بانە؛ برینداربوونی دوو کۆڵبەر بەهۆی تەقەی ڕاستەخۆی هێزەکانی هەنگی مەزری

“پەرویز قادری” کۆڵبەری خەڵکی شاری بانە و “پێژمان ڕەمەزانی” کۆڵبەری خەڵکی شاری بۆکان بەهۆی تەقەی هێزەکانی هەنگی مەرزی لە هێڵی سنووری هەنگەژاڵی ئەم شارە بریندار بوون.

بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، ئێوارەی ڕۆژی سێشەممە ٣٠ی خەزەڵوەری ١٤٠٢، کۆڵبەرێکی خەڵکی شاری بانە بە ناوی “پەرویز قادری” تەمەن ٢٩ ساڵ، بەهۆی تەقەی هێزەکانی هەنگی مەرزی لە هێڵی سنووری هەنگەژاڵ لە بانە بەسەختی بریندار بوو.

بەپێی هەواڵێکی دیکە، شەوی ڕابردوو چوارشەممە ١ی سەرماوەزی ١٤٠٢، “پێژمان ڕەمەزانی”، کۆڵبەری خەڵکی شاری بۆکان، بەهەمان شێوە بەهۆی تەقەی ڕاستەخۆی هێزەکانی هەنگی مەرزی بە گوللەی ساچمەیی تەقەی لێ کراوە و بریندار بووە.

بەپشتبەستن بەو ئامارەی لە ماوەی دوو مانگی ڕابردوودا لە کۆڵبەرنیوز تۆمارکراوە، لە ١ی ڕەزبەر تا ١ ی سەرماوەزی ١٤٠٢، بەگشتی ١٥٤ کۆڵبەر لە ناوچە سنوورییەکانی کوردستان بەهۆی هۆکارەکانی وەک تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی هەنگی مەرزی، لێدان و ئازاردان لەلایەن هێزە سەربازییەکانی ڕژێم و کەوتنە سەر مین. کوژراو و بریندار بوون.
لەم ژمارەیە بەگشتی ٩ کۆڵبەر کوژراون و ١٤٥ کۆڵبەر برینداربوون. لە کۆی گشتی ١٥٤ کۆڵبەر کە کوژراون و برینداربوون، ١٤١ حاڵەت (٩٢%) بەهۆی تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە سەربازییەکان بووە.

کۆڵبەرنیوز

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *

Next Post

بانە؛ برینداربوونی کۆڵبەرێک بەهۆی تەقەی هێزەکانی هەنگی مەرزی

پ نوامبر 23 , 2023
“حەسەن فەرەجی” کۆڵبەری خەڵکی شاری سەقز بەهۆی تەقەی هێزەکانی هەنگی مەرزی لە هێڵی سنووری هەنگەژاڵی ئەم شارە بریندار بوو. بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، شەوی ڕابردوو چوارشەممە ١ی سەرماوەزی ١٤٠٢، “حەسەن فەرەجی”، کۆلبەرێکی تەمەن ٢٩ساڵ خەڵکی شاری سەقز، بەهۆی تەقەی هێزەکانی هەنگی مەرزی بە گوللەی ساچمەیی بریندار بوو. بەپشتبەستن بەو ئامارەی لە […]

You May Like