بانە؛ برینداربوونی کۆڵبەرێک بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی هەنگی مەرزی و دەستبەسەرکردنی کۆڵبەرێکی دیکە

کۆڵبەرێکی خەڵکی پیرانشار بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی هەنگی مەرزی لە سنووری بانە بریندار بووە و کۆڵبەرێکی دیکەش دەستبەسەر کراوە.

بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، ڕۆژی یەکشەممە ٢٢ی گەلاوێژی ١٤٠٢، کۆلبەرێکی خەڵکی پیرانشار بە ناوی “تاهیر ئیسماعیل توانا” کوڕی عەلی بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی هەنگی مەرزی لە ناوچەی سنووری هەنگەژاڵەی بانە بریندار بووە و کۆلبەرێکی دیکەش بە ناوی ” شێرزاد ئیسماعیل توانا”، کوڕی حوسێن و خەڵکی شاری پیرانشار لەلایەن هێزەکانی هەنگی مەرزییەوە دەستبەسەرکرا. بەپێی ئەم ڕاپۆرتە شێرزاد ئیسماعیل توانا خێزاندارە و خاوەنی دوو منداڵە و تا ئێستا هەوڵەکانی بنەماڵەی ئەم کۆڵبەرە بۆ ئازادکردنی سەرکەوتوو نەبووە.
جێگای ئاماژەیە کە تاهیر ئیسماعیل توانا بۆ چارەسەری گواستراوەتەوە بۆ ناوەندە پزیشکییەکان، هەروەها باری تەندروستیشی ناجێگیر ڕاگەیەندراوە.

بە پشتبەستن بەو ئامارەی لە ٦ مانگی یەکەمی ساڵی ٢٠٢٣دا لە کۆلبەر نیوز تۆمار کراوە، بە گشتی ٦١ کۆلبەر لە ناوچە سنوورییەکان و ڕێگاکانی نێوان ڕێگاکانی پارێزگاکانی ئازەربایجانی ڕۆژئاوا، کوردستان و کرماشان بە هۆی هۆکارەکانی وەک تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە نیزامییەکانی ڕژیم گیانیان لەدەستداوە ، بەفربارین و بەستەڵەکی. لە کۆی ئەم کۆیە ١١ کۆلبەر (١٨%) کوژراون و ٥٠ کۆلبەر (٨٢%) بریندار بوون، لە کۆی گشتی ٦١ کۆلبەر کە کوژراون و بریندار بوون، ٤٢ حاڵەت (٦٩%) بەهۆی تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە سەربازییەکانەوە بووە .

کۆڵبەرنیوز

Next Post

بریندارکردنی کۆڵبەرێک لە سنووری نەوسود

د آگوست 14 , 2023
شایان زەحمەتکێش کۆلبەرێکی گەنجی خەڵکی گوندی “تین” سەر بە شاری پاوە لە ماوەی یەک ساڵی ڕابردوودا بۆ جاری دووەم لە ناوچەی سنووری نەوسود بریندار بوو. بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، ڕۆژی شەممە ٢١ی گەلاوێژی ١٤٠٢، هێزەکانی هەنگی مەرزی لە ناوچەی سنووری نەوسود تەقەیان لە کۆمەڵێک کۆلبەر کردووە و لە ئەنجامدا کۆلبەرێک لە […]

You May Like