سروە پوور محەمەدی، لە ئەندامانی ئەنجومەنی فەرهەنگی کۆمەڵایەتی نۆژین، بۆ تێپەڕاندنی ماوەی سزاکەی بۆ کانونی چاکسازی و پەروەردەی سنە گواسترایەوە. بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، ئەمڕۆ شەمە ٣٠ی خاکەلێوەی ١٤٠٤، سزای زیندانیکردنی سروە پوور محەمەدی جێبەجێکرا. بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، سروە پوور محەمەدی، دوێنێ پاش ڕۆیشتنی بۆ جێبەجێکردنی سزاکانی دادسەرای شاری سنە بۆ […]
کۆڵبەر نیوز
بازاڕی داپۆشراوەی شاری مەریوان لە ناڕەزایەتی دژی گرانبوونی کرێی دووکانەکانیان و داخستنی سنوور دەستیان بە مانگرتن کرد. بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، ئەمڕۆ شەمە ٣٠ی خاکەلێوەی ١٤٠٤، بازاڕدارانی بازاڕی داپۆشراوەی شاری مەریوان، کە ناوەندێکی گرنگی بازرگانییە لە پارێزگای کوردستانە، بەهۆی بەرزبوونەوەی نرخەکان و داخستنی سنووری باشماخ، دەستیان بە مانگرتن کرد. ئەم بازاڕە […]
ڕۆژی ١٨ی ئاوریلی ٢٠٢٥، بەرامبەر بە ٢٩ی خاکەلێوە، ڕێک مانگێک بەسەر هێرشی سەر لەنوێی ئیسرائیل بۆ سەر غەززەدا تێپەڕی. لە ماوەی ٣٠ ڕۆژی ڕابردوودا، چڕی هێرشەکانی ئیسرائیل گەیشتۆتە ئاستێک کە “تەنها لەگەڵ هەفتەکانی سەرەتای ئۆکتۆبەری ٢٠٢٣ بەراورد دەکرێت”. بە وتەی بەڕێوەبەری گرووپی چاودێری شەڕی ئاسمانی “ئیرۆرز”. تەنها لەم ماوەیەدا زیاتر […]
چیا نەسروڵڵایی، هاوڵاتی شاری مەهاباد بە دانانی بارمتەی ٥ ملیارد تمەن بە شێوەی کاتی و تا تەواوبوونی دادگاییەکەی لە زیندان ئازادکرا. بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، ڕۆژی سێشەمە ٢٦ی خاکەلێوەی ١٤٠٤، چیا نەسروڵڵایی، هاوڵاتی شاری مەهاباد، پاش ٤ مانگ دەستبەسەری بە دانانی بارمتەی ٥ ملیارد تمەن بە شێوەی کاتی و تا تەواوبوونی […]
سروە پوور محەمەدی، لە ئەندامانی ئەنجومەنی فەرهەنگی کۆمەڵایەتی «نۆژین»، بۆ جێبەجێکردنی سزای ٥ ساڵ زیندانی بانگهێشتکرا. بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، سروە پوور محەمەدی، بە وەرگرتنی ڕاگەیەندراوێک بۆ جێبەجێکردنی سزای زیندانییەکەی بانگهێشتکرا. ناوبراو لە سەرماوەزی ١٤٠٣دا، لەلایەن لقێکی دادگای پێداچوونەوەی پارێزگای کوردستان بە تۆمەتی «ڕێکخستنی گرووپ و دەستە بۆ تێکدانی ئەمنییەتی وڵات»، […]
عومەر مورادی، کۆڵبەری شاری جوانڕۆ بەهۆی وەستانی دڵ لە سنووری دزاوەر لە شاری پاوە گیانی لەدەستدا. بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، ڕۆژی پێنجشەمە ٢٨ی خاکەلێوەی ١٤٠٤، تەرمی بێ گیانی کۆڵبەرێک لە باغاتی گوندی سنووری دزاوەر لە شاری پاوە، لەلایەن خەڵکی ئەم ناوچەیەوە دۆزرایەوە. ناسنامەی ئەم کۆڵبەرە «عومەر مورادی» تەمەن ٣٥ ساڵ و […]
هادی جامعی، بە دانانی بارمتە لە زیندانی ناوەندی شاری شنۆ بە شێوەی کاتی ئازادکرا. بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، ڕۆژی سێشەمە ٢٦ی خاکەلێوەی ١٤٠٤، هادی جامعی، هاوڵاتی شاری شنۆ، بە دانانی بارمتە بە شێوەی کاتی لە زیندانی ناوەندی ئەم شارە ئازادکرا. ئەم هاوڵاتییە پێشتر لە ڕۆژی یەکشەمە ٢٥ی ڕەشەمەی ١٤٠٣، بەبێ بڕیاری […]
ماڵپەڕی سیاسی- هەواڵی پەیام لە هەواڵێکدا بە ناونیشانی “ئەشکەنجە و لێدانی دڕندانەی ١٣ قوتابی لە سنە” نووسیویەتی: ڕۆژی یەکشەممە ٢٤ی خاکەلێوە لە قوتابخانەی قەڵەمچی گوندی کەرجۆ سەر بە شاری سنە، لانیکەم ١٣ قوتابی کوڕی پۆلی پێنجەم، بەهۆی بزربوونی شارژەری مۆبایلی مامۆستاکەیان، بە تووندی کەوتوونەتە بەر لێدان و ئەزیەت و ئازار. […]
ئەم ڕۆژانە ساڵیادی زنجیرە ئۆپەراسیۆنی دژی ئینسانی و کۆمەڵکوژی سامناکی ناسراو بە “ئەنفال” بە دەستی ڕژێمی بەعس لە کوردستانی عێراقە. ٣٧ ساڵ لەمەو بەر لە وەها ڕۆژەگەلێک دا، لە کاتێکدا کە ڕژێمی خوێنمژی بەعس، بە زەبری کوشت و بڕ و ئاگر و ئاسن ئیرادەی خۆی بە سەر کۆمەڵانی خەڵکی ئەو […]
عەبدوڵڵا ئاژیر، هاوڵاتی شاری پیرانشار، نزیکەی مانگێکە لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە لەم شارەدا دەستبەسەر و تا ئێستا زانیارییەک لە شوێنی مانەوەی ناوبراو بەردەست نییە. بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، بە تێپەڕینی زیاتر لە مانگێک لە دەستبەسەرکرانی عەبدوڵڵا ئاژیر تا ئێستا دەستبەسەرە. بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، عەبدوڵڵا ئاژیر، لە ٢٦ی ڕەشەمەی ١٤٠٣، لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە […]