سەقز؛ برینداربوونی کۆڵبەرێک و چەندین ئەسپی کۆڵبەران لەلایەن هێزەکانی ڕژیم

بە هێرش و تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی ڕژیم لە سنووری بەستام لە سەقز بە ئاڕاستەی کۆڵبەران، کۆڵبەرێک برینداربوو، چوار ئەسپی کۆڵبەران کوژرا و دوو ئەسپیش برینداربوون.

بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز ئێوارەی دووشەممە ١٠ سەرماوەزی ١٤٠٤، هێزەکانی هەنگی مەرزی لە سنووری بەستام لە سەقز، تەقەی ڕاستەوخۆ لە کۆڵبەران کراوە، بەهۆیەوە کۆڵبەرێک بە سەختی بریندارە، چوار ئەسپی کۆڵبەران کوژراوە، دوو ئەسپی کۆڵبەران بریندارە و دوو ئەسپی دیکە لەلایەن هێزەکانی ڕژیم دەستی بەسەردا گیراوە.

ناسنامەی ئەم کۆڵبەرە بریندارە «سیاوش جوانی»، تەمەن ٣٠ ساڵ و خەڵکی سەقز بۆ کۆڵبەرنیوز ڕاگەیەندراوە. بەپێی ئەم ڕاپۆرتە ئەم کۆڵبەرە لە ڕان و کەمەر بە گوللەی جەنگی تەقەی لێکراوە و بە سەختی بریندارە.

بە پشتبەستن بەو ئامارانەی لە کۆڵبەرنیوز تۆمارکراون، لە شەش مانگی یەکەمی ساڵی ١٤٠٤، بە گشتی ٣٧ کۆڵبەر لە ناوچە سنوورییەکان و ڕێگاکانی نێوان پارێزگاکانی ئازەربایجانی ڕۆژئاوا، کوردستان و کرماشان بەهۆی هۆکارەکانی وەک تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە سەربازییەکانی ڕژیم، ڕنو و سەرمابردووی، کەوتنەسەر مین, کەوتنە خوارەوە لە شاخ و بەرزییەکان و حاڵەتەکانی تر کوژراون و برینداربوون. لەم ژمارەیە، بەگشتی ١٧ کۆڵبەر واتا (٤٦٪) کوژراون و ٢٠ کۆڵبەر واتا (٥٤٪) برینداربوون.

لە کۆی گشتی ٣٧ کۆڵبەر کە لە شەش مانگی یەکەمی ساڵی ١٤٠٤ دا کوژراون و برینداربوون، بە گشتی ٣٢ حاڵەت واتا (٨٦٪) بەهۆی تەقەی ڕاستەوخۆ یان لێدان و ئەشکەنجەی هێزە سەربازییەکانی ڕژیمەوە بووە.

هەروەها لە کۆی گشتی ٣٧ کۆڵبەر کە لە شەش مانگی یەکەمی ساڵی ١٤٠٤دا کوژراون و برینداربوون، بە گشتی ١ کۆڵبەر واتا (٪٣) کەسیان منداڵی خوار تەمەن ١٨ ساڵ بوون کە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی سنووری عێراق (حرس الحدود) بۆتە هۆی کوژرانی ئەم منداڵ کۆڵبەرە.

کۆڵبەرنیوز

Next Post

دیواندەرە؛ دەستبەسەرکرانی سلێمان گوڵی لەلایەن هێزەکانی ڕژیم

س دسامبر 2 , 2025
سلێمان گوڵی، هاوڵاتی خەڵکی دیواندەرە لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعات دەستبەسەرکرا. ناوبراو پێشتر لە ١٤٠٠ دەستبەسەرکرابوو. بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز ڕۆژی یەکشەممە ٩ سەرماوەزی ١٤٠٤، سلێمان گوڵی، هاوڵاتی تەمەن ٣٢ ساڵ خەڵکی دیواندەرە، لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعات دەستبەسەرکرا و بۆ شوێنێکی نادیار گواسترایەوە. تا کاتی نووسینی ئەم ڕاپۆرتە هۆکاری دەستبەسەرکران، شوێنی زیندانیکران […]

بابەتی پەیوەندیدار