ڕۆژی چوارشەممە ٢٠ی بەفرانباری ١٤٠٢، لە هێڵی سنووری نەوسوود بەهۆی تەقەی پاسەوانانی سنووری ڕێژیم، کۆلبەرێک بریندار بوو. بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، ئەم کۆڵبەرە بۆ چارەسەر بۆ نەخۆشخانەی تاڵقانی کرماشان گواستراوەتەوە و لە بەشی چاودێری چڕدا خەوێندراوە. بە پشتبەستن بەو ئامارانەی لە ساڵی ٢٠٢٣ی زایینیدا لە کۆڵبەرنیوز تۆمارکراون، بە گشتی ٢٩٩ کۆڵبەر […]
Sample Page
هێزە سەربازیەکانی ڕژێم ٧٠ کەسیان لە گوندی قەرەقشڵاق، سەر بە شاری سەڵماس دەستبەسەرکرد. بە پێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، دوابەدوای ناڕەزایی دانیشتوانی گوندی قەرەقشڵاق لە سەر لێکەوتەی ژینگەیی دروستکردنی کارگەی خوێ کە چوارشەممە ٢٠ بەفرانباری ١٤٠٢ ئەنجام درا، بریکارە سەربازیەکانی ڕژێم هێرشیان کردە سەر ماڵی ئەوانەی لە گردبوونەوەی ناڕەزایی ئامادەبوون و ٧٠ […]
ڕۆژی سێشەممە ١٩ی بەفرانباری ساڵی ١٤٠٢، بۆ جاری دووەم دادگایەک بە پشتبەستن بە تۆمارکردنی دۆسیەیەکی ساختە لەلایەن سوپای پاسدارانەوە بۆ دانیشتوان و ئەو گەنجانەی ئاقدەڕە کە بەدوای کاردا دەگەڕێن و ئێستا دەستبەسەرن، بەڕێوەچوو. رۆژی هەشتی مانگی گەلاوێژی ساڵی ١٤٠٢، کرێکارانی ناڕازی و دانیشتوانی ئەو گوندە لەلایەن هێزەکانی ژێر فەرماندەیی سپای […]
پێنجشەممە ٢١ بەفرانباری ١٤٠٢، هێزەکانی هەنگی مەرزی بە چەکی ساچمەیی تەقەیان لە کۆمەڵێک کۆڵبەر کرد لە هێڵی سنوری نەوسود و لە ئەنجام سێ کۆڵبەر برینداربوون. بەگوێرەی زانیاری کۆڵبەرنیوز، ناسنامەی سێ کۆڵبەرەکە بریتین لە پارسا زوڵفەقاری، هادی مەنسوری و بورهان موزەفەری، هەرسێکیان خەڵکی شاری ڕەوانسەرن. بە پێی ڕاپۆرتەکە ئەم کۆڵبەرانە لە […]
پێنج ئەندامی گروپی شاخەوانی “کاویان”ی نەغەدە بەهۆی هەرەسی ڕەنوو لە بەرزاییەکانی ڕندۆڵەی شاری شنۆ لەناو بەفردا گیریان خواردبوو، دوو کەسیان بە هاوکاری هێزی مرۆیی ڕزگار کران، بەڵام سێ کەس لەم شاخەوانانە بێسەروشوێن بوون. بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، کاتژمێر ٩ی بەیانی ڕۆژی هەینی ٢٢ی بەفرانباری ١٤٠٢، پێنج ئەندامی گرووپی شاخەوانی “کاویان”ی نەغەدە، […]
ئەکبەر ڕازنهان، دێلاوەر فەرامەرزی، ئەکبەر فەرامەرزی، ئەرکان و کۆڵبەرێکی دیکە تا ئێستا ناسنامەی بۆ کۆڵبەرنیوز پشتڕاست نەکراوەتەوە، بەهۆی تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی هەنگی مەرزی بریندارن. بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، ئێوارەی پێنجشەممە ٢١ بەفرانباری ١٤٠٢، هێزەکانی هەنگی مەرزی لە هێڵی سنووری نەوسوود بەهۆی تەقەی ڕاستەوخۆ کۆمەڵێک کۆڵبەریان کردە ئامانج و لە ئەنجامدا پێنج […]
“محەممەد ڕەشیدپوور”، منداڵێکی کۆڵبەری خەڵکی شاری بانە، بەهۆی تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی هەنگی مەرزی لە بەرزاییە سنوورییەکانی “کەندەسوور” لە هێڵی سنووری بانە بە سەختی بریندار بوو. بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، بەرەبەیانی ڕۆژی چوارشەممە ٢٠ی بەفرانباری ١٤٠٢، هێزەکانی هەنگی مەرزی لە بەرزاییەکانی هێڵی سنووریی “کەندەسوور”ی بانە، کۆمەڵێک کۆلبەریان کردە ئامانج و لە ئەنجامدا […]
ئەکبەر ڕەزانهان و دێلاوەر فەرامەرزی دوو کۆلبەری خەڵکی گوندی “تین” لە شاری پاوە بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی هەنگی مەرزی لە هێڵی سنوری نەوسود بریندار کران. بەگوێرەی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، ئێوارەی پێنجشەممە ٢١ بەفرانباری ١٤٠٢، هێزەکانی هەنگی مەرزی لە هێڵی سنوری نەوسود بە تەقەی ڕاستەوخۆ کۆمەڵێک کۆلبەریان کردە ئامانج و لە ئەنجامدا […]
شەریفە محەممەدی، چالاکی کرێکاری دانیشتووی شاری ڕەشت، سەرەڕای تێپەڕبوونی زیاتر لە مانگێک بەسەر دەستبەسەرکرانیدا، هێشتا لە زیندانی سنە دەستبەسەر و لە بارودۆخێکی نادیار بەسەردەبات. بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، سەرەڕای تێپەڕبوونی ٣٧ ڕۆژ بەسەر دەسبەسەرکرانی شەریفە محەممەدی، چالاکی کرێکاریی خەڵکی ڕەشت، بەڵام هێشتا لە زیندانی سنە دەستبەسەر و لە بارودۆخێکی نادیاردایە. بە […]
ڕەحیم عەبدوڵڵاهی، هاووڵاتیەکی شاری مەهاباد، لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی ئەم شارە دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزرا. بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، ڕۆژی دووشەممە ١٨ بەفرانباری ١٤٠٢، هاوڵاتیەک لە شاری مەهاباد دەستبەسەرکرا. ناسنامەی ئەم هاووڵایە “ڕەحیم عەبدوڵڵاهی”، تەمەن ٣٢ ساڵ، کوڕی محەممەد و دانیشتوی شاری مەهاباد ڕاگەیەندراوە. بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، هێزه ئەمنییەکان سەردانی […]