سه‌ڕۆكی كانوونی باڵای خانه‌نشینكراوانی كرێكاری له ئێران، ڕۆژی دووشه‌ممه ٦ی خه‌رمانان ڕایگه‌یاند: ٤٠٠ بابه‌ت ده‌رمان چی تر له ژێر پۆششی بیمه‌ی ده‌رمانی دا نه‌ماون.
به‌وته‌ی ئه‌و به‌رپرسه‌ی ڕژیم، زۆرێك له خانه‌نشینكراوان پێویستیان به‌و ٤٠٠ بابه‌ت ده‌رمانه هه‌یه و ئه‌گه‌ر بیمه تێچووی ده‌رمانییه‌كانیان بۆ قه‌ره‌بوو نه‌كاته‌وه ئه‌وه گیانیان ده‌كه‌وێته مه‌ترسیه‌وه. هه‌روه‌ها به بۆنه‌ی ئه‌له‌كترۆنی كردنی نوسخه‌ی پزیشك، خانه‌نشینكراوان ناتوانن سه‌باره‌ت به گرانی ده‌رمان سكاڵا تۆمار بكه‌ن و به‌دواداچوون بۆ ئه‌و بڕه پاره زۆره‌ی كه لێیان وه‌رگیراوه نامومكین ده‌بێت.