بانە؛ برینداربوونی کۆڵبەرێک لە هێڵی سنووری هەنگەژاڵ

ئومێد ئیلهامی لاوێکی کۆڵبەری خەڵکی شاری سەقز، بەهۆی تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی هەنگی مەرزی لە هێڵی سنووری هەنگەژاڵی بانە، بریندار بوو.

بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، ڕۆژی دووشەممە ٢٧ی سەرماوەزی ١٤٠٢، ئومێد ئیلهامی کۆڵبەری تەمەن ٢٤ ساڵ خەڵکی شاری سەقز بەهۆی تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی هەنگی مەرزی لە هێڵی سنووری هەنگەژاڵی بانە برینداربوو. بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، ئومێد ئیلهامی بە سەختی “پشت و کەمەر”ی بریندار بووە و بە مەبەستی چارەسەر بۆ ناوەندە پزیشکییەکان گواستراوەتەوە.

بەپشتبەستن بەو ئامارەی لە ماوەی دوو مانگی ڕابردوودا لە کۆڵبەرنیوز تۆمارکراوە، لە ١ی ڕەزبەر تا ١ ی سەرماوەزی ١٤٠٢، بەگشتی ١٥٤ کۆڵبەر لە ناوچە سنوورییەکانی کوردستان بەهۆی هۆکارەکانی وەک تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی هەنگی مەرزی، لێدان و ئازاردان لەلایەن هێزە سەربازییەکانی ڕژێم و کەوتنە سەر مین. کوژراو و بریندار بوون.

لەم ژمارەیە بەگشتی ٩ کۆڵبەر کوژراون و ١٤٥ کۆڵبەر برینداربوون. لە کۆی گشتی ١٥٤ کۆڵبەر کە کوژراون و برینداربوون، ١٤١ حاڵەت (٩٢%) بەهۆی تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە سەربازییەکان بووە.210:23

کۆڵبەرنیوز

Next Post

بانە؛ برینداربوونی کۆڵبەرێک لە هێڵی سنووری هەنگەژاڵ

پ دسامبر 21 , 2023
ڕۆژی سێشەممە ٢٨ی سەرماوەزی ١٤٠٢، لە سنووری “هەنگەژاڵی بانە” بەهۆی تەقە هێزە نیزامییەکانی ڕژیم بەرەو کۆڵبەران، کۆلبەرێک بە سەختی بریندار بوو. بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، “وەفا ڕەسوڵ نژاد” کۆڵبەری تەمەن ٢٨ ساڵ خەڵکی شاری سەقز، بە گولـلەی جەنگی کەمەری پێکراوە و لە هەما کاتدا تووشی شکانی “سمت” بووە. بەهۆی سەختی برینەکانی […]

You May Like