ئومێد ئەحمەد نەژاد، هونەرمەندی شاری مهاباد لەلایەن هێزە ئەمنیەکانی مهاباد دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار گوازرایەوە. بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز پێشبەیانی سێشەمە ١٣ی خەرمانانی ١٤٠٣، هێزە ئەمنیەکانی شاری مهاباد هێرشیان کردە ماڵی ئومێد ئەحمەد نەژاد، ٣٥ ساڵان لە گوندی قاجیاوا لە شاری مهاباد ناوبراویان دەستبەسەرکرد. بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، هێزە ئەمنیەکان بەبێ […]

سزای بەندکردنی ئومێد ئەحمەدڕەش، هاووڵاتی شاری پیرانشار بۆ ڕای باز گۆڕا. ناوبراو پاشماوەی سزاکەی لە دەرەوەی گرتوخانەی نەغەدە بەسەر دەبات. بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز سزای بەندکردنی ئومێد ئەحمەدڕەش، هاووڵاتی خەڵکی شاری پیرانشار بۆ ڕای باز گۆڕا. ناوبراو پاشماوەی سزاکەی لە دەرەوەی گرتوخانەی نەغەدە بەسەر دەبات. ئومێد ئەحمەدڕەش، خەڵکی گوندی لەکبن لە […]

“ئەیوب دەماوەندی”، هاووڵاتی شاری پیرانشار سەرەڕای تێپەڕینی مانگێک لە دەستبەسەرکرانی، هێشتا لە چارەنووسێکی نادیاردا لە زیندانی نەغەدە بەسەردەبات. بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، ئەیوب دەماوەندی سەرەڕای تێپەڕینی مانگێک لە دەستبەسەرکرانی، هێشتا لە چارەنووسێکی نادیاردا و لە زیندانی نەغەدە بەسەردەبات. ئەم هاووڵاتییە دەستبەسەرە مانگێک پێشتر لەلایەن هێزە ئەمنیەکانەوە بەبێ بڕیاری دادگا لە ماڵەکەی […]

ڕۆژی یەکشەمە ١١ی خەرمانانی ١٤٠٣ ڕەزا شەهابی، کەیوان موهتەدی و حەسەن سەعیدی، ٣ چالاکی کرێکاری بەندکراوی زیندانی ئێڤین، پاش تێپەڕینی زیاتر لە ٣ ساڵ بەندکردن ئازاد کران. بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، ڕەزا شەهابی، کەیوان موهتەدی و حەسەن سەعیدی، ٣ لە ناوداران و چالاکانی سەندیکای کرێکارانی کۆمپانیای یەکەی پاسەکانی تاران، پاش ئەوەی […]

“محەمەد ڕەزا قەیتەرانی” لە دەستبەسەرکراوانی ناڕەزایەتییە سەرتاسەریەکانی ١٤٠١، بە بارمتە ١ ملیار تمەن بە شێوەیەکی کاتی و تا کۆتایی پرۆسەی دادگاییەکەی لە زیندانی مهاباد ئازادکرا. بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز “محەمەد ڕەزا قەیتەرانی”، لە دەستبەسەرکراوانی بزووتنەوەی شۆڕشگێڕانەی ژینا لە ١٥ی گەلاوێژی ١٤٠٣، بە بارمتەی ١ ملیار تمەن بە شێوەیەکی کاتی و تا […]

“حەسەن مەردانی”، بەندکراوی سیاسی کە ئێستا ماوەی سزاکەی لە زیندانی بۆکان بەسەر دەبات، سەرەڕای هەبوونی کێشەی تەندروستی بەڵام لە پێدانی مۆڵەتی چارەسەر بێبەشە. بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز حەسەن مەردانی، بەندکراوی سیاسی کە ماوەی سزاکەی لە زیندانی بۆکان بەسەر دەبات، سەرەڕای پێویستبوونی بە چارەسەر لە مۆڵەتی چارەسەری بێبەشە. بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، ناوبراو […]

“بەرزان وەیسی و کاوە خوسرەوی پوور” دوو کاسبکاری خەڵکی شاری جوانڕۆ بەهۆی تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە ئەمنییەکان و وەرگەڕانی ئۆتۆمبێلەکەیانەوە گیانیان لەدەستدا. بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز ڕۆژی جومعە ٩ی خەرمانانی ١٤٠٣، لە ئەنجامی ڕاوەدوونان و تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە ئەمنیەکانی ڕژیم بەرەو ئۆتۆمبێلی کاسبکاران، بووە هۆی وەرگەڕانی ئۆتۆمبێلەکە و دوو کاسبکار گیانیان لەدەستدا.ناسنامەی […]

حەسەن ئەمینی، برای محەمەد ئەمینی یەکێک لە گیانبەختکردوانی ناڕەزایەتیە سەرتاسەریەکانی ١٤٠١، بە چاودێری ئەلکترۆنیدا لە گرتوخانەی سنە ئازاد کرا. ناوبراو پاشماوەی سزادانەکەی لە دەرەوەی گرتوخانە و بە سنوورداری تێدەپەڕێت. بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز ڕۆژی پێنجشەمە ٨ی خەرمانانی ١٤٠٣ حەسەن ئەمینی، لە گرتوخانەی ناوەندی سنە ئازاد کرا. بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، ئازادی حەسەن […]

سەرلەبەیانی هەینی ٩ی خەرمانانی ١٤٠٣، هێزەکانی هەنگی مەرزی ڕژیم لە هێڵی سنووری ئاڵۆتی بانە، کۆڵبەرێکی گەنجیان بە فیشەک کردە ئامانج و گیانی لەدەستدا. بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، هەینی ٩ی خەرمانانی ١٤٠٣ هێزەکانی هەنگی مەرزی ڕژیم لە هێڵی سنووری ئاڵۆتی بانە، بە ئاڕاستەی کۆڵبەران بۆسەدانان و تەقەی ڕاستەوخۆیان لێکردن، بەهۆیەوە کۆڵبەرێک بە […]

ئەمڕۆ جومعه ٩ی خه‌رمانانی ساڵی ۱۴۰۳ی هەتاوی ساڵڕۆژی گیانبەختکردنی هاوڕێ فوئاد مستەفا سوڵتانییە. هاوڕێ فوئاد مسته‌فا سوڵتانی ساڵی ١٣٢٧ی هه‌تاوی له‌ ئاوایی ئاڵمانه‌ی سه‌ربه‌ شاری مه‌ریوان، له‌دایكبوو. خوێندنی سه‌ره‌تایی و قۆناغی دواناوه‌ندی خۆی له‌ ئاڵمانه‌ و سنه‌ ته‌واو كرد. له‌ ساڵی ١٣۴۵ ڕۆیشته‌ زانكۆی سه‌نعه‌تی تاران و بڕوانامه‌ی ئه‌ندازیاریی به‌رقی له‌و زانكۆیه‌ وه‌رگرت. له‌ سه‌رده‌می خوێندنی له‌ زانكۆ له‌گه‌ڵ ئه‌ده‌بیاتی شۆڕشگێڕانه‌ و ماركسیستی ئاشنا […]