لوقمان ئەحمەدپوور کۆڵبەری خەڵکی بانە بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی هەنگی مەرزی لە سنووری هەنگەژاڵی بانە بریندارکرا.
بە پێێ ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز،شەوی دووشەممە٨ی ڕەزبەری١٤٠٢،لوقمان ئەحمەدپوور کۆڵبەری٤٥ساڵ تەمەنی خەڵکی ئاوایی”منجیلان”ی سەر بە بانە، بەهۆی تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی هەنگی مەرزی لە سنووری هەنگەژاڵی بانە، شانی بە سەختی برینداربوو.
ئەو کۆڵبەرە لە دوای گواستنەوەی بۆ نەخۆشخانەی سەلاحەدینی ئەیوبی بانە بە ۆی سەختی برینەکانیەوە گواسترایەوە بۆ نەخۆشخانەیەک لە تەورێز.
بە پشتبەستن بەو ئامارانەی لە ٦ مانگی یەکەمی ساڵی ١۴٠٢دا لە کۆلبەر نیوز تۆمارکراون، بە گشتی ٨۵ کۆلبەر لە ناوچە سنوورییەکان و ڕێگاکانی نێوان ڕێگاکانی پارێزگاکانی ئازەربایجانی ڕۆژئاوا، کوردستان و کرماشان بە هۆی هۆکارەکانی وەک تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە نیزامییەکانی ڕژیم گیانیان لەدەستداوە . لەم کۆی گشتییە، ١٣ کۆلبەر (١۵%) کوژراون و ۷۲ کۆلبەر (٨۵%) بریندار بوون.
لە کۆی گشتی ئەو ۸۵ کۆلبەرەی کە کوژراون و بریندار بوون، ۷۷ حاڵەت (۹۱%) بەهۆی تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە سەربازییەکان بووە.