ئەسکەندەر موئمنی، وەزیری ئەمنییەتی وەزارەتی ناوخۆ، ڕۆژی دووشەممە پێنجی خەرمانان، جەختی لەوە کردەوە کە هاووڵاتییە دەرەکییە بەناو بێ مۆڵەتەکان، دەبێ تا کۆتایی ئەمساڵ ئێران بەجێبهێڵن. ناوبراو هەروەها وتی کە چارەسەرکردنی کێشەی هاووڵاتیانی دەرەکی یەکێکە لە کارە لە پێشینەکانی وەزارەتەکەی و شەخسی خۆی سەرپەرشتی پڕۆسەی دیپۆرتکردنەوەکان دەکات. ئامارێکی ورد سەبارەت بە […]

مەتین حەسەنی، لە بریندارانی چاو لە ناڕەزایەتیەکانی خەزەڵوەری ١٣٩٨، بۆ بەندکردنی بۆ گرتوخانەی بۆکان گوازرایەوە. بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، ڕۆژی دووشەمە ٥ی گەلاوێژی ١٤٠٣، مەتین حەسەنی، هاووڵاتی دانیشتووی بۆکان و لە بریندارانی چاو لە ناڕەزایەتیەکانی خەزەڵوەری ١٣٩٨ بۆ بەندکردنی بۆ گرتوخانەی بۆکان گوازرایەوە. ناوبراو لە ١٧ی پووشپەڕی ١٤٠٣، بۆ بەندکردنی لە […]

یەکی خەرمانان لە ساڵنامەی ئێراندا بە ڕۆژی ئەبو عەلی سینا و ڕۆژی پزیشک ناوزەد کراوە. سەرۆک کۆمار پزیشکیان، بەبۆنەی یادی ئەم ڕۆژەوە قسە و باسێکی پێشکەش کرد. ناوبراو لە بەشێکی قسەکانیدا ئاماژەی بەوە کرد کە ڕاستگۆیانە پابەند دەبێت بە بەڵێنییەکانی کاتی بانگەشەی هەڵبژاردن سەبارەت بە دابینکردنی تەندروستی و بێهداشت و […]

“مەنیژە خۆشنود”، هاووڵاتی دانیشتووی شاری بۆکان سەرەڕای تێپەڕبوونی ٢٧ ڕۆژ لە دەستبەسەرکرانی، هێشتا لە چارەنووسێکی نادیار و دەستبەسەریدا بەسەردەبات. نادیاری لە دۆخی ئەم هاووڵاتییە، نیگەرانی بنەماڵە و کەسوکارەکەی زیاتر کردووە. بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز بە تێپەڕبوونی زیاتر لە ٢٧ ڕۆژ لە دەستبەسەرکرانی، مەنیژە خۆشنود هێشتا دەستبەسەرە.بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، سەرەڕای بەدواداچوونی بنەماڵەی […]

سۆما پورمحەمەدی، هاووڵاتی دانیشتووی سنە، مامۆستای زمانی کوردی و لە ئەندامانی دەستەی بەڕێوەبەری ئەنجومەنی فەرهەنگی نوژین، بە بڕیاری دادگای پێداچوونەوەی پارێزگای کوردستان لە تۆمەتەکەی بێتاوانکرا. بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، سۆما پورمحەمەدی، مامۆستای زمانی کوردی و لە ئەندامانی دەستەی ئەنجومەنی فەرهەنگی نوژین لە تۆمەتەکەی بێتاوانکرا. بەپێی بڕیارێک کە لەلایەن لقی ٤ی دادگای […]

سلێمان سالک، هاووڵاتی شاری مهاباد پاش ئامادەبوونی لە دادگای گشتی و شۆڕشی مهاباد دەستبەسەر و بۆ گرتوخانەی مهاباد گوازرایەوە. بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز شەمە ٣ی گەلاوێژی ١٤٠٣، سلێمان سالک، دەستبەسەر و بۆ گرتوخانەی مهاباد گوازرایەوە. بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، دەستبەسەری سلێمان سالک پاش ڕۆشتنی بۆ دادگای گشتی و شۆڕشی مهاباد بۆ سزای […]

(یونسکۆ)، ڕێکخراوی پەروەردەیی و زانستی و ڕۆشنبیریی نەتەوە یەکگرتووەکان، ساڵی ١٩٩٧ بیست و سێهەمین ڕۆژی مانگی ئاگۆستی وەک یادی بازرگانی کۆیلە و هەڵوەشاندنەوەی ئەو دیاردەیە ناوزەد کرد. ئەنجومەنی گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان پێشتر لە ساڵی ١٩٤٩دا “ڕۆژی جیهانی هەڵوەشاندنەوەی کۆیلایەتی“ی لەناو ساڵنامەی ئەو ڕێکخراوەیەدا تۆمار کردبوو و یونسکۆش بە دیاریکردنی ٢٣ی ئاگۆست، یادی […]

ڕەحمان قادری، هاووڵاتی شاری پیرانشار سەرەڕای تێپەڕبوونی ١٢ ڕۆژ لە دەستبەسەرکرانی، هێشتا لە چارەنووسێکی نادیار لە گرتوخانەی نەغەدە بەسەر دەبات. بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز ڕەحمان قادری، هاووڵاتی شاری پیرانشار لە چارەنووسێکی نادیار لە گرتوخانەی نەغەدە دەستبەسەرە. بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، ڕەحمان قادری، سەرەڕای تێپەڕبوونی ١٢ ڕۆژ لە دەستبەسەرکرانی هێشتا هەر دەستبەسەر و […]

بەپێی ڕاپۆرتی ماڵپەڕی پەیام، مانگرتنی ناڕەزایەتی زیندانیان لە زیندانەکانی وڵات لە ژێر ناوی کەمپەینی “سێشەممەکانی نا بۆ لەسێدارەدان” ڕۆژی سێشەممە ٣٠ی گەلاوێژ، پێی نایە سیەمین هەفتەی خۆیەوە. ئەمکەمپەینە کە ئێستا سەدان زیندانیی لە ١٨ زیندانی سەرتاسەری وڵات پێوەی پەیوەست بووە، بەگوێرەی لێدوان و هەڵوێستی هەڵسووڕاوانی بەندکراوی بەشدار لەو کەمپەینە، هەر […]

کەیومەرز ڕاستخانە، کۆڵبەری گەنجی شاری مەریوان لە کاتی گەڕان و ڕاونانی لەلایەن هێزەکانی هەنگی مەرزی لە هێڵی سنووری مەریوان برینداربوو. بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز ڕۆژی چوارشەمە ٣١ی گەلاوێژی ١٤٠٣، کۆڵبەرێک لە کاتی گەڕان و ڕاونانی لەلایەن هێزەکانی هەنگی مەرزی لە هێڵی سنووری مەریوان لە بەرزایی کەوتە خوارەوە و لاقی بە سەختی […]