کەرەج؛ گیانبەختکردنی محەممەد سەیدی، گەنجێکی کوردی تەمەن ٢٢ ساڵ، خەڵکی سەرپێڵی زەهاو لە نارەزایەتییە سەرتاسەرییەکاندا

«محەممەد سەیدی»، گەنجێکی کوردی تەمەن ٢٢ ساڵ، خەڵکی شاری «سەرپێڵی زەهاو» سەر بە پارێزگای کرماشان و لە شوێنکەوتوانی ئاینی یارسان، ناسنامەی یەکێکی تر لە گیانبەختکردووانی نارەزایەتییە سەرتاسەرییەکان لە شاری کەرەجە.

بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز لە ئێوارەی ڕۆژی پێنجشەممە ١٨ی بەفرانباری ١٤٠٤، محەممەد سەیدی تەمەن ٢٢ ساڵ لە کاتی نارەزایەتییە سەرتاسەرییەکانی شەقامی «ئەهری»ی شاری کەرەج، بە تەقەی ڕاستەوخۆی گوللەی جەنگی هێزە سەرکوتگەرەکانی کۆماری ئیسلامی لە «گەروی»دا کرایە ئامانج و دوای دوو ڕۆژ کۆما، ڕۆژی شەممە ٢٠ی بەفرانباری ١٤٠٤ گیانی لەدەستدا. تەرمی ئەم گەنجە کوردە ڕۆژی ٢٢ی بەفرانباری ١٤٠٤ لە زێدی خۆی، شاری سەرپێڵی زەهاو، بەخاک سپێردرا. بەپێی زانیارییە بەدەستهاتووەکان، دامەزراوە ئەمنییەکان بۆ رادەستکردنەوەی تەرمی محەممەد سەیدی، بڕە پارەیەکیان لە خێزانەکەی وەرگرتووە و پرۆسەی بەخاکسپاردنەکەیان لەژێر فشار و چاودێری ئەمنییدا ئەنجامداوە.

محەممەد سەیدی تاقە کوڕی بنەماڵە، سەرپەرشتیاری دایکی نەخۆش و سێ خوشکەکەی بووە و لە ڕێگەی کرێکاریەوە بژێوی ژیانیانی دەردەهێنا.​​​​​​​​​​​​​​​​

کۆڵبەرنیوز

Next Post

کرماشان؛ گیانبەختکردنی ئەندازیار زوهەیر ئەمیرخانی لە نارەزایەتییە سەرتاسەرییەکاندا

چ ژانویه 28 , 2026
«زوهەیر ئەمیرخانی»، ئەندازیارێکی گەنجی خەڵکی شاری کرماشان، ناسنامەی یەکێکی تر لە گیانبەختکردووانی نارەزایەتییە جەماوەرییەکانی ئەم شارەیە. بەپێی راپۆرتی کۆڵبەرنیوز، ئێوارەی پێنجشەممە، ١٨ی بەفرانباری ١٤٠٤، زەهەیر ئەمیرخانی لە کاتی نارەزایەتییە جەماوەرییەکاندا لە شەقامی «تاق‌بێستان»ی کرماشان، لەکاتێکدا خەریکی ڤیدیۆ گرتن لە تەقەکردنی هێزە سەرکوتگەرەکانی کۆماری ئیسلامی بۆ سەر نارەزایان بوو، بە شێوەیەکی […]

بابەتی پەیوەندیدار