بانە؛ برینداربوونی کۆڵبەرێک لە هێڵی سنووری هەنگەژاڵ

ڕۆژی سێشەممە ٢٨ی سەرماوەزی ١٤٠٢، لە سنووری “هەنگەژاڵی بانە” بەهۆی تەقە هێزە نیزامییەکانی ڕژیم بەرەو کۆڵبەران، کۆلبەرێک بە سەختی بریندار بوو.

بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، “وەفا ڕەسوڵ نژاد” کۆڵبەری تەمەن ٢٨ ساڵ خەڵکی شاری سەقز، بە گولـلەی جەنگی کەمەری پێکراوە و لە هەما کاتدا تووشی شکانی “سمت” بووە.

بەهۆی سەختی برینەکانی ئەم کۆڵبەرە بۆ چارەسەر ڕەوانەی ناوەندێکی پزیشکی لە تەورێز کرا.

بەپشتبەستن بەو ئامارەی لە ماوەی دوو مانگی ڕابردوودا لە کۆڵبەرنیوز تۆمارکراوە، لە ١ی ڕەزبەر تا ١ ی سەرماوەزی ١٤٠٢، بەگشتی ١٥٤ کۆڵبەر لە ناوچە سنوورییەکانی کوردستان بەهۆی هۆکارەکانی وەک تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی هەنگی مەرزی، لێدان و ئازاردان لەلایەن هێزە سەربازییەکانی ڕژێم و کەوتنە سەر مین. کوژراو و بریندار بوون.

لەم ژمارەیە بەگشتی ٩ کۆڵبەر کوژراون و ١٤٥ کۆڵبەر برینداربوون. لە کۆی گشتی ١٥٤ کۆڵبەر کە کوژراون و برینداربوون، ١٤١ حاڵەت (٩٢%) بەهۆی تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە سەربازییەکان بووە.

کۆڵبەرنیوز

Next Post

بانە؛ برینداربوونی کۆڵبەرێکی خەڵکی سەقز لە سنووری هەنگەژاڵ

پ دسامبر 21 , 2023
بەهۆی تەقە هێزە نیزامییەکانی ڕژیم بەرەو کۆڵبەران، کۆلبەرێک بە سەختی بریندار بوو. بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، ڕۆژی چوارشەممە ٢٩ی سەرماوەزی ١٤٠٢، بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی هەنگی مەرزیەوە “محەمەد وەکیلی” کۆڵبەری خەڵکی شاری سەقز، شان و پشتی پێکراوە و بریندار بووە. بەپشتبەستن بەو ئامارەی لە ماوەی دوو مانگی ڕابردوودا لە کۆڵبەرنیوز تۆمارکراوە، […]

You May Like