ شوێنێکی نادیار گواسترایەوە. بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، ڕۆژی چوارشەممە ٧ی سەرماوەزی ١٤٠٣ ئەمیر محەممەدخانی، هاوڵاتی شاری دیواندەرە لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستگیر کرا و بۆ شوێنێکی نادیار گواسترایەوە. بەپێی ئەم ڕاپۆرتە هێزە ئەمنییەکان بەبێ بڕیاری دادوەر ناوبراویان لە شوێنی […]
Sample Page
ڕەشید ڕەحیمی، هاوڵاتی شاری بۆکان لەلایەن دەزگای دادوەری کۆماری ئیسلامی ئێران بە ساڵێک بەندی تەعزیری سزا درا. بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، لە ڕۆژانی ڕابردوودا ڕەشید ڕەحیمی، هاوڵاتی شاری بۆکان لەلایەن لقی ١٠١ی دادگای ٢ی بۆکان بە تۆمەتی «بانگەشە لە دژی ڕژیم» بە ساڵێک بەندی تەعزیری سزا دراوە. بەپێی ئەم ڕاپۆرتە ئەم […]
بە تێپەڕبوونی ٤ ڕۆژ لە دەستگیری بێهزاد دادخواه، هاوڵاتی شاری سەقز لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە هێشتا زانیارییەک لە چارەنووسی ناوبراو لە بەردەستدا نییە. بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز ڕۆژی دووشەممە ٥ی سەرماوەزی ١٤٠٣ هێزە ئەمنییەکانی شاری سەقز هێرشیان کردە سەر شوێنی کاری بێهزاد دادخواه و دوای دەستبەسەرکردنی بۆ شوێنێکی نادیار گواسترایەوە. بەپێی ئەم […]
ڕۆژی سێشەممە ٦ی سەرماوەز، ماڵپەڕی سیاسی پەیام نووسی کە زیاتر لە ٦٠٠ هەزار کرێکاری بیناسازی لە ئێران لە بیمەی دەستەبەری کۆمەڵایەتی بێبەشن و کرێکارانی بیمەکراویش، لەگەڵ مەترسیی بڕینی بیمەکانیان بەرەوڕوون. پەیام نووسیویەتی، بەپێی ڕاپۆرتەکان، دەرکردنی فیشی بیمە، هەر شەش مانگ جارێک بە بیانووی لێکۆڵینەوە ڕادەگیرێت، ئەمەش دەبێتە هۆی جۆرێک لە […]
بە تێپەڕبوونی ٤ ڕۆژ لە دەستبەسەرکردنی هیوا بەهین، هاوڵاتی خەڵکی شاری بۆکان هێشتا زانیاریەک لە چارەنووسی ناوبراو لەبەردەستدا نییە. بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز ڕۆژی یەکشەمە ٤ی سەرماوەزی ١٤٠٣ هیوا بەهین، هاوڵاتی شاری خەڵکی بۆکان پاش بانگهێشت و ڕۆشتن بۆ ئیدارەی ئیتلاعاتی بۆکان دەستگیرکرا و بۆ شوێنێکی نادیار گواسترایەوە. بە تێپەڕبوونی ٤ […]
فەرشاد شوکروڵڵا، هاوڵاتی شاری سەقز بە بارمتەی بە شێوەی کاتی تا کۆتایی دادگاییەکەی لە گرتووخانەی ناوەندی سنە ئازاد کرا. بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، ڕۆژی چوارشەممە ٧ی سەرماوەزی ١٤٠٣ فەرشاد شوکروڵڵا، هاوڵاتی شاری سەقز پاش ٢ مانگ دەستبەسەری بە دانانی بارمتە بە شێوەی کاتی تا کۆتایی دادگاییەکەی لە گرتووخانەی ناوەندی سنە ئازاد […]
کەریم ئەمانی ڕۆژنامەی حکوومەتیی “جمهوری ئیسلامی”، ڕۆژی پێنجی سەرماوەز، لە هۆشدارییەکدا ڕوو لە بەرپرسانی حکوومەت لەژێر ناوی “لە شۆڕشی لەشکری برسییەکان بترسن”، نووسی: ” قەیرانی ئابووری ڕۆژ بەڕۆژ خراپتر دەبێت، هەژارەکان هەژارتر دەبن، دەوڵەمەندەکان دەوڵەمەندتر و زەلکاوی ئەشرافییەتێکی کەموێنەی کە خەریکە کۆمەڵگا لەخۆیدا نوقم بکات، بەردەوام پەرە دەستێنێت.” لە درێژەی […]
وتەبێژی دەزگای قەزایی ئێران ڕایگەیاند کە لەمساڵدا ٧٠٠ هەزار پەروەندەی شەڕ و تێکهەڵچوون لە ئاستی ئێراندا تۆمار کراوە. ئەوە لە کاتێکدایە کە ئەم ئامارە بەراورد بە ساڵی ڕابردوو پتر لە ٤٠% زیادی کردووە. لە هەمان کاتدا خاڵی جێگای سەرنج ئەوەیە کە ئەم ئامارە ساڵ بە ساڵ بەرزتر دەبێتەوە. کەمبوونەوەی ئاستی […]
سزای بەندکردنی سروە پوورمحەمەدی، ئەندامی ئەنجوومەنی فەرهەنگی – کۆمەڵایەتی نۆژین لەلایەن دادگای پێداچوونەوەی پارێزگای کوردستان بۆ ٥ ساڵ بەندکردن کەم کرایەوە. ناوبراو پێشتر لە قۆناغی سەرەتایی دادگادا بە ١٠ ساڵ بەندکردن سزا درابوو. بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، بەپێی بڕیارێک کە لەلایەن لقی دادگای پێداچوونەوەی پارێزگای کوردستان دەرکراوە، سروە پوورمحەمەدی، ئەندامی ئەنجومەنی […]
ئیدریس حاجی ڕەسووڵپوور و هێمن ئیبراهیم هەمزە، دوو هاوڵاتیی خەڵکی شاری بۆکان، لەلایەن دەزگای دادوەری کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە هەریەکەیان بە سێ مانگ زیندان مەحکووم کران. بە پێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، ئیدریس حاجی ڕەسووڵپوور برای محەممەد حاجی ڕەسووڵپوور، یەکێک لە قوربانیانی بزووتنەوەی شۆڕشگێڕانەی ژینا لە بۆکان و هێمن ئیبراهیم هەمزە، هاوڵاتیی خەڵکی […]