نووسەر؛ جین ویڵێت
وەرگێڕانی لە ئینگلیزی؛ ڕۆمان میرەکی
لە کتێبەکەیدا بەناوی (تیۆری ئاڤان گارد) لە ساڵە ١٩٨٤؛ پیتەر بورگەر دووبارە بناغە مێژووییەکەی ئاڤان گاردی بۆ هەمووان دووپاتکردەوە. سەرهەڵدانی ئاڤان گاردەکان، ڕاستەوخۆ پەیوەست بوو بە سەرهەڵدانی چینی نێوەڕاست و پەیوەندی ئەم چینە بە سەرمایەداریەوە و بەکاڵابینینی شتەکانی دەوروبەریان. ئەرکی سەرەتایی ئاڤان گاردەکان، ڕەخنەکردنی چینی نێوەڕاست و جیاردنەوەی بوو لە خودی خۆی، هەروەها ڕەخنەکردنی پەیمانگە بە بۆرژوازییکراوەکان، ئەو پەیمانگەیەی کە دەبوو جیهانی هونەر ڕەخنەی بکردایە و بەرەنگاری ببوایەتەوە. ئەو جۆرەی ڕەخنە کە بورگەر باسی دەکات، بێگومان جۆرێک لە ڕەخنەی مارکسیستی بوو، لەبەرئەوەی ئەم جۆرەش لە ڕەخنە خودان تێڕوانینێکی تەواو هەڵاوێردە، لە ئەنجامدا ڕادیکاڵتر بوو لە ڕەخنەی نەریتیی و باو. لە ڕەچەڵەکی هەڵوێستەکانیدا بەرانبەر ئەو شتانەی پێی پەسەند نییە، ڕێبازی مارکسیستی، ڕێبازێکی کانتییە لێ جیاوازییەکە ئەوە کە مارکسیزم بەرانبەر پراکتیزەکردنی بۆرژوازییەت دەوەستێتەوە. ئەو نەوەیەی کە لە فەڕەنسا ڕەوتی ئاڤان گاردیان دامەزراند، بێگومان نەناسراون و کەس نایانناسێت، مەگەر تەنها هونەرمەندێکی سەرکەوتووی وەک گوستاڤ فلاوبێرت نەبێت، کە نیشانەیەکی لە مێژوودا دوای خۆی بەجێهێشتبێت. تەنانەت ئەو هونەرمەندانەشی کە سەرکەوتووبون لە کارەکانیاندا تەنها لە سەردەمی خۆیاندا ناوبانگیان هەبوو. هەرچەندە کەم تا زۆر ئاگاداربوون لە هەوڵ و تێکۆشانەکانی ئاڤان گاردەکان، بەڵام نەیانتوانی قسەیەک لە نەوەکانی داهاتوو بکەن. هەر لەبەر ئەمەشە کە نووسەرانی ئاڤان گارد سەد ساڵ دواتر بە تیرۆریست ناوزەدکران.
