Sample Page

میلاد ڕەشیدی، هاوڵاتییەکی خەڵکی سەقز، لە یازدە ڕۆژ لەمەوبەرەوە لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی ئەم شارە دەستبەسەر کراوە. بەگوێرەی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، هێزە ئەمنییەکانی ڕژیم ڕۆژی چوارشەممە ٩ی خەزەڵوەری ساڵی ١٤٠٣ی هەتاوی، میلاد ڕەشیدی هاوڵاتییەکی خەڵکی شاری سەقزیان لە شوێنی کارەکەی ڕفاندووە.به پێی ڕاپۆرته بڵاوکراوەکان، ئەم هاوڵاتییە بە تۆمەتی بڵاوکردنەوەی پۆستی پەیوەندیدار به […]

ئه‌مڕۆ سێ شه‌ممه‌ ٧ی نۆڤەمبەر به‌رامبەر بە ١٦ی مانگی خه‌زه‌ڵوه‌ر، ساڵیادی شۆڕشی كرێكاریی ڕووسیه‌یه‌. ١٠٧ ساڵ له‌مه‌وبه‌ر له‌ وه‌ها ڕۆژێكدا، له‌ گەرمەی  شه‌ڕی یه‌كه‌می جیهانیدا، چینی كرێكار و جه‌ماوه‌ری زه‌حمه‌تكێش له‌ ڕووسیه‌ به‌ ڕێبه‌ری و ڕێكخه‌ریی حیزبی بۆلشویك، له‌ درێژه‌ی دوو ده‌یه‌ خه‌باتی سه‌خت و خوێناویدا، نه‌ ته‌نیا دیكتاتۆریی تێزار، […]

ئەسعەد فیرووزبەخت، کۆڵبەری خەڵکی شاری جوانڕۆ بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی هەنگی مەرزی لە ناوچەی سنووری نەوسوود بە سەختی بریندار بوو. بەگوێرەی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، ئێوارەی ڕۆژی سێشەممە ١٥ی خەزەڵوەری ساڵی ١٤٠٣، هێزەکانی هەنگی مەرزی کۆمەڵێک کۆڵبەریان لە سنووری نەوسوود دایە بەر دەستڕێژی گوللە و لە ئەنجامدا کۆڵبەرێک بە سەختی بریندار بوو. […]

حەمید ساڵحی نەژاد، جەعفەر ئەردەڵان، محەمەد کەریمی و سینا ئەسەدی حەکیم، چوار هاوڵاتی گوندی دێوەزناو لە شاری سەوڵاوا لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستگیر کران و بۆ شوێنێکی نادیار گواسترانەوە. بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، سەرلەبەیانی سێشەمە ١٥ی خەزەڵوەری ١٤٠٣ چوار هاوڵاتی بە ناوەکانی حەمید ساڵحی نەژاد ٢٧ ساڵان، جەعفەر ئەردەڵان ٤٠ ساڵان، محەمەد […]

یەزدان قەنبەری، هاوڵاتی شاری کرماشان سەرەڕای تێپەڕینی ١٧ ڕۆژ بەسەر دەستگیرکردنیدا هێشتا دەستبەسەر و چارەنووسی نادیارە. بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز یەزدان قەنبەری، هاوڵاتی شاری کرماشان سەرەڕای تێپەڕینی ١٧ ڕۆژ لە کاتی دەستگیرکردنی، هێشتاکەش لە دەستبەسەریدایە و هیج زانیارییەک لەسەر دۆخی ئەو لەبەردەست نییە. ناڕوونی چارەنووسی ئەم هاوڵاتییە، نیگەرانییەکانی بنەماڵەکەی و ئازیزانی […]

جەبار زارعی کۆڵبەری خەڵکی شاری سەردەشت بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی هەنگی مەرزی لە سنووری قەندیل بریندار بوو. بەگوێرەی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، ڕۆژی سێشەممە ١٥ی خەزەڵوەری ساڵی ١٤٠٣ی هەتاوی، هێزەکانی هەنگی مەرزی لە سنووری قەندیل دەستڕێژی گوللەیان لە کۆمەڵێک کۆڵبەر کردووە و لە ئەنجامدا کۆڵبەرێک بە سەختی بریندار بووە. ناسنامەی ئەم کۆڵبەرە […]

ڕۆژی پێنجشەممە، ١٧ی خەزەڵوەر، لە ئاستی جیهاندا ساڵڕۆژی شۆڕشی مەزنی ئۆکتۆبەر و لە ئێرانیش ڕۆژی پەرستارە. پەرستاران لە ڕۆژی شەممەی ڕابردووەوە گەڕێکی نوێی مانگرتن و کۆبوونەوەی ناڕەزایەتییان لە چەند شارێک دەست پێکردووە. ئەوان وێڕای خستنەڕووی ویست و داواکارییەکانی خۆیان، لەسەر پێکهێنانی ئاڵوگۆڕ، یەکگرتوویی سەراسەریی پەرستاران و گەیشتن بە داواکارییەکانیان جەختیان […]

ماردین شوکری، کۆڵبەری شاری پاوە بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی هەنگی مەرزی لە سنووری نەوسوود بریندار بوو. بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، ڕۆژی دووشەمە ١٢ی خەزەڵوەری ١٤٠٣ هێزەکانی هەنگی مەرزی لە سنووری نەوسوود بە چەکی ساچمەیی تەقەیان لە کۆمەڵێک لە کۆڵبەران کرد و بەهۆیەوە کۆڵبەرێک بە سەختی برینداربوو. ناسنامەی ئەم کۆڵبەرە ماردین شوکری، […]

ئابووری سەرمایەداریی ئێران لە ژێر ڕێنمایی و ڕێبەرایەتیی حکوومەتی ئیسلامیدا کەوتۆتە بنبەستێکی تەواوەوە. بەهۆی گەمارۆ ئابوورییەکان و ناسەقامگیری سیاسییەوە، سەرمایەگوزاریی دەرەکی گەیشتۆتە کەمترین ئاستی خۆی. سەرمایە ناوخۆییەکان بەهۆی وەستانی بازاڕ و گرانیی تێچووی بەرهەمهێنان و نادڵنیایی لە داهاتوو و هتد، بە شێوەیەکی سەرەکی ڕوویان لە بوارەکانی بازرگانی کردووە. ئەو کارگە […]

خەبات بۆ ئازادیی و ڕزگاریی ژنان خەباتێکە  لەهەمان کاتدا تێکەڵکێش لەگەڵ خەبات بۆ ڕزگاریی مرۆڤایەتیی. کەسێک ناکرێت بۆ ئازادیی و پێکەوە ژیان هەوڵبدات بەڵام لەگەڵ خەباتی ژناندا نەبێت، یان کەسێک بۆ ڕزگاریی گەلەکەی هەوڵبدات بەڵام لەگەڵ ڕزگاریی گەلێکی دیكەدا نەبێت و ….هتد. خەبات بۆ ڕزگاریی ژنان و جوڵانەوە فیمینیستییەکان لەسەرەتای […]