پەیام فەتحی، چالاکی کرێکاری و جەمال ئەسەدی، چالاکی ژینگە خەڵکی شاری سنە بۆ ئیدارەی ئیتلاعاتی سنە بانگهێشتکران. بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز دووشەمە ٣٠ی ڕەزبەری ١٤٠٣ هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی سنە پەیام فەتحی، چالاکی کرێکاری و جەمال ئەسەدی چالاکی ژینگە خەڵکی سنە بانگهێشتکرد. بەپێی ئەم ڕاپۆرتە ناوبراوان چەندین کاتژمێر لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعات […]

عەبدوڵا شەریفزادە، هاوڵاتی سەقز بۆ بەندکردنی دەستگیرکرا و بۆ گرتوخانەی سەقز گواسترایەوە. بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز یەکشەمە ٢٩ی ڕەزبەری ١٤٠٣ عەبدوڵا شەریفزادە، هاوڵاتی سەقز بۆ بەندکردنی دەستگیرکرا و بۆ گرتوخانەی سەقز گواسترایەوە. بەپێی ئەم ڕاپۆرتە عەبدوڵا شەریفزادە، پێشتر لەلایەن لقی ١ی دادگای شۆڕشی سەقز بەسەرۆکایەتی دادوەر جەواد مستەفایی بەتۆمەتی دروشم دژی […]

بەهمەن نەبیزادگان و سەید تەها ڕازی، ٢ کرێکاری شارانی شنۆ و مهاباد بەهۆی نەبوونی پاراستنی شوێنی کار و دۆخی ناجێگیری کار گیانیان لەدەستدا. بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز یەکشەمە ٢٩ی ڕەزبەری ١٤٠٣ کرێکارێک بەهۆی سەختی برینەکانی لە ڕووداوێکی شوێنی کار لە نەخۆشخانەی خومەینی ورمێ گیانی لەدەستدا. ناسنامەی ئەم کرێکارە بەهمەن نەبیزادگان، خەڵکی […]

پەرتو بورهانپوور و حیجەت کرمانی پارێزەرانی نیلوفەر حامدی لە بانگهێشتی ناوبراو بۆ سزای ٥ ساڵ بەندکردنی ڕایانگەیاند. بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز بە وەرگرتنی لە هێرانا، پەرتو بورهانپوور و حیجەت کرمانی پارێزەرانی نیلوفەر حامدی ڕایانگەیاند؛ سەرەڕای کە دەبێت ناوبراو بەپێی یاسا و بڕیاری لێبوردەیی ١٤٠٢ لێبوردنی گشتی بکرایە و بەڵگەی ناوبراو دابخرایە، […]

ئیلاهە محەمەدی، ڕۆژنامەنووس بە وەرگرتنی ڕاگەیەندراوێک بۆ سزای ٥ ساڵ بەندکردنی بۆ لقی ١ی سزاکانی دادگای گشتی ٣٣ی تاران بانگهێشتکرا. بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز بە وەرگرتنی لە هێرانا، شەمە ٢٨ی ڕەزبەری ١٤٠٣ ئیلاهە محەمەدی، بە وەرگرتنی ڕاگەیەندراوێک بۆ سزای بەندکردنی بۆ لقی ١ی دادگای گشتی ٣٣ی تاران بانگهێشتکرا. ناوبراو دەبێت لە […]

هاجەر سەعیدی، چالاکی کرێکاری و مافی ژنان و لە ئەندامانی پێشووی شورای ژنان، کە ماوەی سزاکەی لە ناوەندی چاکسازی و پەروەردەی سنە بەسەر دەبات، سەرەڕای نەخۆشیەکانی دڵ و سییەکان هەروەها لە مۆڵەتی چارەسەری و دەرمان بێبەشە. بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز هاجەر سەعیدی، ئەندامی پێشووی شورای ژنان و لە چالاکانی کرێکاری و […]

لە ڕووداوێکی هەژێنەر و دڵتەزێندا، پەنابەرێکی ئێرانی بەناوی پوریا خاوری بەهۆی لێدان و ئەشکەنجەی زۆر لەلایەن هێزەکانی پۆلیسی پۆڵەندا لە سنوری هاوبەشی نێوان هەردوو وڵات گیانی لەدەستدا. ٢ پەنابەری دیکە لەم ڕووداوەدا برینداربوون. بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز ئەم ٣ پەنابەرە نزیکەی ٢٠ ڕۆژە لە دۆخێکی سەخت و تاقەتپڕوکێنی ناوچەی سنوری پۆڵەندا […]

ڕزگار حەسەنی، کۆڵبەری خەڵکی سەقز بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی هەنگی مەرزی لە سنوری هەنگەژاڵی بانە لە کەمەریدا بە سەختی برینداربوو. دووەمین کۆڵبەری بنەماڵەیەکە لە ساڵی ڕابردوودا بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی هەنگی مەرزی لە بانە برینداربوو. بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز ئێوارەی سێشەمە ٢٤ی ڕەزبەری ١٤٠٣ هێزەکانی هەنگی مەرزی لە سنوری هەنگەژاڵی بانە […]

سەرەڕای تێپەڕینی ١٠ ڕۆژ لە دەستگیری عوسمان حەبیبوڵڵایی، هاووڵاتی شاری شنۆ هێشتا لە چارەنووس و شوێنی مانەوەی ناوبراو زانیاریەک لەبەردەستدا نییە. بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز سەرەڕای تێپەڕینی ١٠ ڕۆژ لە دەستگیری عوسمان حەبیبوڵڵایی، هاووڵاتی ٣٣ ساڵان خەڵکی گوندی میراوە لە شنۆ هێشتا لە چارەنووس و شوێنی مانەوەی ناوبراو زانیاریەک لەبەردەستدا نییە. […]

بەهمەن محەممەدپوور، هاوڵاتی شاری پیرانشار سەرەڕای تێپەڕینی زیاتر لە ٦ مانگ لە دەستگیری هێشتا لە گرتووخانەی نەغەدە دەستبەسەرە و چارەنووسی نادیارە. بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، سەرەڕای تێپەڕ بوونی زیاتر لە ٦ مانگ لە کاتی دەستبەسەر بوونی بەهمەن محەممەدپوور، هاوڵاتی گوندی شیناوێ لە پیرانشار هێشتا لە گرتووخانەی نەغەدە دەستبەسەرە و لە دۆخێکی […]