١٢ی ژوئێن بەرامبەر بە ٢٢ی جۆزەردان، ڕۆژی جیهانی قەدەغەکردنی کاری منداڵانە. ئەم ڕۆژە ساڵی ٢٠٠٢ لەلایەن ڕێکخراوی نێودەوڵەتی کارەوە ناسێندرا. هیچ کات ئامارێکی ورد سەبارەت بە ژمارەی منداڵانی کار لە جیهان، لەبەردەستدا نەبووە. چونکە زۆربەی دەوڵەتەکان بە تایبەت لە وڵاتە دواکەوتووەکانی سەرمایەداری، ئامادە نین ئاماری واقیعی لەم بوارەدا بڵاو بکەنەوە. […]
Sample Page
کۆڵبەرێکی تەمەن ٢٦ ساڵ خەڵکی شاری سەقز، بە تەقەی ڕاستەوخۆ لەلایەن هێزەکانی هەنگی مەرزی “سەرتەزێن”ی سەربە شاری بانە کرایە ئامانج و بە سەختی برینداربوو. بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، شەوی سێشەممە ٢٢ی جۆزەردانی ١٤٠٣، کۆڵبەرێک لە بەرزاییەکانی سنووری “سەرتەزێن”ی شاری بانە لەلایەن هێزەکانی هەنگی مەرزییەوە بە تەقەی ڕاستەوخۆ کرایە ئامانج و بە […]
نووسین: بەکر ئەحمەد سەفەر یانی ئازادکردنی غوربەتە لە زیندانەکانی گەڕەکێكدا و نیشتەجێکردنی ئەوە لە گەڕەکی بێ ماڵیدا.یانی بێکارکردنی “بادی خۆش مروور”ە وەك پۆستەچی بە پەنجەی “بینێرە”ی مەیلێك.سەفەر دەکرێ گەورەکردنی وێنەی نیشتیمان و هەڵواسینی بێت بە دیواری ناو ماڵەوە.یان بچووککردنەوەی وێنەی گۆی زەویی و هەڵواسینی بێت بە لای پەنجەرەی نیگاوە.فێربوونی کچەکەمە […]
١١٢هەمین کۆبوونەوەی ساڵانەی ڕێکخراوی جیهانی کار بە ئامادەبوونی نوێنەری دەوڵەتەکان، یەکێتییە کرێکاریی و خاوەنکارییەکانی وڵاتانی ئەندامی ئەم ڕێکخراوەیە، ڕۆژی ٣ی ژوئەنی ٢٠٢٤ بەرامبەر بە ١٤ی جۆزەردانی ١٤٠٣ دەستی پێکرد و تا ڕۆژی ١٤ی ژوئەن (٢٥ی جۆزەردان) بەردەوام دەبێت. ڕێکخراوی جیهانی کار یەکێکە لە دامەزراوەکانی سەر بە نەتەوە یەکگرتووەکان کە لەسەر […]
هێزەکانی هەنگی مەرزی پاش دانانی بۆسە، دوو کۆڵبەریان لە بەرزاییەکانی تەتەی هەورامان لێدان و ئەشکەنجە کردووە. بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، نیوەشەوی دووشەممە ٢١ی جۆزەردانی ١٤٠٣، دوو کۆڵبەر لە بەرزاییەکانی سنووری تەتەی هەورامان لەکاتێکدا هیچ کۆڵێکیان پێنەبووە، کەوتنە بۆسەی هێزەکانی هەنگی مەرزی و بە مشت، شەق و باتۆمی کارەبایی لێدان و ئەشکەنجە […]
ڕۆژی یەکشەممە ٢٠ی جۆزەردان شۆڕای نیگەهبان ناوی ئەو کەسانەی ڕاگەیاند کە سەڵاحییەتەکەیان بۆ هەڵبژاردنی سەرۆک کۆماریی پشتڕاست کراوەتەوە، کە بریتین لە: مەسعوود پزیشکیان، مستەفا پورمحەممەدی، یەکێک لەو کەسانەی کە ساڵی ١٣٦٧ لەگەڵ ڕەئیسی ئەندامی هەیئەتی مەرگ بووە؛ سەعید جەلیلی، عەلیڕەزا زەکانی، ئەمیرحوسێن قازیزادە و محەممەد باقر قاڵیباف. ئەوانەی کە سەڵاحییەتیان […]
هاووڵاتیەکی خەڵکی شاری پیرانشار بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی هەنگی مەرزی لە هێڵی سنووری شنۆ برینداربوو. بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز ئێوارەی ڕۆژی شەممە ١٩ی جۆزەردانی ١٤٠٣، هێزەکانی هەنگی مەرزی لە هێڵی سنووری شنۆ بە گومانی هەڵگرتنی کاڵای قاچاخ هاووڵاتیەکیان بە تەقەی ڕاستەوخۆ کردە ئامانج و ناوبراویان بریندارکرد. ناسنامەی ئەم هاووڵاتییە “جەعفەر گەردی” […]
جینایەتەکانی دەوڵەتی تورکیا لە ناوچەکانی ژێر دەسەڵاتی هێزەکانی سوریای دێموکرات هەروا بەردەوامە. ڕۆژی هەینی ١٨ی جۆزەردان، بەرپرسانی خۆجێیی کوردستانی سووریا (ڕۆژئاوا) ڕایانگەیاند، هێزی ئاسمانی تورکیا جارێکی دیکە بە فڕۆکەی بێفڕۆکەوان و تۆپخانە هێرشی کردووەتە سەر ناوچەکانی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا. ئەرتەشی تورکیا لە ئۆکتۆبەری ساڵی ٢٠٢٣ بەدواوە بە کەڵک وەرگرتن […]
ڕۆژی هەینی ٧ی جۆزەردان، ١١٢هەمین کۆبوونەوەی ساڵانەی ڕێکخراوی جیهانی کار “ئای ئێڵ ئۆ” لە مقەڕی سەرەکی ئەو ڕێکخراوەیە لە ژنێڤ دەستیپێکرد. شاندی ١٧٨ وڵاتی جیهان لەم کۆبوونەوەیەی ساڵانەدا بەشدارن. ئەگەرچی “ڕێکخراوی جیهانی کار” بە پەیڕەوکردنی سیاسەتی سێ لایەنە، دیفاع لە پەیوەندییە ئابوورییە کۆمەڵایەتییە سەرمایەدارییەکانی زاڵ بەسەر جیهاندا دەکات، بەڵام بزووتنەوەیەکی […]
“شوانە خزرنەژاد، ئەحەد خزرنەژاد و سەلاح خزرنەژاد” بە دانانی بارمتە لە زیندانی شاری نەغەدە ئازاد کران. بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز ڕۆژی چوارشەممە ١٦ی جۆزەردانی ١٤٠٣، شوانە خزرنەژاد، ئەحەد خزرنەژاد و سەلاح خزرنەژاد سێ هاووڵاتی خەڵکی شاری پیرانشار بە دانانی بارمتەی دوو ملیارد تمەن بۆ هەر یەکێکیان، بەشێوەیەکی کاتی و تا کۆتایی […]