لە یەکی مانگی مەی ڕۆژی جیهانی کرێکار لە ساڵی ٢٠٢٣ تا یەکی مانگی مەی ساڵی ٢٠٢٤ زیاتر لە ٥٠٢ کۆڵبەر لە ناوچە سنوورییەکان و ڕێگاکانی نێوان جادەکانی کوردستان کوژراون و برینداربوون. بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز لەم ژمارەیە زیاتر لە ٤١٧ کۆڵبەر بەرامبەر (٨٣٪) بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە سەربازییەکان ڕوویداوە. لە یەکی […]

ئەمڕۆ ئاغاکانی هێز و سامان، ئێمەیان خستۆتە دۆخێکەوە کە چەوسانەوە، تاڵان و توندوتیژی تاکە کەرەستەی حکومڕانی خۆیانە. مرۆڤ هیچ بوونێکی بە فەرمی ناسێنراوی نییە. ئەوەی لەم ڕێوڕەسمە کۆمەڵایەتییەدا بەدی دەکرێت، مردنی ژیانە.ئەندامانی چینی دەسەڵاتدار، بەرهەمی درۆیەکی بنەڕەتین کە پێی دەوترێ بەڵێنی کۆمەڵگەیەکی «یەکسان و ئازاد» و پڕۆسەی چەواشەکاری ئەم چەمکە […]

لە ٢ ڕۆژی ڕابردوو لانیکەم ١٦ کۆڵبەر لەگەڵ ٢ منداڵ کۆڵبەر لە ناوچەکانی سنووری جیاوازی کوردستان بریندار و دەستبەسەرکران. بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، لە ٤٨ کاژێری ڕابردوو لانیکەم ١٤ کۆڵبەر لەگەڵ ٢ منداڵ کۆڵبەری ١٦ ساڵە لە ناوچەکانی سنووری نەوسوود، بانە و مەریوان برینداربوون و ٢ کۆڵبەری دیکەش دەستبەسەرکران. شایانی باسە، […]

شەوی ڕابردوو بە تەقەی هێزەکانی هەنگی مەرزی لە سنووری نەوسوود، لانیکەم ٨ کۆڵبەر برینداربوون کە ناسنامەی بەشێکیان بۆ کۆڵبەرنیوز ڕاگەیەندراوە. بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، ئێوارەی دووشەمە ١٠ی گوڵانی ١٤٠٣، بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی هەنگی مەرزی لە هێڵی سنووری نەوسوود تەقەیان لە کۆمەڵێک لە کۆڵبەران کرد و لانیکەم ٨ کۆڵبەر برینداربوون. ناسنامەی […]

کۆڵبەرێکی گەنج بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی هەنگی مەرزی لە ناوچەکانی سنووری بانە، برینداربوو. بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، دوای نیوەڕۆی دوێنێ دووشەمە ١٠ی گوڵانی ١٤٠٣، هێزەکانی هەنگی مەرزی لە سنووری هەنگەژاڵ-بانە کۆڵبەرێکی گەنجیان بە چەکی کڵاشینکۆف کردە ئامانج. ئەم کۆڵبەرە “ئەژنۆ”ی بە سەختی برینداربووە و بۆ چارەسەر بۆ نەخۆشخانە گواستراوەتەوە.ناسنامەی ئەم کۆڵبەرە، […]

کۆمەڵێک لە چالاکانی کرێکاری و کرێکارانی کارگەکانی شاری پیشەسازی ژمارە ١ی سنە، ڕۆژی جیهانی کرێکاریان بەرز ڕاگرت. بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، کۆمەڵێک لە چالاکانی کرێکاری و کرێکارانی شاری سنە، بۆ بەرزڕاگرتنی ڕۆژی جیهانی کرێکار هەستان لە ڕێکخستنی ڕێوڕەسمێک لە یەکێک لە کارگەکانی شاری پیشەسازی ژمارە ١ی سنە.ئەم ڕێوڕەسمە بە خولەکێک بێدەنگی […]

کۆڵبەرێکی خەڵکی سەلاس باوەجانی بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی هەنگی مەرزی لە هێڵی سنووری نەوسوود بە سەختی برینداربوو. بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، ئێوارەی دووشەمە ١٠ی گوڵانی ١٤٠٣، کۆڵبەرێکی گەنج بە ناسنامەی «نیما ئەڵماسی» خەڵکی سەلاس باوەجانی بەهۆی تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی ڕژیم بە چەکی ساچمەیی لە سنووری نەوسوود بە سەختی برینداربوو.بە گوتەی سەرچاوەیەکی […]

لە ماوەی زیاتر لە چوار دەیە خەبات و خۆڕاگریی لە کوردستان، گەلێک نەریتی پێشکەوتنخوازانەی بەنرخ لەم کۆمەڵگایەدا جێکەوتووە. یەکێک لەو نەریتانە، بریتییە لە ڕۆژی جیهانی کرێکار. ئەم نەریتە لە دژوارترین ڕۆژەکانی دەسەڵاتی کۆماری ئیسلامی و لە دۆخێکدا کە شەڕی کۆنەپەرستانەی ئێران و عێراق، هەموو بوارەکانی ژیانی ئەم کۆمەڵگایەی خستبووە ژێر […]

کۆڵبەرێکی خەڵکی شاری بانە بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی هەنگی مەرزی لە هێڵی سنووری مەریوان بە سەختی برینداربوو. بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، ئێوارەی چوارشەمە ٥ی گوڵانی ١٤٠٣، هێزەکانی هەنگی مەرزی لە هێڵی سنووری قامیشلەی مەریوان بە چەکی جەنگی تەقەیان لە کۆمەڵێک لە کۆڵبەران کرد و بەهۆیەوە کۆڵبەرێک بە سەختی برینداربووە. ناسنامەی ئەم […]

بەهۆی تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی هەنگی مەرزی لە سنووری نەوسوود، لانیکەم ٨ کۆڵبەر برینداربوون. بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، ئێوارەی دووشەمە ١٠ی گوڵانی ١٤٠٣، بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی هەنگی مەرزی لە هێڵی سنووری نەوسوود تەقەیان لە کۆمەڵێک لە کۆڵبەران کرد و لانیکەم ٨ کۆڵبەر برینداربوون.بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، ئەم کۆڵبەرانە خەڵکی شارەکانی جوانڕۆ، ڕوانسەر […]