نەوسوود؛ برینداربوونی کۆڵبەرێک بەهۆی تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی هەنگی مەرزی

“کەماڵ حەبیبی” کۆڵبەرێکی خەڵکی شاری سنە بەهۆی تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی هەنگی مەرزی لە هێڵی سنووری نەوسوود برینداربوو.

بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، ڕۆژی یەکشەممە ٢٠ی ڕەشەممەی ١٤٠٢، کۆلبەرێکی خەڵکی گوندی “هیشمیز”ی سەر بە شاری سنە بەهۆی تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی هەنگی مەرزی لە هێڵی سنووریی نەوسوود لە “دەستی چەپ”یەوە برینداربوو .

جێگای ئاماژەیە کە ناوبراو بۆ چارەسەرکردن بۆ ناوەندە پزیشکییەکانی نەوسوود گواستراوەتەوە.

بە پشتبەستن بەو ئامارانەی لە ساڵی ٢٠٢٣ی زایینیدا لە کۆڵبەرنیوز تۆمارکراون، بە گشتی ٢٩٩ کۆڵبەر لە ناوچە سنوورییەکان و ڕێگاکانی نێوان جادەکانی پارێزگاکانی ئازەربایجانی ڕۆژئاوا، کوردستان و کرماشان بەهۆی هۆکارەکانی وەک تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە نیزامییەکانی ڕژێم، هەرەسی ڕەنوو، بەستەڵەک، کەوتنە سەر مین، کەوتنە خوارەوە لە شاخ و بەرزاییەکان و حاڵەتەکانی ترەوە کوژراون و بریندار بوون. لەم ژمارەیە بەگشتیی ٣٢ کۆڵبەر (١١%) کوژراون و ٢٦٧ کۆڵبەر (٨٩%) بریندار بوون. لە کۆی گشتی ٢٩٩ کۆڵبەری کە کوژراون و بریندار بوون، ٢٦١ حاڵەت (٨٧%) بەهۆی تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە سەربازییەکان بووە. لە کۆی گشتی ٢٩٩ کۆڵبەری کە کوژراون و بریندار بوون، ٣٠ کەسیان منداڵی خوار ١٨ ساڵن .

کۆڵبەرنیوز

Next Post

نەوسوود: دەستبەسەرکردن و دەستبەسەرداگرتنی باری کۆڵبەران لەلایەن هێزەکانی هەنگی مەرزی

ی مارس 10 , 2024
هێزەکانی هەنگی مەرزی لە هێڵی سنووریی نەوسوود، دوای دەستبەسەرکردنی کۆمەڵێک لە کۆڵبەران دەستیان بەسەر زیاتر لە ٢٠ کۆڵەباری کۆڵبەراندا گرت. بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز و بەپێی ڤیدیۆیەک کە بەدەست کۆڵبەرنیوز گەیشتووە، لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا هێزەکانی هەنگی مەرزی لە هێڵی سنووریی نەوسوود، کۆمەڵێک لە کۆڵبەرانیان دەستبەسەرکردووە. بەپێی ڕاپۆرتەکە و ئەو ڤیدیۆیەی […]

You May Like