لەو ڕۆژانەی کە کەشوهەوای سیاسیی ئێران و ناوچەکە کەوتووەتە ژێرسێبەری شەڕ، دانوستان، هەڕەشەی سەربازی، گەرووی هورمز و ململانێ نێودەوڵەتییەکان، مەترسییەکی گەورە لە حاڵی شکلگرتندایە: فەرامۆشبوونی بەندکراوانی سیاسی. کۆماری ئیسلامی بەردەوام ساتەوەختەکانی قەیران، شەڕ و گوشاری دەرەکی بۆ شاردنەوەی سەرکوتی ناوخۆیی بەکار هێناوە. لە دۆخێکی ئاوادا، بەندکراوانی سیاسی، ئەقیدەتی، مەدەنی، کرێکاری، […]

پاش تێپەڕبوونی ١٠ ڕۆژ بەسەر دەستبەسەرکردنی «واحید سوڵتانی»، هاووڵاتیی خەڵکی پیرانشار، هێشتا هیچ زانیارییەک لەسەر دۆخ، شوێنی ڕاگرتن و چارەنووسی ناوبراو لەبەر دەستدا نییە و بنەماڵەکەی لە بێئاگاییەکی تەواودا بەسەردەبەن. بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، ڕۆژی هەینی ١٨ی گوڵانی ١٤٠٥، هێزەکانی ڕژیم بەبێ خستنەڕووی حوکمی دادوەری، هێرشیان کردووەتە سەر ماڵی باوکیی «واحید […]

«ئارشیا قەیسەربەیگی» گەنجێکی خەڵکی سەراوڵە لە پارێزگای ئیلام، لەگەڵ تێپەڕبوونی ١٣ ڕۆژ بەسەر دەستبەسەرکردنیدا، هێشتا لە بێئاگاییەکی تەواو و لە یەکێک لە گرتووخانە ئەمنییەکاندا ڕاگیراوە. ڕاپۆرتە گەیشتووەکان باس لەوە دەکەن کە ناوبراو دوای دەستبەسەرکردنێکی توندوتیژانە و لەژێر ئەشکەنجەی توندی جەستەیی و دەروونیدا، لەگەڵ تۆمەتی قورسی «مەحاربە» و «گەندەڵی لەسەر زەوی» […]

«عەباس مامووسی»، گەنجێکی کوردی خەڵکی شقری دێلوران لە پارێزگای ئیلام، لەم ڕۆژانەی دواییانەدا لەلایەن هێزەکانی رژیمەوە دەستبەسەر و بۆ زیندانی ناوەندی ئیلام گواستراوەتەوە. دوای تێپەڕبوونی دوو ڕۆژ لە کاتی دەستبەسەرکرانی، هێشتا هیچ زانیارییەک لەبارەی دۆخ، شوێنی مانەوەی و چارەنووسی ناوبراو لەبەردەستدا نییە، و ناوبراو لە مافی دەستڕاگەیشتن بە پارێزەر، پەیوەندی […]

بنبەستی دانوستانەکانی ئەمریکا و کۆماری ئیسلامی بە نێوەندگیریی پاکستان، جارێکی دیکە مەترسیی گەڕانەوەی شەڕی کردووەتە یەکێک لە جیدیترین نیگەرانییەکانی کۆمەڵگەی ئێران و ناوچەکە. ئەو ڕاپۆرتانەی لە ڕۆژانی ڕابردوودا بڵاوکراونەتەوە، لەوانەش ڕاپۆرتی ڕۆژنامەی “نیویۆرک تایمز” لە زاری چەند بەرپرسێکی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستەوە، باس لە ئەگەری دەستپێکردنەوەی پێکدادانەکان دەکەن. هاوکات بەرپرسانی ئیسرائیلیش ڕایانگەیاندووە […]

«مەجید دەروێش‌نەژاد»، ئەکتەر و دەرهێنەری سینەما و شانۆیی خەڵکی ورمێ، دوای چەند ڕۆژ لە دەستبەسەرکران و لێکۆڵینەوە لە یەکێک لە گرتووخانەکانی ئەم شارە، بە دانانی بارمتە بە شێوەی کاتی ئازاد کرا. بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، ناوەڕاستی مانگی گوڵانی ١٤٠٥، مەجید دەروێش‌نەژاد بە بیانووی بەشداریکردن لە کۆبوونەوەیەکدا لەلایەن حوجەت ئەسغەری، سەرۆکی کۆمەڵگەی […]

«سەباح بێوارە»، گەنجێکی تەمەن ٢٣ ساڵی خەڵکی گوندی «کەلەکین»ی سەربە شاری پیرانشار، لە درێژەی شەپۆلی دەستبەسەرکردنی هاووڵاتییان لەلایەن هێزەکانی ڕژیم، بە شێوازێکی توندوتیژانە دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار گواسترایەوە؛ ئەمەش لە کاتێکدایە کە دوای تێپەڕبوونی دوو ڕۆژ بەسەر ئەم ڕووداوەدا، بنەماڵەکەی هێشتا لە دۆخی بێخەبەریی تەواوەتیدا لە دۆخ و شوێنی […]

«محەممەدڕەزا فەریادی»، گەنجی خەڵکی شاری سه‌رابلە لە پارێزگای ئیلام، دوای تێپەڕبوونی چوار ڕۆژ بەسەر دەستبەسەرکرانی لەلایەن هێزەکانی ڕژیم، هێشتا لە دۆخی بێخەبەرییدا بەسەردەبات و تا ئێستا هیچ زانیارییەک لەبارەی شوێنی ڕاگرتن، دۆخی تەندروستی و چارەنووسی بڵاو نەکراوەتەوە. بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، ڕۆژی چوارشەممە ٢٣ی گوڵانی ١٤٠٥، محەممەدڕەزا فەریادی لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی […]

«فرووزان ئیسلامی»، هاووڵاتی کوردی خەڵکی شاری ورمێ و مامۆستای زمانی ئینگلیزی، لەلایەن هێزەکانی ڕژیم لەم شارەدا دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار گواسترایەوە. بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، ڕۆژی چوارشەممە ٢٣ی گوڵانی ١٤٠٥، هێزەکانی ڕژیم بە سەردانی شوێنی ئامادەبوونی فرووزان ئیسلامی، بەبێ نیشاندانی بڕیاری دادوەری ناوبراویان دەستبەسەر کردووە.بەپێی زانیارییەکانی بەدەستهاتوو، فرووزان ئیسلامی مامۆستای […]

چوار ڕۆژ دوای دەستبەسەرکرانی «سەید عەلی قوڕەیشی»، هونەرمەند و گۆرانیبێژی ناسراوی خەڵکی بۆکان، تا ئێستا هیچ زانیارییەک لەبارەی بارودۆخ، شوێنی ڕاگرتن و چارەنووسی ناوبراو لەبەردەستدا نییە. ئەم هاووڵاتییە لە مافی پەیوەندی لەگەڵ بنەماڵەکەی، پارێزەر و چاوپێکەوتن بێبەش کراوە. بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، ئێوارەی دووشەممە ٢١ی گوڵانی ١٤٠٥، هێزەکانی ڕژیم هێرشیان کردووەتە […]