وا دەردەکەوێت لەنێو کۆمەڵگەی هونەریدا لە سەدەی ١٩، ٢ جۆر لە کاردانەوەی ئاڤان گاردیمان هەبێت، دەکرێت بڵێین جۆری یەکەم بریتیە لە یاخیبوون بەرانبەر بە دۆخی باو لەو کاتەدا، جا مەبەست لە دامەزراوەکانی ئەو کاتە یان شێوەبیرکدنەوەی خەڵکی. جۆری دووەمیش بێگومان کاردانەوە بوو بەرانبەر بە دەرکەوتنی لەپڕی سەرمایەداری مۆدێرن؛ کەوای کردبوو هونەر تەنها سەرچاوەیەک بێت بۆ بژێوی و بەس. بەپێی ئەم تیۆریانە، هەروەک ئەوەی بورگەر، ئاڤان گاردەکان پەیڕەوییان لە جۆرێک هەڵوێستی جیاواز دەکرد، کە نە بەشێک بوو لەو بۆرژوازییەی لێوەی هاتبوو، نە بەشێکیش بوو لە دامەزراوەکانی ئەو سەردەمە کە ئاڤان گاردەکان بە ناچاریی دەبوایە ئاشنا بوونایە پێیان. زۆربەی تیۆرییەکان باس لەوە ناکەن کە ئێستا ئێمە چەمکێکمان نەدەبوو بەناوی ئاڤان گاردەوە ئەگەر هونەرمەندەکانی ئەو کاتە شێوازی کارکردنیان نەگۆڕیبایە بۆ نێو کایەکانی ئەو دامەزراوانەی لە سەردەمی ئەواندا دەبینران. زۆربەی هونەرمەندە ئاڤان گاردەکان بۆیە ئاڤان گاردیین چونکە کەسانێکی نەناسراو بوون، نەوەک لەبەرئەوەی دەیانویست پشتگوێبخرێن یان سووکایەتییان پێبکرێت . لێ بەپێی تیۆرییەکانی ئاڤان گارد بێت ئەو ڕادیکاڵیەتەی کە لەواندا هەیە دەگەڕێتەوە بۆ ئەوەی ئەمان ئازادبوون و لەوەی پشتگیری لە لایەنێکی دیاریکراو بکەن و پارێزگاری لێ بکەن و هەر لەوێدا بمێننەوە. بۆ بورگەر، ئازادبوون و خۆ جیاکردنەوە لە ئایدۆلۆژیایەکی دیاریکراو، ئەوا لە هەمان کاتدا ئازادییەکە بۆ دۆزینەوەی هەڵوێستێکی تەواو چاوەڕوانکراو، ئەمەش بەو مانایە دێت؛ هونەرمەند بەشێکە لە شرۆڤەی ڕەخنەیی بۆ کۆمەڵگە.
ڕەخنەی ئاڤان گارد لە شێوە بەرهەمهێنانی سەرمایەداری و کاریگەرییەکانی لەسەر بەرهەمهێنەرانی کولتوور و هونەرمەندەکان، دەرئەنجامێکیان دەبێت؛
یەکەم هونەرمەندی ئاڤان گاردیی هەمیشە نامۆیە بۆ (بەردەنگ) بینەری هونەری، هەروەها لە دەرەوەی کولتوری جەماوەری هونەرییە و بەدوورە لەو ڕیسواکردنەی چینی نێوەڕاست و ئەو سەرچاوانەی بۆ کەڵوەرگرتن بەکاریدێنن. بۆرژوازییەت بەکارهێنانێکی کەمی هونەری پەتی دەبینێت لە خزمەتکردن بە هزر، جوانی و ئێستاتیکا، ئەوان لە هونەر وا تێگەیشتوون کە تەنیا شتێکە بۆ بەهێزکردنی دەسەڵاتە کۆمەڵایەتی و سیاسییەکانیان؛ ئەمەش هەر ئەو وانەیە بوو کە دەوڵەت و کەنیسە زۆرباش لێی تێگەیشتن. بینەرانی هونەر لەنێو چینی نێوەڕاستدا، هونەریان هیچ بەلاوە گرنگ نەبوو، تەنیا ئەوکاتە نەبێت کە جۆرێک لە چێژی خۆشی و تەرفیهییان پێدەبەخشێت. هەروەها هیچ سەرسام نەبوون بە کارەکانی ئاڤان گاردەکان کە باسیان لە هەرە ناسراوترین و ئاشناترین شتەکانی ئەو سەردەمە دەکرد.
هەروەها وەک ئەوەی بۆردیۆ باسی دەکار؛ ئاڤان گارد هەروەک ئەو هێزەی ماتریاڵانە دروست بوو کە لەلایەن نموونە ئێستاتیکیەکانەوە بنیادنرا بوو. بوونی ئاڤان گارد دەبوویە شتێکی نەکردە گەر تیۆری هونەر لەپێناو هونەردا لە ئارادا نەبوایە.