سەردەشت؛ کۆڵبەرێک بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە سەربازییەکان بریندار بوو

شەهرام ڕەسوڵزادە خەڵکی شاری سەردەشت بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی سوپای پاسداران لە نەواری مەرزی ئەم شارە بە سەختی بریندار بوو.

بەپێی ڕاپۆرتی کۆلبەرنیوز، ئێوارەی ڕۆژی یەکشەممە ٢٦ی خەرمانانی ١٤٠٢، شەهرام ڕەسوڵزادە خەڵکی شاری سەردەشت بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی سوپای پاسداران لە ناوچەی سنووری “کانی زەرد” سەربە شاری سەردەشت بە سەختی بریندار بوو.
جێگای ئاماژەیە کە ناوبراو بۆ چارەسەرکردن گواستراوەتەوە بۆ ناوەندە پزیشکییەکان.

بە پشتبەستن بەو ئامارانەی لە ٦ مانگی یەکەمی ساڵی ٢٠٢٣دا لە کۆلبەر نیوز تۆمارکراون، بە گشتی ٦١ کۆلبەر لە ناوچە سنوورییەکان و ڕێگاکانی نێوان ڕێگاکانی پارێزگاکانی ئازەربایجانی ڕۆژئاوا، کوردستان و کرماشان بە هۆی هۆکارەکانی وەک تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە نیزامییەکانی ڕژیم گیانیان لەدەستداوە ، بەفربارین و بەستەڵەکی. لە کۆی ئەم کۆیە ١١ کۆلبەر (١٨%) کوژراون و ٥٠ کۆلبەر (٨٢%) بریندار بوون، لە کۆی ٦١ کۆلبەر کە کوژراون و بریندار بوون، ٤٢ حاڵەت (٦٩%) بەهۆی تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە سەربازییەکانەوە بووە .

کۆڵبەرنیوز

Next Post

کامێران؛ دەستگیرکردنی هاووڵاتییەک لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە

س سپتامبر 19 , 2023
موحسین ئەسەدی، هاووڵاتییەکی خەڵکی شاری کامێران، لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی ئەو شارە دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار گواسترایەوە. بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، ڕۆژی دووشەممە ٢٧ی خەرمانانی ١٤٠٢، موحسین ئەسەدی، هاووڵاتییەکی تەمەن ٣٥ ساڵ خەڵکی شاری کامێران، لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی ئەو شارە دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار گوازراوەتەوە. بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، موحسین ئەسەدی […]

You May Like