بەشی یەکەم ڕۆژنامەکانی ژێر تیغی سانسۆر، هەندێکجار بە وتەی خۆیان مانشێت دەنووسن بەمەبەستی وشیارکردنەوە و داواکردنی هاوکاری لە خەڵک بۆ پاراستنی ژینگە. بەرپرسانی ئەم بوارەش چالاکن و بە بۆچوونی ئەوان، سیستەمی سەرمایەداری زاڵ بەسەر ڕژیمە گەندەڵە ئیسلامییەکەیان و سیاسەتە سەرکوتکارییەکانی، هیچ ڕۆڵێکیان نییە لە پرسی کەم ئاوی، پەرەسەندنی وشکەساڵی، بە […]
کوردستان
پەیمان ئیسماعیل پوور، هاوڵاتی شاری بۆکان بە دانانی بارمتە لە زیندانی ئەم شارە ئازاد کرا. بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، ڕۆژی دووشەمە ٢٠ی ڕەشەمەی ١٤٠٣، پەیمان ئیسماعیل پوور، هاوڵاتی شاری بۆکان بە دانانی بارمتەی ٧٠٠ ملیۆن تمەن بە شێوەی کاتی و تا تەواوبوونی لێپرسینەوەکەی لە زیندانی ئەم شارە ئازاد کرا. پەیمان ئیسماعیل […]
٧ کەس لە ئەندامانی دەستەی بەڕێوەبەری ئەنجومەنی سنفی مامۆستایانی شاری سنە، بۆ دەستەی پێداچوونەوەی سەرپێچییە ئیدارییەکانی فێربوون و پەروەردە بانگهێشت کران. ئەوان پێشتر لەلایەن دەستەی سەرپێچییە ئیدارییەکانی فێربوون و پەروەردەی کوردستان، بە سەپاندنی سزای جیاواز ڕووبەڕوو بوون. بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز بە وەرگرتنی لە هێرانا، ٧ کەس لە ئەندامانی ئەنجومەنی سنفی […]
کامەران ساختمانگەر، چالاکی کرێکاری و مەدەنی شاری سنە پاش ٣٤ ڕۆژ دەستبەسەری بە دانانی بارمتە و بە شێوەی کاتی لە زیندان ئازاد کرا. بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، ڕۆژی سێشەمە ٢١ی ڕەشەمەی ١٤٠٣، کامەران ساختمانگەر، چالاکی مەدەنی و کرێکاری شاری سنە، پاش تێپەڕینی ٣٤ ڕۆژ لە دەستبەسەرکرانی لە زیندان ئازاد کرا. بەپێی […]
هێزە ئەمنییەکان هێرشیان کردە سەر ماڵی «لەیلا پاشایی» چالاکی ژنان، لە شاری سنە و ناوبراویان دەستبەسەر کردووە. بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، دوێنێ دووشەمە ٢٠ی ڕەشەمەی ١٤٠٣، هێزە ئەمنییەکان هێرشیان کردە سەر ماڵی لەیلا پاشایی، ناوبراو بۆ چەندەمین جار دەستبەسەر کراوە. تۆمەتەکانی دژی ناوبراو «دژایەتی ئاسایشی نەتەوەیی» ئاماژەی پێکراوە. سەردار پاشایی، پاڵەوانی […]
سوهەیلا موتاعی، چالاکی مەدەنی شاری دێولان بەهۆی بەشداری لە ڕێوڕەسمی بەرزڕاگرتنی ڕۆژی جیهانی ژن لە شاری سنە، دەستبەسەر کرا. بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، ڕۆژی دووشەمە، ٢٠ی ڕەشەمەی ١٤٠٣، سوهەیلا موتاعی، چالاکی مەدەنی و مافی ژنانی خەڵکی شاری دێولان، لە بەڕێوەچوونی ڕێوڕەسمی بەرزڕاگرتنی ڕۆژی جیهانی ژن لە شاری سنە لەلایەن هێزە ئەمنیەکانەوە […]
باران ساعدی، هاوڵاتی شاری سنە لەلایەن هێزە ئەمنیەکانی ئەم شارەوە دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار گواسترایەوە. بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، دووشەمە ٢٠ی ڕەشەمەی ١٤٠٣، باران ساعدی، هاوڵاتی شاری سنە لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کرا. بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، دەستبەسەرکرانی باران ساعدی لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە لە ماڵەکەی خۆیدا و بەبێ بڕیاری دادوەر ئەنجامدراوە. […]
«سۆما محەمەدڕەزایی»، چالاکوانی مەدەنی و مافی ژنان خەڵکی شاری سنە لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی ئەم شارەوە دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار گواسترایەوە. بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، ڕۆژی دووشەمە ٢٠ی ڕەشەمەی ١٤٠٣، سۆما محەمەدڕەزایی تەمەن ٣٧ ساڵ، چالاکوانی مەدەنی و مافی ژنان خەڵکی شاری سنە لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار […]
دانیشتنی لێپرسینەوەی عەبدوڵڵا ڕەزایی، چالاکوانی سەندیکای مامۆستایان و دانیشتووی شاری هەرسین، لە دادگای گشتی و ئینقلابی ئەم شارە بەڕێوەچوو. ناوبراو پاش تەفهیمی تۆمەتەکەی، بە دانانی بارمتە ئازاد کرا. بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، بە وەرگرتنی لە شۆرای هەماهەنگی ڕێکخراوانی سەندیکای فەرهەنگیانی ئێران، ڕۆژی دووشەمە ٢٠ی ڕەشەمەی ١٤٠٣، دانیشتنی لێپرسینەوەی عەبدوڵڵا ڕەزایی، چالاکوانی […]
ڕۆژنامەی “ئیعتماد” لە وتارێكی ڕۆژی دووشەممە ٢٠ی ڕەشەمە دا، ملمڵانێی نێوان ڕیفۆرمخوازان و توندڕەوەكانی لەسەر گەندەڵی دوو وەزیری كابینەی ڕەئیسی خستووەتە ڕوو. سەید جەواد ساداتی نەژاد و سەید ڕەزا فاتمی ئەمین، وەزیرانی پێشووی جیهادی كشتوكاڵ و پیشەسازی و كانزا و بازرگانی، لە كابینەی ڕەئیسی دا، بەهۆی ڕۆڵیان لە گەندەڵی ٣ […]